تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

5 سەرچاوە بۆ دیتنی باشترین خولەکانی فێرکاری

Nakok

Nakok

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

گەشەسەندن و گەشەپێدان، ئەگەر تەعبیرێکی ساکار تر لە تێکنۆلۆجیای زانیاری نەبێت، بێگومان ڕەھەندێکی ھەرە گرینگی ئەو بابەتەیە. کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێت بۆ دەستخستنی زانستی سەردەم مەرھەمێکە بۆ ئەو ھەموو ڕەخنە و پەیڤانەی کە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکاری ھەر وڵاتێک دەگیرێت. بۆیە لە وڵاتانی پێشکەوتوو بە دەیان سەنتەر، زانکۆ، کۆمپانیای دەوڵەتی و تەنانەت تاکیش ھەستاون بە دانانی خولی فێرکاری سەرھێڵ بە شێوەی فیلم و نووسراوە و دەنگ بۆ ئەو کەسانەی تامەزرۆی دۆزینەوە و چێژ وەرگرتن لەو سەرچاوە زانیاریانەن.
ئەم لیستەی خوارەوە ھەندێک لەو ماڵپەڕانە دەناسێنێت کە خولی فێرکاری خۆڕایی زانستگا بەناوبانگەکانی جیھانیانیان لە نێو سەرچاوەکانیان داناوە، یان خۆیان بە سەربەخۆیی خولی فێرکاریان بۆ بابەتە جۆراوجۆرەکانی سەردەم کردۆتەوە.
[b]1 : Udacity[/b]
ئەم سایتە ماوەیەکی کەمە بە ھاوکاری کۆمەڵێکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆکانی ڤیرجینیا، ستانفۆرد،MIT، ھاروارد و چەند زاکۆی دیکەی ئوروپی و ئەمریکی و ھەروەھا چەند کەسی زۆر بەناوبانگ لە دامەزرێنەرانی کۆمپامیا گەورەکانی سیلیکۆن ڤاڵی وەکوو گووگڵ و ئۆراکڵ دەستی بە دانانی فیلم و سەرچاوەی زانستی خۆڕایی کردوە و بەشێوەیەکی زۆر مۆدێڕن و خۆماڵی ھەوڵی گەیاندن زانیاری بەسوود دەدات. بۆ نموونە لە یەکێک لە خولەکانی ئەم سایتە دا، دامەزرێنەری گوگڵ Larry Page خۆی دەربارەی ئەلگۆریتمی Web Crawlerی گووگڵ دەدوێت.
www.udacity.com
[b]2: iTunes U[/b]
بەرنامەیەکی بەربڵاوی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵە کە ھەوڵی کۆ کردنەوەی خولی فێرکاری زانکۆکانی ئەمریکا دەدات. بۆ بینینی دەبێ نەرمەواڵەی iTunes بەکاربھێنرێت. لەسەر تاتەبژمێری ئایپەد و ئایفۆن بە ئاسانی ئیش دەکات و دەکرێت لە ھەرکوێ فیلمەکانی دابەزێنرێت.
[b]3: Youtube Education[/b]
بەشێوەی فەرمی خودی سایتی یوتیوبیش ھەوڵی کۆکردنەوەی ناوەڕۆکە فێرکاریەکانی داوە و لاپەڕێکی جیاوازی بۆ کردۆتەوە، ئەم سەرچاوە ھەموو قۆناغەکانی خوێندن لە سەرەتاییەوە تا زانکۆ لەخۆدەگرێت.
www.youtube.com/education
[b]4: TheNewBoston[/b]
دامەزرێنەری ئەم سایتە خۆی خوێندکاری زانکۆی بۆستۆن بووە و پێی وایە ژمارەیەکی زۆر لە خولەکانی فێرکاری زۆربەی زانکۆکان زۆر کات بەفیڕۆ دانی مەودایەکە کە دەکرێت بۆ فێربوونی شتێکی باشتر و زانستێکی بەڕۆژتر سوودی لێ وەرگیرێت. فیلمەکانی ئەم سایتە زۆر کورت و بەسوودن. فێربوونی بەرنامەکردنی ئاندرۆیید و جاڤا و C# و PHP و زۆر بابەتی تر لە بواری کۆمپیۆتەردا بە ئاسانی لەم سایتە دەست دەکەوێ.
www.thenewboston.com
[b]5: ئاکادێمی خان! Khan Academy[/b]
کەسێک بە ناوی سەلمان خان لە ساڵی 2006 دا ئەو سایتەی دانا و لەوانەیە ھیچ کات ئەم دەستکەوتەی ئەمڕۆی بە خەو نەدیبێت. سایتی ئاکادێمی خان ئێستا ژوورێکی فێرکاری جیھانیە و پتر لە 3200 فیلمی فێربوونی زانستی لەخۆگرتوە. دروشمی ئەم ماڵپەڕە ئەمەیە : ئەرکی ئێمە تاودانی فێربوونە بۆ ھەموو خوێندکارەکان لە ھەر تەمەنێکدا!
www.khanacademy.com

پاشکۆقەبارە
Image icon kurd-edu.jpg60.1 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش، بابەتێکی گرنگت ورژاند. ئێمەیش کەس و گروپمان هەبووە و هەیە کە ئەو هەوڵە ئەدەن، بەڵام چونکە یەک دەستن و هاریکاریی ناکرێن زوو کۆتاییان دێت، لەلایەکی ترەوە کەسە کوردەکان فێری کاری کۆمەڵ نەبوون، هەر یەکە و ماڵپەڕێک دەکاتەوە و دە وانەی تیا دەنووسێت و پاشان لەبەر بێ کاتی و سەرقاڵی بە ژیانەوە ئەوەستێت.

dast xosh la kurdstanish shty bash hya lam jora karana bas labar kamy layni mady w ma3nawy har zu kotaiyan dett