کومپانیا گه‌وره‌کان پروتکۆلی نوێی ئینته‌رنێت تاقی ده‌که‌نه‌وه
گووگڵ، فه‌یسبووک و یاهوو له‌م تاقیکارییه جیهانییه‌ی پروتکۆلی نوێیه‌دا که له 8ی مانگی شەشدا دهبەسترێ به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌م تاقیکارییه به ئامانجی زانیاری گه‌یاندن له پێوه‌ندی گۆڕانکاری داهاتوو له‌سه‌ر شێوه‌ی ناونووسی ناونیشانی (address) ئینته‌رنێتی پێک دێت.
بڕیار وایه به‌م زووانه ناونووسی ناونیشانه ئینته‌رنێتییه‌کان له پروتکۆلی ئینته‌رنێتی به‌ڵگه‌ی 4 (IPv4) بگۆڕدرێ بۆ پرتکۆڵی به‌ڵگه‌ی 6 (IPv6)
هۆی ئه‌م گۆڕانکارییانه، ته‌واو بوونی ناونیشانه ئازاده‌کانی پرۆتۆکۆڵی 4 که مانگی 11-2011 یه. هه‌ر
بۆیه داوایان له کومپانیاکانی ئینته‌رنێتی کردووه که هه‌رچێ خێراتر پێوه‌ست ببن به پرۆتۆکۆڵه نوێیەکه‌ی ئینته‌رنێته‌وه.
(لورنزو کولیتی) که یه‌کێک له ئه‌ندازیاره‌کانی گووگڵه له بابه‌تێکدا که له وێبڵاگی ئه‌و کومپانیهدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، وتوویه؛ " به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پێویست ناکا کارێکی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵک له ئه‌و پروتکۆڵه نوێیه وربگرن". به گوێره‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه زیاتر له 99 له سه‌دی به‌کارهێنه‌ران له‌گه‌ڵ که‌ندوکۆسپ رووبه‌ڕوو نابنه‌وه...
شایانی باسه که پرۆتۆکۆڵی به‌ڵگه‌ی 4 له ده‌یه‌ی 1970 تاکوو ئێستا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێ به‌ڵام ڕاده‌که‌ی به زووی پڕ ده‌بێته‌وه.
