سامسۆنگ تاتێکی تری ئاشکراکرد.
بەپێی engadget.com کۆمپانیای سامسۆنگ دروستکردنی تاتەبژمێرێکی نوێی راگەیاند بەناوی Galaxy Tab 7.0 Plus ، ئەم تاتەبژمێرە مۆنیتۆرەکەی ٧ ئینجە بە پێوانەیی ١٠٢٤x٦٠٠ وە ١،٢ گیگاهێرتز و چارەسەرکەری دووناوکی Dual-core لەخۆ گرتووە وە ڕەنگیان خۆڵەمیشی و سپیەو بە دوو بیرگەی جیاواز ١٦ و ٣٢ گیگابایت.
نوێتترین سیستەمی کارپێکردنی ( Android 3.2) هۆنیکۆمبی لە خۆگرتووە و کامیرەکەی ٢ مێگاپیکسلە و ڕامەکەی ١ گیگابایتە 3G هەیەو پشتگیری زۆربەی پەرگەکان دەکات لەوانە DivX ، وە هەروەها بێسیمی Wi-Fi 802.11 a/b/g/n, و Bluetooth 3.0 وە GPS تێدایە.
کێشی ئەم تاتەبژمێرە ٣٤٥ گرامەو ٩،٩٦ ملم تەننکە و نرخی ئاشکرا نییە ، بریارە لەکۆتایی ئەم مانگەدا بۆ یەکەم جار لەهەردوو وڵاتانی نەمسا و ئیندەنوسیا بکەوێتە بازاڕەوە دوای ئەوەش وڵاتانی تری ئەوروپا و جیهان.
[youtube]86DQENkm1DE[/youtube]
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە، ئەرێ بۆ تۆش هەواڵەکان وەکو ئەو ژنە ناکەی بە گرتەی ڤیدیۆیی؟
بێ قەزا بی یاخوا، ئەو سەر چەورە کوا جوانیی تیایە، ئەڵێی لە خەو هەستاوە و هاتۆتە بەر کامێرا.
dastan xoshbet barasti saiteki zor perfecta hiwai ziatr sarkawtn bo ewaa
وەلا خۆ جوانیشە ئەم گالێکسی تابە بەڵام بەخوای وەکو سەیارەی لێ هاتوە تا تۆ ئای پادێک یان گالێکسی تابێک دەکری یەکێکی تر دوای ئەو دەردەجێت
قسەکەت جوانە کاک زەندی من حەزم دەکرد ئایفۆنەک بکرم بەڵام هیشتا نەم کری وا ئەو نەوعەی هات بە خوای دەبی راوەستم هەتا ئایفۆن5دێت ئەوجا بیکرم باشە