شاشە فرەتەنكەكانی سامسۆنگ دەچنە CES
ئەم جۆرە شاشانە زۆر تەنك، هەتا بڵێی سەرنجڕاكێش و نەرمژیون.
بەگوێرەی (گیزمەگ GizMag)، لەكاتێكدا هێشتا ئەم شاشانە ناخرێنە سەر تەلەفۆنە دەستی و تەلەفزیۆنە (HD)ییەكان، بەڵام جووتە بەرنموونەکەی سامسۆنگ نمایشێکی مەزنی تەکنیکی دەبن. چكۆلەکەیان شاشەیەكی ٤.٥ گرێی نەرمژیوە کە تەنیا ٢ میلیمەتر بارسایییەتی و دەکرێت وەكوو تۆمار لوول بکرێت تا ئەوەندەی قامیشێكی هەڵمژینی خواردنەوەی لێدێت.
شاشە گەورەکەیان ناچەمێتەوە، بەڵام بەرنموونە ١٩-گرێیییەکەی بەو وردنمایییە سەرسوڕهێنە کە چوارقات زیاترە لە تەلەفزیۆنە (HD)ییە ئاسایییەكەی ماڵەوەتان، دەتانهەژێنێت.
ئەم دوو پەردەەیە نموونە سەرەتایییەکانی نەوەی نوێی تەکنۆلۆژیای (AMOLED)ن.
لێكدانەوەی وشەكان:
نەرمژیو: ڕەقی نەرمبوو flexible
بەرنموونە: نموونەی بەرایی prototype
بارسایی: بارست، ئەستووری thickness
تۆمار: قاقەزی نووسراوی لوولدراو scroll

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە.
قاقەز یا کاغەز
سەرنج ڕاکێشە !
هیچیان پەڕە ,
کاک ئاکار، پەڕە یا لاپەڕە ، ئەوە بە مانای لاپەڕەیەکی پەڕتوکێک دێت، بە عەرەبی (ورقة و صفحة) ن، کاغەز یا هەویری کاغەزم خوێندووە. قاقەزیشم بیستووە، بەڵام پێموایە کاغەز گونجاوترە.
پەڕە یەک پەڕەیە لاپەڕەش لایەکی پەڕەکەیە بەکوردی. هەر پەڕەیەک بریتییە لە دوو لاپەڕە.
دەست خۆش بۆ ئەو هەواڵە