ASUS : موبایلی PadFone دەخاتە ناو بازار
ئەم ئامێرە كە لە تایوان پیشاندەدرێت بە بەرنامەیێكی تایبەت لە بازارەكانی جیهان بۆ فرۆش بڵاو دەكرێتەوە . ئەم ئامێرە تێكڵاو بوونی زیرەكانی موبایل و مانیتۆرێكی گەورەیە . لە سەر سیتەمی كارپێكردنی ئەندرۆیدە و بە ئامێری Dock دەتوانیت بە پیشانگەرە گەورەكەی بیلكێنیت و وەك تاتەبژمێرێك سوودی لێوەربگریت. تایبەتمەندی موبایلەكە :
مانیتۆری ٤ر٣ ئینچی لە جۆری Super AMOLED كە بەكارهێنەران بە دامەزراندنی موبایل لە نێو Dock دەتوانن تختەی پیشانگەرەكەی تا١٠ر١ لە جۆری tft چاو لێبكەن.پاش دامەزراندنی لە Dock رووناكی پیشانگەرەكە دەچێتە ٨٠٠٭١٢٨٠ پیكسێل.قورسایی ئەم ئامێرە ١٢٩ گرەمە كە Dock خۆی ٧٢٤ گرامە. ئەیسۆس لەم پڵاتفۆرمە لە رێكخەری دووناوەرۆكیSnapdragon S4 بە فێرەكانسی ١ر٥ گیگاهێرتز كلكی وەرگرتوە .١ گیگ بیرگەی ناوخۆییشی لە جۆری DDR2 ی هەیە. بۆ زۆربوونی قەبارەی بیرگە لە كارتی micro SD پاڵپشتی دەكات .پاتریش ١٥٢٠ میلی ئامپێرە وە .پەرگەی ڤیدیۆ بە كوالێتی١٠٨٠ پیکسەل لێدەدات.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون