یانه‌ی کوردیش وێب هاککرا
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی یــــــــــانهی کوردیش وێـــب بڵاوکراوه‌ته‌وه ، یانه‌ی کوردیش وێب که مالپه‌ڕ و مهکۆیهکهی بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیارییه له‌لایه‌ن هاککه‌ره تورکه‌کانه‌وه هاکک کراوه، به‌ڵا ئێستا ماڵپه‌ڕه‌که له ژێر ده‌ستکاریدایه و به زووترین کات ده‌ستده‌کاته‌وه به‌کاره‌کانی.

بۆچوونەکان
سلاو مام زه‌ندی، باشه ئه‌وه ناکرێ به‌پێی به‌کار هێنینی پرۆڤایدهکه و له هه‌مان IP ئادرێس که‌سێکی تر نه‌توانی هاکی ماڵپه‌رێک بکات. به‌مانای هه‌ر له یه‌ك IP ئادرێس مالپه‌ره‌که سه‌ربخرێت. سه‌رکه‌وتوبیت
ئەمە جاری چەندەمە بێهاکیش لە سفرەوە دەستپێدەکەنەوە، هیچ نەبێت تازە ئەو تورکانە زانیارییەکانیان لەبەردەستە و مەکۆیەک بەکاربەرن بتوانن نوێکردنەوەی بۆ بکەن و کەسێک دابینبکەن کە سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە بکات لە ڕووی جۆرایەتی و پەخشەوە بێجگە لەو هەمووەی تر.
هەموو شوێن قابیلی هاککردنە، بەڵام واشنتۆن و پۆست و نازانم کێ عەرز و ئاسمانیان جیاوازە هەم لە ڕووی ئەوانەوە دەیکەن لە ڕووی مەبەست و گەورەیی.ئەوەش بزانە زۆری ئەو ماڵپەڕە گەورانە و پەلاماریان بریتین لە کۆمەڵێک شتی شاراوە و زۆرجار دەستی خۆیانی تێدایە و زۆرجاریش درۆدەلەسەیە بۆ خۆ گەورەکردن و دزین و داپۆشینی هەندێ شتی تر. وەکو ئەم ماوەیە گوایە کە هەندێک هاکەر یەک تێرابایت زانیاری خەڵکیان بردووە.
هەربژین
وایە کاک سیا ، ئەبێت کەسێک هەبێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ، باس کاک گۆران وابزانم خۆیی بەڕێوەی دەبات.