و‌یکیپیدیا تەمەنی بوو بە دە ساڵ
[b]ویكیپیدیا چییه؟[/b]
و‌یکیپیدیا زانیاریینامه‌یه‌كی كراوه‌یه له وێبگه‌یه‌كی (Website) ئینته‌رنێتدا، تیایدا به‌چه‌ندین زمانی به‌رده‌ست زانیارییه‌كان پێشكه‌ش به سه‌ردانكه‌ه‌ران ده‌كات، هه‌موو كارێكی دان و وه‌رگرتنی زانیاریی تیایدا خۆبه‌خشانه‌یه. ئامانجی ویكیپیدیا پێكهێنانی زانیاریینامه‌یه‌كی فراوانه "کۆکردنەوەی ھەموو زانیاری‌یەکانی مرۆڤ" كه به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان بابه‌تی له‌خۆ گرتبێت و له ئاكامدا بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی ئازاد و خۆڕا پێک بهێنرێت. ویكیپیدیا له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی خێرخوا (WikiMedia) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
خۆشبه‌ختانه‌چه‌ند كوردێكی خۆبه‌خش ده‌ستیان وه‌شاندوه له‌م بواره‌دا و، شوێنیان بۆ زمانی كوردیش گرتووه، هه‌ردو دیالێكتی كرمانجی سه‌روو به پیتی لاتینی و، سۆرانی به‌پیتی عه‌ره‌بی له ویكیپێدیادا دامه‌زراوه.
بەشە کوردیەکەی و‌یکیپیدیا لە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٠٤ دا بە ھەوڵی ئەرداڵ رۆناھی دامەزراوە. ئاراس نوری كاری وه‌رگێڕانی ویكیمیدیای كردوه بۆ سۆرانی وه، له ٢٨/١٢/٢٠٠٧ دا به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مه‌كه به‌سۆرانی زیادكراوه، تاكوو ئیستا وه‌رگێڕانی لە برەودایە. هه‌نووكه تیمێكی به‌ڕێوه‌بردن بۆ به‌شی سۆرانی سازدراوه کە کوردانی هەموو بەشەکانی کوردستان تیایدا هاوبەشی دەکەن، به‌ڕێز [b]ئاسۆ مه‌حمودی[/b] به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. بێگومان هه‌م له وه‌رگێران و هه‌م له به‌ڕێوه‌بردندا هاوكاریی پیویسته.
بە بۆنەی تێپەڕبوونی دە ساڵ بەسەر دامەزراندنی ویکیپیدیادا، چاوپێکەوتنێکم ساز دا لەگەڵ[b] بەڕێز ڕایمۆند سپێکین Raimond S[/b]، کە جگە لەوەی چەند ساڵێکە لەو بوارەدا چالاکە، لە کاتی دروستبوونی زمانی کوردیش‌دا هاوکاریی و ڕێنومایی زۆری کردوین.[b] ((وێنەکە لە لایەن: Elke Wetzig/cc-by-sa-3.0))[/b]
[color=red][b]پرسیار:[/b] خوێنەران دەیانەوێت زیاتر بتناسن، چالاکییەکانت چییە؟[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] وەکو پیشە ڕاوێژکارم لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری‌دا، لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی ڕاژەکار و بەرنامەداڕشتن شارەزاییم هەیە، پتر لە (MediaWiki) دا پسپۆڕم، لە ویکیدا نازناوم ڕایمۆندە (Raymond)ـە، لە مانگی ٩ ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە لە پرۆژەی ویکیپیدیادا چالاکم، بواری کاری من لە ویکی زیاتر لە بەشەکەی خۆمدا وێنەکان[1]، هەمەئاهانگی لەگەڵ پەیمانگاکان، کتێبخانەی نیشتمانی ئەڵمانیا[2]، دەزگای ئەرشیفی ئەڵمانیا[3]، و هەروەها بەشداری لە چاکسازی خودی نەرمەکاڵای و‌یکیپیدیا و ویکیمیدیا (MediaWiki) دەکەم، جگە لەوە لە تیمی پشتیوانی ئەندامم (OTRS) ئەمەیان زۆر بە گرنگی دەزانم، چونکە زۆر لەوانەی کە دەبنە ئەندام ڕێسا و مافەکان نازانن و پێشێلی دەکەن، کەسێک دەبێت بەردەوام ڕێنومایی بدات. [/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] دە ساڵ و‌یکیپیدیا چیمان پێدەڵێت؟[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] سەرکەوتنێکە، ساڵی ٢٠٠٣ لەو باوەڕەدا نەبووم بەمشێوەیە بەردەوامی هەبێت.
