دزەکەرەکان و سیخوڕیكردن بەسەر ئێرانییەكانەوە
لێكوڵینەوەکان هێرشێكی سیخوڕیی فراوانی یەك-مانگەی هەژماری جیمێڵ ئاشکرا دەکەن.
بەپێی بەشگەی پشکنینی تاوانی ژمێرەکی (Fox-IT) کە لە دزینی سەدان بەڵگەنامەی ڕەنووسیی هاوبەشگەیەکی هۆڵەندی بە ناوی (DigiNotar) کۆڵیوەتەوە، نزیکەی سێسەدهەزار ئێرانی هەژماری جیمێڵیان شكێنراوە و پەیامەکانیان لەلایەن دزەکەرانەوە خوێنراوەتەوە.
هەرچەند ڕاپورتەکە ناسنامەی دزەکەر/ەکانی دەرنەخستووە، کە پێدەچێت سیخوڕییان بەسەر بەکاربەرە ئێرانییەکانەوە کردبێت، ڵێکۆڵەرەکانی پاراستن هێمایان بۆ حكوومەتی ئێران کردووە، کە بە هێرشگەلی ترەوە تێوەگلاوە بە مەبەستی ڕێگرتن لە پێوەندییەکانی چالاکوان و ناڕازییەکان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە کە ئەم هێرشانە هێشتا بەردەوامن دژ بە (DigiNotar).
هاوبەشگەی (Fox-IT)یش ڕایگەیاند: "شیکارییە هەنووکەیییەکان هەوڵگەلی دزەکردنە ناو ئەو وێبڕاژهكارانە پیشان دەدات کە لە ئێرانن."
پیت هێن دۆننهر وه‌زیری کاروباری ناوخۆی هۆڵه‌نداش ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه یان دیاریکردنی ئه‌وه‌یه کێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه پاراستنانەی دزیوه و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا خودی هاوبەشگەکە به‌رپرس دابنرێت له‌و ڕووداوه یان نا.