تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ داوا دەکات تیپەڕوشەکانیان بگۆڕن

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکیی پاراستن "Eric Gross" لە گوگڵ ، داوا لە هەموو بەکارهێنەرە ئێرانیەکانی G-mail دەکات بە زووترین کات تیپەڕوشەکانیان بگۆڕن و دواداەکات ئاگاداربن لەکاتی گۆڕینی تێپەڕوشەدا هەرچی پرۆگرامێک لەکاردایە دایبخەن و هەموو مالپەڕەکانی تر دابخەن کە لەوێبگەڕەکەنیاندا کراوەتەوە.
جێگای باسە ئەم ئاگادارییەی گوگڵ دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردووە لە کۆمپانیایەکی هۆڵـــەندی ٥٣١ بڕوانامەی ساختەی پاراستن دروستکرابوو بۆ سیخوریک کردن بەسەر ڕێەژەیەکی بەرچاو لە بەکارهێنەرە ئێرانییەکانی گوگڵ.
ئەم خزمەتگوزارییە کە پێی دەڵێن "SSL Certificates" بەکاردەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە جێگای بەکارهێنەرانی لەکاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ G-mailکانیان.
گوگڵ بە ووردی لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە ئەم کارەیان ئەنجام داوە.

بۆچوونەکان

كاك زندی خۆشه‌ویست ده‌ست خۆش ئه‌من دوای ئه‌م هه‌واله‌ كه‌ له‌ ئاژانسی bbc بیستم چوومه‌ ناوی ئیمیله‌كه‌م له‌ كۆمپانی گووگڵ داوای گۆرانی وه‌شه‌ی نههێنی ئه‌كرد كارێكی زۆر باشه‌ بوو. وه‌ ڵێ بۆچوونی كاك ره‌وند كه‌ "گۆگڵ خۆ هه‌مو شته‌ک نیه‌ هه‌مو که‌سێکی به‌توانا له‌ خۆی به‌ توانا تر هه‌ی " سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ كه‌ خێرایی گه‌رانی دیتا بۆ به‌كارهێنه‌ر user ،گووگڵ به‌رێوه‌برایه‌تیێكی به‌هێزی له‌ پشته‌ كه‌ به‌ دوو یا چند به‌رهه‌م قه‌ناعه‌تی نكردوه‌ به‌هه‌ر حال ئه‌م تێكۆشانه‌ی كۆمپانیا به‌ هێزه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر یه‌ك ته‌نیا به‌ سوودی ئێمه‌یه‌ یانی به‌كارهێنه‌ره‌ مفته‌خۆره‌كان به‌ تایبه‌ت ئێرانی كه‌ هه‌ر ماڵپه‌ره‌یێك باز ده‌كی "ف ی ل ت ێ ره‌ "

سوپاس بۆ ۆبۆچوونەکانتان!
کاک ڕەوەند، دزە کەردن لەکەلێنێکەوە، بەو واتایە نییە، ئەو کەسەی ئەم کارەی کردووە لە کارمەندانی گوگڵ زاناتربێت لە بواری پاراستن.
کاک Qezwan، دەستت خۆش کارێکی باشت کرد گۆڕیوتە، هەرچەند مەرجیش نییە دەستیان گەیشتبێتە هەموو G-mail کان، بەڵام بێ ئەوەش جاروبار تێپەڕوشە بگۆڕیت باشترە.
کەموکوڕی هەردەبێت.