تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

BIG DATA

هێمن

هێمن

بڵاوکراوەتەوە

2014/03/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

'بیگ داتا' یەکێکە لەو بابەتانەی لەم کاتەدا لە دانیمارک زۆر قسەی لەسەر دەکرێت. گومان لەوەدا نییە کە خستنەبەردەست و خۆڕاییکردنی داتاسێتە بنەڕەتییەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣دا کاریگەرییەکی دیاری هەیە لە بەرزبوونەوەی ڕادەی بەکارهێنانی ئەم داتایانە و هەوڵدان بۆ بەستنەوەیان بەو داتایانەوە کە دەزگا و کۆمپانیا جیاوازەکان خۆیان بەرهەمی دەهێنن.

'بیگ داتا' زاراوەیەکی بواری داتالۆژییە، کە بە شێوەیەکی گشتیی کۆکردنەوە و هەڵگرتن و پرۆسێسکردن و شیکارییکردن و دەرئەنجامگیریی لە داتاسێتی گەورە و ئاڵۆز دەگرێتەوە، ئاشکرایە قەبارە و ستراکتۆری ئەوەی پێش چەند ساڵێک وەک ‘گەورە’ و’ئاڵۆز’ پێناسە دەکرا، ئەمڕۆ زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

لە زۆر شوین کە قسە لەسەر 'بیگ داتا' دەکرێت، باسی سێ 'ڤی' یەکە دەکەن کە بریتین لە:
- Volume: قەبارەی ئەو داتایەی لەبەردەستماندایە
- Velocity: خێرایی تازەکردنەوە و گەیشتنی نوێکارییەکان بە بەکارهێنەرانی داتا
- Variety: هەمەڕەنگیی داتاسێتەکان، هەم لە سەرچاوە و ستراکتۆ ور فۆرماتدا.

هەندێک سەرچاوە ’ڤی’ چوارەمیشی دەخەنە سەر، Veracity، کە مەبەست لێی کارکردنە لەسەر کواڵیتی داتا.

بۆ ئەوەی وێنایەکمان دەربارەی قەبارەی ئەم داتایە هەبێت، دەتوانین ئەو داتایانە بهێننە بەرچاوی خۆمان کە لە دەزگاکانی بەڕێوەبردندا، لە لایەن کۆمپانیا تایبەتەکانی بەرهەمهێنانی داتا، لە گۆڕینەوەی ئیمەیل و بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، هتد. بەرهەم دێت.

بەستنەوەی ئەم داتایانە بە ‘شوێن’ و زانیاریی جوگرافییەوە، بەکارهێنانی نوێ، بۆ نموونە پێشبینییکردن، بۆ ئەم داتایانە دەهێنێتە ئاراوە، بابەتێک کە هەر ئێستا لە لایەن کۆمپانیایەکی وەکو 'ئەمازۆن'ەوە بەکاردێت بۆ عەمبارکردنی کاڵاکانیان لە نزیک نیشتەجێی کڕیارە پێشبینییکراوەکانیانەوە.

ڕەنگە لە خۆڕایی نەبێت کە هەندێک کەس 'بیگ داتا' وەک شۆڕشێک سەیر دەکەن کە شێوەی ژیان و کار و بیرکردنەوەمان لە داهاتوودا دەگۆڕێت.

[url=http://www.esri.com/products/technology-topics/big-data]سەرچاوە:[/url]