ئەمڕۆکە دەبینین، و‌یکیپیدیا گەورەترین سەرچاوەی زانیاری کراوی لەخۆگرتوە، کە بێبەرامبەرە و بازرگان‌یش نییە!، بێگومان ئەمە لەخۆیدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیشە، چونکە هەموو جیهان وەکوو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕۆژانە زانیاری لێ وەردەگرن و بەکاری دەهێنن.[/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] لەم دە ساڵەدا، جگە لە تۆمارکردنی ناوبانگێکی دیار، چەندین هەڵچوون و داچوون هەبوون لە ویکیپیدیادا، بە دیدی تۆ کامە ڕووداوە دیارەکانی ویکیپیدیان لەم ماوەیەدا؟[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] مانەوەی و‌یکیپیدیا سەربەست و ئازادانە، ئامێری گەشەکردنی و‌یکیپیدیا و بەردەوامی بەم شێوەیە کە بە بەخشینی ماڵیی بەردەوام بووە، ئەمانە خاڵە دیارەکانن و بە سەرکەوتنی پرۆژەکەی دەزانم. لەگەڵ ئەوەدا نیم کە داچوون و شکستی هەبوو بێت لە ویکیپیدیادا، لەوانەیە ئەمڕۆکە لە بوارێک‌دا پێویستیمان بە دڵفراوانی و بەخشندەیی زیاتر هەبێت، بە تایبەت لە ئاست ئەندامە نوێیەکان، یان خۆمان باشتر ساز بدەین و هەڵسوکەتمان جوانتر بکەین لەگەڵیاندا.[/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] بەڕێزتان ئەندامن لە کۆمەڵەی ویکیمیدیای ئەڵمانیا (Wikimedia Deutschland e.V.)[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] بەڵێ، چەند ساڵێکە ئەندامم و بەڕاستی بوونی کۆمەڵەکەش بە گرنگ دادەنێم.[/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] کار و چالاکی ئەم کۆمەڵەیە لە كام ڕووەوەیە، کێ پشتیوانی دارایی دەکات و چۆن کارەکانی ڕێکدەخەن بۆ برەودانی بەشی ئەڵمانی و‌یکیپیدیا؟[/color]
[color=blue]
[b]ڕایمۆند:[/b] کۆمەڵەکە (Wikimedia Deutschland) ئەرکی فراوانکردنی بواری فێربوون و ئازادکردنی ڕەوتی زانینی لەخۆگرتوە، بە گشتی هەموو تێچوونە ماڵییەکان لەو پارانەوە ئەدرێن کە بە کۆمەڵەکەی دەبەخشرێن، پارەی ڕاژەکار و ئامرازەکانی تر لە ئەمستەردامەوە ئەدرێن ڕاستەوخۆ. زۆرکات کتێب و چاپکراوەکانیش بەخۆڕایی وەردەگرین تاکوو بابەتەکانی و‌یکیپیدیا بنووسین و پاشان دەیانگەڕێنینەوە. لەکاتی پێویستیشدا کۆبوونەوەمان هەیە و بنکەکەمان لە بەرلینە، تێچوونەکان و بودجەی کۆمەڵەکەش چاودێری دارایی و دادوەرمان هەن کە ئەو کارانەیان لە ئەستۆ گرتووە.[/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] بێینەوە سەر ویکیمیدیا، بە بۆچوونی تۆ، ویکیمیدیا بۆ پێویستە هەبێت، یان بایەخی چییە؟[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] ئەوانەی لە و‌یکیپیدیا دەنووسن پێویستییان بە تەکنیک و بەڕێوەبردن هەیە، هەر بۆیە بوونی دامەزراوەی ویکیمیدیا لە ئەمەریکا، کۆمەڵەی ویکیپیدیای ئەڵمانیا، ...هتد هی وڵاتەکانی تریش بوونیان پێویستە، تاکوو بەردەوامی بە پرۆژەی فێربوونی ئازاد بدەن، جگە لەمە هاوکاریی وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان و میللەتانی تریش بکەن[4]، تاکوو هەموو مافی فێربوونی ئازادانەمان هەبێت.[/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] کەس لە ئەندامانی گرووپە کوردییەکان دەناسیت، یان پەیوەندیت هەیە لەگەڵیان؟[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] بەداخەوە تەنها یەک دووانێکیان دەناسم، ئەوەی دەیناسم و بۆ کورد کاردەکات ئەڵمانە.[/color]
