تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پێشنیار بۆ گۆڕینی فۆنتی بنەڕەتی ئاندرۆید بۆ پشتیوانی کردنی کوردی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2011/03/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔24۔ )

 

وەک هاوڕێیان ئاگادارن، دوای بڵاوکردنەوەی کیبۆردەکەو کارە بەنرخەکەی بەردە. ئێستا پێشنیارۆکەیەکی بچوکمان نارد بۆ سەکۆی 'باشترکردن'ەکانی ئاندرۆید تا بەڵکو بگاتە گوێی یەکێکیان و فۆنتی کودەک'مان بۆ بگۆڕن بۆ دەژاڤوسانس.
[url=http://code.google.com/p/android/issues/detail?id=15401]لـــــــــینکی تــۆمــارەکە لــــــێرەیـــــــە[/url]

هەرلەوێ پێشنیارەکە وەک پاشکۆ دانراوە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هیوا، بەڕای ئێوە باشتر نییە هەوڵبدەین ئەم پێشنیار و داواکارییانە لەڕێگەی زانکۆکانی کوردستانیشەوە بەرزبکرێنەوە؟
لەوانەیە زیاتر گرنگی پێ بدەن وەک لەوەی تەنیا بەناوی گروپێکەوە داوایان بکەین.

کاکە زەندی، بریا بکرایە لەگەڵیان پێکەوە ئەم جۆرە کارانە بکرانایە. لای جەنابتەوە کەسێک هەیە کە گوێ لە جەنابت بگرێ تا بە ناوی ئەوانیشەوە ئەم کارانە بکەین؟ کەسێک هەیە هاوئاهەنگیەکمان لەگەڵ بکات؟

هاوڕێ و خزم و دۆست هەن لەبەشەکانی تر ، بەڵام من کەس لەبەشی ئایتی ناناسم، بەڵام خوێندکارێک دەتوانێ بەم کارە هەستێت و پێشنیارەکەی ئێمەش بگەیەنێت، بۆ خۆشمان دەتوانین بەناوی کوردئایتی گرووپەوە داوا لە زانکۆکان بکەین، پێم وانیە گرنگی پێ نەدەن.
بابزانین برادەرانی تر ڕایان چۆنە.
لە نوسەرەکانی خۆشمان هەن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان.

slaw mn amawe fonti kurdy install dkam bo keyboardakam tkaya chon daybazenm la sar shahakam

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م كاره‌ ، به‌؛ام هه‌ر كه‌سێ سه‌ردانی ئه‌و په‌ره‌یه‌ی كرد له‌ گووگڵ كۆد با كرته‌ بكا له‌سه‌ر هێمای ئه‌ستێره‌ بكه‌ن ، من له‌ لایه‌ن خۆمه‌وه‌ كه‌ له‌ فیزیام به‌ڵام ئه‌توانی له‌گه‌ڵ به‌شی كۆمپیوته‌ر بكه‌م به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ یه‌ك نزیكین.

بژین،

ڕێكخراوی یونسكۆ ئەمساڵی خوێندنی زانكۆكەی سەلاحەددین پەسند ناكات بەهۆی دەستێوەردانی ڕێکخراوی قوتابیان لە کاروباری زانكۆ و داخستنی زانكۆكە؛ بۆیە پێم وا نییە زانكۆش وەكوو دەسەڵاتە سیاسییەکەی هەرێمەكەمان هیچ ڕٶڵێكی وا كاریگەری هەبێت لە خزمەتی زمانی كوردی لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا. هەر هەوڵێكی گرووپ و دەستە ئای‌تییەكان هیچیان لە حكوومەتەكەی كورد و دەزگاكانی کەمتر نییە. سەرکەوتوو بن!

ده‌سته‌کانتان خۆش بێت! کارێکی زۆر پێویست و ڕه‌وایه‌!
‌هاوڕیی دێرینتان: مێدیا

دەستخۆش کاک هیوا، من لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی سلێمانی باسی دەکەم ئەگەر مۆڵەت بفەرموون، وەکوو پێشنیارێک بۆیان دەنێرم و لە کاردانەوەیان ئاگادارتان دەکەمەوە.

قوربان هەرکاتێک پێت خۆش بوو دەرگای مۆبایل و پەنجەرەی ئیمەیڵەکەم کراوەیە

ئەستێرەی زیاترمان پێویستە وابزانم

منیش وتم دەبێ هەر کەس سەردانی کرد با ئەستێرە بکات.،

بژین،

دەست خۆش کاک هیوا بەڕاست کارێکی گەورەتان کردووە سەرکەوتووبیت گیانەکەم هەربژیت

به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ده‌رخستنی پیته‌ عه‌ره‌بیه‌کان بریتیه‌ له‌ DroidSansArabic.ttf وه‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی لکاندنی پیته‌ عه‌ره‌بیه‌کان بریتیه‌ له‌ libskia.so وه‌ libwebcore.so، وه‌ به‌رپرسیاری ده‌رخستنی پیته‌ عه‌ره‌بیه‌کان له‌ لای ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ بریتیه‌ له‌ framework.jar. ئه‌م فایلانه‌ گۆڕینیان ئاسانه‌ ئه‌ویش به‌ کۆپیکردنی ڕاسته‌وخۆ یان دروست کردنی فایلێکی zipی ساین کراو که‌ له‌ ڕێی ڕیکه‌ڤه‌ریه‌وه‌ ئه‌پڵای ده‌کرێ به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی یه‌که‌م ئه‌بێت مۆبایله‌ که‌ ڕوت کرابێت وه‌ له‌ حاڵه‌تی دوه‌م ئه‌بێت کاسته‌م ڕیکه‌ڤه‌ری له‌ ناو مۆبایله‌که‌ هه‌بێت. به‌هه‌رحاڵ تائێسته‌ هیچ فۆنتێکی کوردی گونجاوم به‌بینیوه‌ بۆ ئه‌ندرۆید که‌ کێشه‌ی پیته‌ کوردیه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. من خۆم له‌ زانکۆی سلێمانیم ئه‌گه‌ر پێم کرا یارمه‌تیتان ده‌ده‌م.
http://static.panoramio.com/photos/original/49831527.jpg

ئەو تەختەکلیلەی وشە کوردیەکانت پێ نوسیووە وەشاندنی کۆنە و بزوێنەکانی نادروستە. هەمان کات فۆنتەکان گەر بۆ گرووپ ڕیکنەخرابن و هەموو یەکەکانی یونیکۆدیان لە خۆ نەگرتبێت وەکو DejaVu Sans کێشەیان دەبێت. ئێمە نامانەوێت هەرکەس کورد بوو ئیتر دەستبکات بە هاکی ئەندرۆیدەکەیی و فۆنت گرووپ دەستکاری بکات. پێشنیارمان کردووە وەکو نزیکەی هەموو پڕۆژەکانی لینوکس/یونیکس با فۆنتی بنەڕەت هەموو یەکەکانی بۆ هەموو کۆدەکانی یونیکۆد تێدابێت. لە ئێستاشدا لە DejaVu Sans باشتر و ڕێکتر نییە.
http://en.wikipedia.org/wiki/DejaVu_fonts

براکه‌م چۆن ناوی به‌رنامه‌ به‌ کیبۆرد ده‌نوسرێ! ئه‌مه‌ به‌ ئیکڵپس کراوه‌ برا, وێنه‌که‌ش بریتیه‌ له‌ ڕه‌سمی شاشه‌ی hd2.
به‌نیسبه‌ت ده‌ستکاری کردنی نیزامی ئه‌ندرۆید، من خۆم زیاتر له‌ ساڵێکه‌ کاری تیا ئه‌که‌م وه‌ ڕۆمی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه‌ ته‌ناته‌ت بۆ ویندۆز مۆبایلیش به‌ڵام ئه‌م کاره‌ ته‌نها هیوایه‌ته‌ و به‌س.
براکه‌م ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چاوه‌ڕێی کۆمپانیاکان بین ئه‌وا زه‌ره‌رێکی زۆر ده‌که‌ین چونکه‌ ئه‌م نیزامه‌ کراوه‌یه‌ باشتر وایه‌ جێده‌ستی کوردی پێوه‌ بێ نه‌ک ئه‌میش وه‌کو زمانه‌ کوردیه‌که‌ی گوگڵی لێبێ................................................
کێشه‌کانی زمانی کوردی له‌ (libskia.so)یه‌ به‌ڕای من چونکه‌ ئه‌م لێپرسراوی لکاندنی پیته‌ عه‌ره‌بیه‌کانه(بێجگه‌ براوسه‌ر)‌ وه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ کاتێ گیراوه‌ که‌ فۆنتی DroidSansArabic.ttfم گۆڕی به‌ فۆنتی arialی کۆمپیوته‌ره‌که‌م واته‌ من هیچم نه‌کردوه‌ کاره‌که‌ش زۆر ئاسانه‌ ته‌نها کۆپی و په‌یست.
به‌ نیسبه‌ت خۆمه‌وه‌ به‌فیعلی له‌ مانگی 9ی پاره‌وه‌ وازم هێناوه‌ له‌ به‌ کوردی کردنی هه‌ریه‌که‌ له‌ ئه‌ندرۆید و ویندۆز مۆبایل وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌م نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک.

