گوگڵ و خزمەتگوزاری موزیک
ئەمڕۆ گــوگڵ خزمەتگوزاریەکی نوێی بەناوی "Music Beta by" ڕاگەیاند ، کە ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات موزیکەکانیان باربکەن لە سەرهێڵ و هەرکات بەکارهێنەران بیانەوێت لەهەرجێگایەک بن یان لە هەموو کۆمپیوتەر و مۆبایل هۆشمەندەکانەوە دەتوانن گوێی لێ بگرن بەبێ ئەوەی پێویست بە کۆپیکردنیان بکات لەیەکەیەکەوە بۆ یەکەیەکی تر.
لە مانگی ئازاری ڕابردوودد Amazon بەهەمان شێوە ئەم خزمەتگوزارییەی پێشکەشکرد کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەو موزیکانەی لە ئەمەزۆن و لە جێگاکانی تر دەیکڕن باریبکەن و هەرکات ویستیان گوێی لێ بگرن.
گـوگڵ ئابوونەی لەلایەن چوار گەورەکۆمپانیای سیدی ئەمەریکاییەوە نەکردووە وەکو ئەمەزۆن بۆیە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی نادات ئەو موزیکانە دابگرن کە باریدەکەن، بەلکو دەتوانن تەنیا گوێی لێبگرن، ئەمەش لە ترسی کۆپی نایاسایی.
وتەبێژێکی ئافرەت لە گـوگڵ ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنفرانسی پێشخەرانی گوگڵ I/O دا ئەم هەواڵەی پشتڕاسکردەوە و بەڵام وردەکاری زیاتری دەربارەی کاتی دەستبەکاربوونی ئەم خزمەتگوازارییەی نەدرکاند.