[color=red][b]پرسیار:[/b] باشە ئێمەی کوردان چۆن خۆمان ڕێکبخەین، لە کاتێکدا هیچ کۆمەڵەیەکی فەرمی یان دەزگایەکمان نییە بۆ ئەم مەبەستە کاربکات بەڵکو کۆمەڵێک کەسی خۆبەش سەرپەرشتی دەکەن، بۆ خۆشت دەزانیت لە باشووری کوردستان لە عێراق هەرێمێکی ئازادمان هەیە کە حکومەت و پەرلەمانی هەیە (حکومەتی هەرێمی کوردستان) لەوانەیە پشتیوانییەکی پتەو بن لەم ڕووەوە؟[/color]
[color=blue][b]ڕایمۆند:[/b] لە ڕاستیدا دەبێت بەشێکی سەرپەرشتکار و ناوێکی جیاتان هەبێت، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ لە دامەزراوەی ویکیمیدیاوە دانپیانراو بێت[5] [6]، ئەوە زۆر گرنگە. بوونی کۆمەڵەیەک کە سەرپەرشتیکەر بێت زۆر گرنگە بو ویکیمیدیا، بەدەر لەوە مافەکانی زمانەکەش بەدەست دەهێنن و وەڵامتان ئەدەنەوە. کەتەلانەکانیش هاوشێوەی ئێوەن و وا چەند ساڵێکە لە هەوڵداندان بۆ سەلماندنی کۆمەڵەکەیان لای ویکیمیدیا[7]، ئەشتوانن ئێوەی کورد لە ڕێگەی کۆمەڵەی ویکیمیدیای تورکیاوە بەشێکی جیا بۆ زمانی کوردی وەربگرن[8]، و لەوێوە داخوازییەکانتان بۆ زمانی کوردی و پێویستییەکانی بەدەست بهێنن.[/color]
زۆر سوپا ڕایمۆند کە کاتی خۆتت دابین کرد بۆ ئەم دیدارە، سەرکەوتوو بن.
[b]سازدانی: ئاراس[/b]
[1]
http://commons.wikimedia.org/wiki/Category:Files_by_User:Raymond_from_de.wikipedia
[2]
http://blog.wikimedia.de/2008/11/26/wikipedianer-in-der-pnd-redaktion-der-deutschen-nationalbibliothek/
[3] http://blog.wikimedia.de/2008/12/05/100000-mal-ein-bild-und-1000-worte/
[4] http://strategy.wikimedia.org/wiki/Strategic_Plan/Role_of_the_WMF
[5] http://meta.wikimedia.org/wiki/Wikimedia_chapters
[6] http://meta.wikimedia.org/wiki/Category:Local_chapters
[7] http://meta.wikimedia.org/wiki/Wikimedia_CAT
[8] http://meta.wikimedia.org/wiki/Wikimedia_T%C3%BCrkiye

بۆچوونەکان
ده‌ست خۆش کاک ئاراس.سوپاس بۆ خوا که تا ئێستا خه‌ڵکانی به‌ڕێزودڵسۆزوخه‌مخۆری وه‌کو تۆ‌و کاک به‌رده و کاک زه‌ندی و کاک سیا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ڕێزه هه‌ن که به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه خزمه‌تی زمانی کوردی ده‌که‌ن.به دڵنیاییه‌وه و‌یکیپیدیا یه‌کێکه له گرنگترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری وه‌رگرتن و زانیاری دان.زۆر له سه‌ر ئێمه‌ی کورد پێوویسته که هه‌ستین به پڕزانیاری کردنی و‌یکیپیدیا بۆ به‌خشینی زانیاری به نه‌وه‌ی نوێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش چاک بکه‌یت بابه‌ته‌که‌ت جوانتر ئه‌بێت.