هیچ دەسکاریکردنێکی سیستم ئەگەر لەلایەن خودی گووگڵەوە نەبێت، پەسەند نییە و کات بەفیڕۆدانە.

به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی کورد دایمه‌ن ئه‌بێت چاوه‌ڕێی که‌سانی تربین تا کارمان بۆ بکه‌ن له‌ کاتێکدا عه‌ره‌به‌کان پێش گوگڵ زمانی عه‌ره‌بیان زیاد کرد بۆ ئه‌ندرۆید! له‌ لایه‌ن ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌ند.
حاڵی حازر ته‌نها کێشه‌ له‌ پیته‌ کوردیه‌کان هه‌یه‌ وه‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ ته‌نها به‌ خۆمان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ نه‌وه‌ک به‌ کاسێک نه‌ کوردی ئه‌زانن وه‌ نه‌ به‌ کوردی ئه‌نوسن وه‌ ناشزانن ئایا ئێمه‌ له‌ لای ڕاسته‌وه‌ بۆ لای چه‌پ ئه‌نوسین!
کێشه‌ی زمانی کوردی(عه‌ره‌بی) به‌ که‌سانێک چاره‌سه‌ر ده‌بێت که‌ زمانی جاڤا بزانن به‌ڵام ده‌ستکاریکردنی سیسته‌م کارێکی ئاساییه‌ هه‌مو که‌س ئه‌توانێ ڕۆم دروست بکا یان بیگۆڕێ به‌ که‌یفی خۆی فۆنت و شتی تر بگۆڕێ چونکه‌ ئه‌ندرۆید سیسته‌مێکی کرررررررررررررررررررراوه‌یه‌.

بەڕێزم
کچێکی 16 ساڵەی کوردەواری چۆن بۆی دەکرێت ئەم ڕۆمەی بەڕێزتان دابمەزرێنێت؟

من کە 6 مانگە خەریکی کۆمپیوتەرم نازانم چۆن ڕۆم ئنستاڵ دەکرێت.

هیچ چارەیەک کە لە بنەڕەتەوە نەبێت، چارە نییە.

لەگەڵ ڕێزمدا

وه‌ڵا برا من له‌ خزمه‌تتدام ئه‌وه‌ی به‌ من ده‌کرێ درێخی ناکه‌م ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانیت و هاندی ئه‌ندرۆیدت پێیه‌ ئه‌وا خۆم به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانم له‌ نزیکه‌وه‌ بت بینم تا ڕات بگۆڕم له‌ باره‌ی ڕۆم گۆڕین.
ڕۆمه‌کانی من ته‌نها ده‌ستکاریه‌کی سوک بوو ئه‌ویش بۆ چه‌ند که‌سێکم کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی ون بونی مۆبایله‌که‌یان بتوانن به‌ ئاسانی بیدۆزنه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ زیادکردنی زانیاری که‌سه‌که‌ بۆناو به‌شی سیسته‌می مۆبایله‌که‌ چونکه‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ دوای فۆڕماتیش هه‌ر وه‌کو خۆی ئه‌مێنێته‌وه‌.

خۆزگە ئەمزانی چەن کەلیمە لە جاڤا ئەزانیت کاکە/دادە تافای. زانکۆی سلێمانی بلیمەتی وەک جەنابتانی هەبێ قەت پەکی ناکەوێت. بەردەوامبە لە لاسایی کردنەوە تا سەرکەوتن.
ئاخر گەر چواردە سەعات کاتت لە ڕۆمکردن سەرف نەکردایەو سەیری دەڤەلۆپەر پۆرتاڵەکەی ئاندرۆیدت بکردایە نەت ئەگوت کێشەی کوردی بە جاڤا چارە ئەکرێ؟ ئەمە قسەی مامۆستاکەت بێ لێت ناگرم بەڵام کە شتێک نازانی لەخۆتەوە یارمەتی بەردە مەدە چونکە ئەو نازانێ ڕۆم بکات شەش مانگە خەریکی کۆمپیوتەرە هەموو دەقەیەک تۆی بلیمەتی لە کوێ بوو ڕۆمی بۆ بکەیت.

بەشی سیستمی مۆبایلی چی؟ زانیاری کەسی چی؟ فۆنت و زانکۆی سلێمانی مەگەر کوردئایتی بیانگەیەنێ بەیەک دەنا سەرای ئازادیش نایانگەیەنێت. ستارێک ئەخەیتە سەر داواکە بیخە ناشی خەی تخوا شەوان بۆ خۆت لە زانکۆ نازدارەکەت بنو.

