تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پیلانی تێکشاندنی فەیسبووکیان داڕشتووە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

گرووپی هاککەری بەناوبانگ [b]" [/b]Anonymous[b]" [/b]پیلانیان داڕشتووە کە 5.11.2011 هێرشێک دەکەنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تێکیدەشکێنن.
لەم [url=http://www.youtube.com/watch?v=SWQTS8zqYXU&playnext=1&list=PL8E4E5268A872416A]گــرتەڤیدیۆییەی یوتوب[/url] دا، گرووپی ناوبراو هەڕەشەیان لە فەیسبووک کردووە ، هێڕشەکەیان ناو ناوە " Operation Facebook" .
بەپێی ڤیدیۆی ناوبراو ، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەستاوە بە فرۆشتنی زانیاری بەکارهێنەرانی بە حکومەتەکان و کۆمپانیاکانی پاراستنی ئایتی بۆ ئەوەی سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە بکەن لە هەموو گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، بۆیە گرووپی ناوبراو بەنیازن گورزێکی کوشندە لە فەیسبووک بدەن لەو رۆژەدا، هەرچەندە هەندێک لەم گرووپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر [url=https://twitter.com/#!/anonops/status/101194056008351744] @anonops, AnonOps[/url] پەیامیکیان بڵاوکردۆتەوە، دەربارەی ئەنجامدانی ئەم هێڕشەو دەڵێن، ئەم هێرشە هەرچەند ئەندامانی ئەم گرووپە ئەنجامی بدەن، بەو واتایە نییە کە هەموو ئەندامان پشتگیری و بەشداری لەم هێرشەدا دەکەن.
شایانی باسە گرووپی [b]" [/b]Anonymous[b]" [/b]ئەو گرووپەن کە پار لە کاتی ڕووداوەکانی "ویکیلیکس" دا، هێرشیان کردە سەر Visa, Mastercard وە Paypal ، لەبەر ئەوەی کاری هەناردەکردنی دراوەکانی ویکیلیکسیان ڕاگرت لە ژێر فشارەکانی ئەمەریکا و هەندێک وڵاتانی تر.
هەرچەندە گرووپەکە چۆنیەتی و شێوازی ئەم هێڕشەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هاککردن و تێکشاندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕووی پاراستنەوە لە سیستەمەکانی (ڤیساکارت و پەیپاڵ) تۆکمەتر نییە.

[b]لەم گرتەی ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانن گوێبیستی هەڕەشەکانی ئەم گرووپە بن.[/b]
[b][/b]
[youtube]SWQTS8zqYXU[/youtube]


بۆچوونەکان

دەست خۆش خاڵە گیان،
ئەی قوڕ بەسەر فەیسبووک. ئەم پاڵەوانانە ئامانجیان هەر شوێنێک بووبێت تێکیانشکاندوە. خۆت وتەنی ( تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕووی پاراستنەوە لە سیستەمەکانی (ڤیساکارت و پەیپاڵ) تۆکمەتر نییە.)

دەست خۆش کاک زەندى بۆ ئەم هەواڵە، بە ڕاستى ئەم هەڕەشەیە هەلێکى باش دەبێت بۆ زیاتر گەورەبوونى گوگڵ پڵەس، ئایا هەر ئەم گرووپە بوون کە هێرشیان کردە سەر ماڵپەڕی سۆنى (یاری سەرهێڵ) زیانى زیاتر لە ملیارێک دۆلاریان پێ گەیاند؟

@[url=http://kurditgroup.org/u/r%CE%BB%D1%88%CE%BBz]RΛШΛZ[/url]
بەڵی هەر ئەم گروپە بوون کە هێرشیان کردە سەر تۆڕی پلەیستەیشن نێتۆرک و ماڵپەڕەکەشێان.

لە ئێستاوە چەند خولەک جارێک باک ئەپێک وەر ئەگرن لە ماڵپەڕ , بەس ئاگایان لە هەژماری من بێ ئیتر کێشە نییە .