ڕایمۆند: سەرکەوتنێکە، ساڵی ٣٠٠٢ لەو باوەڕەدا نەبووم بەمشێوەیە بەردەوامی هەبێت. بۆ
ڕایمۆند: سەرکەوتنێکە، ساڵی 2003 لەو باوەڕەدا نەبووم بەمشێوەیە بەردەوامی هەبێت
چاوه‌روانی بابه‌ته جوان و پڕ زانیارییه‌کانی ئێوه‌ین.
هه‌ر بژین.
دەستەکانت خۆش کاک ئاراس بۆ ئەنجامدانی ئەم دیمانەیە، بەڕای من ئەمە نوێکاریەکیش بوو ، پیم وایە یەکەم جارە لەم بوارەدا دیمانە لەگەڵ خەڵکانی بیانیئ ئەنجام بدرێت.
بۆ ئەمە [color=red]ئێمەومانان نووسەریش نین هەرباشە بەوە ڕزگارمان بێت.[/color] بەڕای من بێ هیچ موبالەغەیەک، کەم نووسەرمان هەن لە کوردا ئەو کوردییە پەتی و پاراوە بزانێت.
ڕۆژانە بابەتە ڕامیارییەکان ئەخوێنینەوە، کەموکوڕیەکانیان دیار و زەق و زۆرن.
کاک ئاراس، ئەگەر کەمێک ئەم وەڵامە ڕوونبکەیتەوە مەبەستی چییە؟
[color=blue]پرسیار: کەس لە ئەندامانی گرووپە کوردییەکان دەناسیت، یان پەیوەندیت هەیە لەگەڵیان؟
ڕایمۆند: بەداخەوە تەنها یەک دووانێکیان دەناسم، ئەوەی دەیناسم و بۆ کورد کاردەکات ئەڵمانە.[/color]
ئەوەی دەیناسم و بۆ کورد کار دەکات ئەڵمانە، مەبەستی ئەوەیە ئەلمانەکان بۆ ئێمە کاردەکەن؟
ھەربژی
سوپاس کاک ئاراس، میدیاکانی ئەوروپاش بەهەمان شێوە، گەر کەسێک چاکە بکاتە ئەوە خەڵکی وڵاتی ئەوانەو ئەڵمانە، بەڵام خراپە بکات ئەوە سەد ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەبێت، ئەڵین کوردێک یا موسڵمانێک.
زیاتر مەبەستم ئەو برادەرە نیە، مەبەستم لە میدیای ئەوروپییە.
پرسیار و وەڵامەنایشم ڕەنگ کرد، ئیتر نازانم گەر خراپم نەکردبێت.
.ده‌ستخۆشی له تۆ‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له پێناو پێشخستنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌و ڕێزمانی زمانی کوردی .هیوادارم که حکوومه‌توو په‌رله‌مانیش به‌م ماندووبونه‌ی ئێوه بزانێت.ده‌ستی هه‌مووتان ده‌گوشم و چاوی هه‌موتان ماچ ده‌که‌م
سه‌باره‌ت به ره‌نگ کردنی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کانی کوردئایتی گرووپ ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی تره که ئه‌م ماڵپه‌ڕه پێشکه‌شی ده‌کات به میوانه‌کانی یاخود به سه‌ردانکه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
سه‌رکه‌وتووبن.
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و ديمانه‌يه ، به‌ڕاستی كارێكی باشت كردووه كاك ئاراس