سوپاس چاوه‌که‌م
من وشه‌یه‌ک جافام نه‌خوێندوه‌ له‌ به‌شی فیزیکم! به‌ڵام به‌یانی چاوه‌ڕێی بلیمه‌ته‌که‌ی ئێوه‌م له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی تا بی بینم ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن ناونیشانی ته‌واوه‌تی ده‌نوسم هه‌ر لێره‌ 'چاوه‌ڕێتانم'.
براکه‌م ڕۆم دروست کردن 2 ده‌قه‌ که‌متری ئه‌وێ ئه‌ویش بۆ ساین کردنی فایلی Zip.
ستاری چی؟
زانکۆی نازداری چی؟
تۆ له‌ کوێیت؟ حه‌ز ده‌که‌م تۆش ببینم زۆر ئاسایه‌ با به‌ گێل و بێ ئه‌هه‌میه‌تیش من له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ی به‌ڵام من هه‌ر ڕێزت لێده‌گرم.
براکه‌م جوان بیخوێنه‌ره‌وه‌ من وتم (تا ڕات بگۆڕم له‌ باره‌ی ڕۆم گۆڕین) واته‌ ته‌نها ڕۆم گۆڕین ئایا تۆ ئه‌زانی ڕۆم گۆڕین چیه‌؟؟؟؟ چۆن ئه‌کرێ؟؟؟ ئه‌گه‌ر نازانی ئه‌وا من له‌ خزمه‌تتدا ده‌بم به‌یانی.
من وتم (ڕۆمه‌کانی من ته‌نها ده‌ستکاریه‌کی سوک بوو) توخوا تۆ ئه‌زانی build.prop له‌ کوێیه‌؟ ئه‌گه‌ر نایزانی زۆر ئاساییه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر منیش نه‌زانم جاڤا چیه‌ زۆر ئاساییه‌ به‌ڵام ئه‌زانم libskia.so به‌ر پرسیاره‌له‌به‌یه‌که‌وه‌ لکاندنی پیته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ئه‌گه‌ر وانیه‌ تکااااااااااااایه‌ وه‌ڵام بنوسن تکایه‌.

باشه‌ با واز له‌م بابه‌ته‌ بێنین
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کوردی به‌ جاڤا حه‌ل نه‌ بو به‌ چی حه‌ل ده‌بێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بۆ پیته‌ کوردیه‌کان ده‌رناکه‌ون یان به‌ته‌واوی نالکێن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

سەرچاوان هاتی. بمبورە قسەکانم هیچ بێ ڕێزیەکی تیا نەبوو بەرامبەر خۆت وە تیاشی نابێت، بەڵام گەر ورد قسەکانم بخوێنیتەوە هەموی لەگەڵ مامۆستاکانتم بوو. بە هاوارکردن بەس سەری خۆت ئەکاتە ئێش.

مامۆستاکانم ده‌ر‌سی کوانته‌م و نیوکله‌رم پێ ئه‌ڵێنه‌وه‌! چ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ جافاوه‌ هه‌یه‌؟؟؟؟؟؟؟؟؟

وه‌ڵابرا نازنم چیت بۆ بنوسم جه‌نابت نازانی له‌به‌شی فیزیک چی ده‌خوێنرێت! ئیتر چۆن ئه‌ته‌وێ ڕه‌خنه‌یان لێ بگری!!!!
ئه‌مه‌ بۆ یادگارییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییی

بەڕێز تافەی،
کێشەی زۆربەتان ئەوەیە، نازانن بە کۆنکرێت نە تێبگەن نە باسیش بکەن. قوربان و گەورەمان تافەی:
ئێمە دەزانین کە دانانی فۆنت و ئەم شتانە بکەین و تۆش دەتوانیت، ئێمە ئەوەمان نەگەرەکە، نامانەوێت، نامانتەوێ، نەمانویستووە. ئێمە دەمانەوێت گووگڵ لە سیستەمێکی کارگێڕی وا چێدەکات لە سەر بنەمای لینوکس و سەرچاوەی کراوە، هەڵستێت فۆنتێک بکاتە بنەڕەت کە جێگای هەموومانی تیابێتەوە.
ئەو پەڕگە و شتانەی باسی دەکەیت، پوڵێک ناکا بۆ حەزی ئێمە وەکو کورد لە ئەندرۆیدا.

کۆتایی و کاتێکی خۆش