تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ (Zynamics)ی كڕییەوە

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/03/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

گووگڵ هەنووکە بەشگەیەکی چکۆلەی ئەڵمانیایی بە ناوی (Zynamics) كڕییەوە. ئەم هاوبەشگەیە -کە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە- زیاتر گرنگی دەدات بە ئەندازیاریی پێچەوانە -واتە شیکاریی نەرمەواڵەیەك (بەتایبەت زیانه‌واڵه) کە کۆدی سەرچاوەی بەردەست نەبێت-.

هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی سەرنجڕاکێش و ئاڵۆزی ئەوتۆ، وا لە بەرهەم و دەستەی (Zynamics) دەکات کە وەڵامدەرێكی لەباری تەواو بێت بۆ گووگڵ، ئەو هاوبەشگەیەی کە ناسراوە بە بەربەرەکانێکانی لەگەڵ گرفتە ئاڵۆز و باڵکێشەکان.

هەرچەند بەتەواوی دیار نییە کە چارەنووسی ئەو هاوبەشگەیە بە کوێ دەگات، بەڵام ئەوەندە زانراوە کە ئامانج و تواناکانی بەتایبەت لەگەڵ ئامانجەکانی بواری ئاسایشی سەرهێڵی گووگڵدا باش دێنەوە.

بەرهەمەکانی هاوبەشگەکە بریتین لە (BinDiff) بۆ شیکردنەوەی پەڕگە هەڵسووڕاوەکان، (BinNavi) بۆ شیکردنەوەی کۆدە دووانییەکان، (PDF Dissector) بۆ شیکردنەوەی زیانەواڵە (پ‌دف)ەکان، (VxClass) بۆ پۆلێنکردنی زیانەواڵەکان و (BinCrowd) کە بنکەدراوەیەکی ناوەندییە بۆ بەشکردنی زانیارییە ئەندازیارییە پێچەوانەکان.

بێجگە لەم بەرهەمان، گووگڵ دەبێتە خاوەن دەستەیەکی بەئەزموون و لێوەشاوە -کتومت لەو جۆرە ئەندازیارانەی کە گووگڵ بە کارپێدانیان بەناوبانگە-.

لێگەڕێن با بزانین داهاتووی هاوبەشگەی زاینامیكس (Zynamics) بە خاوەندارێتیی گووگڵ پێشڕەو بە چی دەگات!

بۆچوونەکان

دەست خۆش , بە چەند ؟