مایکرۆسۆفت و ئەنتی ڤایرۆسی باشتر
لە ڕابردوودا مایکرۆسۆفت چەند پرۆگرامێکی ئەنتی ڤایرۆسی دروستکرد، بەڵام لە هیچیاندا سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا تا پاییزی ٢٠٠٩، بە وەشاندنی (MSE)ە Security Essentials Microsoft .
ئەم ئەنتی ڤایرۆسە دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک پسپۆڕانی بواری پاراستنەوە تاقیکرایەوە و ئەنجامەکانی دڵخۆشکەربوون بۆ مایکرۆسۆفت و مەترسیەکیش بوو بۆ زۆربەی کۆمپانیاکانی پاراستن لەوەی مایکرۆسۆفت ئەم بوارەش بۆخۆی پاوەنبکات ، چونکە ئەم ئەنتی ڤایرۆسە بەخۆڕاییە و ئەمەش وادەکات کە زۆرترین بەکارهێنەر بۆخۆی ڕابکێشێت و بازاڕی کۆمپانیاکانی تری پاراستن لاوازبکات.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا مایکرۆسۆفت وەشانی دووەمی ئەم ئەنتی ڤایرۆسەی وەشاند ، کە زۆر باشتر و فلتەری زۆربەهێزتری بۆ دروستکراوە بۆ دۆزینەوەو لابردنی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆس‌و و ترۆژان و پرۆگرامە سیخوڕییەکان.
ئەم پرۆگرامە بە خۆڕاییە بۆ بەکارهێنەرانی تایبەت و کۆمپانیا بچووکەکان و تەنانەت پێوسیت بە خۆ تۆمارکردنیش ناکات بۆ داگرتن و بەکارهێنانی، بەڵام دەبێت ویندۆزەکەت ڕەسەنبێت بۆ بەکاربردنی ئەم پرۆگرامە.
کۆمپانیاکان دەتوانن بۆ ١٠ کۆمپیوتەر دایبمەزرێنن وە بۆ کۆمپانیا گەورەکان دەتوانن پرۆگرامی [url=http://www.microsoft.com/forefront/endpoint-protection/en/us/default.aspx]Forefront Endpoint Protection 2010 [/url] بکڕن کە هەمان کاری (MSE) دەکات و هەندێک کرداری زیاتری لە خۆگرتووە .
بە پێی هەندێک لە پسپۆڕان ئەم ئەنتی ڤایرۆسە هیچ کارێکی سیخوڕی بۆ مایکرۆسۆفت ناکات و تەنیا کاری پاراستنی سیستەمە لە ڤایرۆس و کۆدە مەترسیدارەکان.
جێگای باسە ئەم ئەنتی قەبارەکەی ٧،٨ میگابایتە و ڕێژەیەکی زۆر کەم لە بیرگە بەکاردەبات و پشتگیری ویندۆزەکانی XP, Vista و Windows7 - 32/64 Bits دەکات و دەتوانن لەم [url=http://www.microsoft.com/security_essentials/helpTopic.aspx?assetid=24cc0df0-e784-462e-858f-02d093697985&mkt=nb-no]بەستەرە ی مالپەڕی مایکرۆسۆفت دایبگرن [/url]

بۆچوونەکان
بۆ ویندۆز ەکەم ئەو پرۆگرامەیە و سەرکەوتووە .
ماوه‌يه‌كی زۆره دژه‌ڤايرۆسم به‌كارنه‌بردووه .
پشتگيری سه‌دا سه‌دی بڕياره‌ش ناكرێت
""بە پێی هەندێک لە پسپۆڕان ئەم ئەنتی ڤایرۆسە هیچ کارێکی سیخوڕی بۆ مایکرۆسۆفت ناکات و تەنیا کاری پاراستنی سیستەمە لە ڤایرۆس و کۆدە مەترسیدارەکان.""
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته من زیاتر له ٢ ساڵه به‌کاری دێنم کاتێک به‌کارم ده‌هێنا یه‌که‌م جار بۆ وڵاته فه‌قیره‌کان بوو که توانای کڕینی ئه‌نتی ڤایرۆسیان نه‌بوو وه‌ک (به‌ڕازیل.فلیپین.......) به‌ڵام دواتر بۆ هه‌موو جیهان بڵاو کرایه‌وه زۆر بێ کێشه‌یه وه‌کار ناکاته سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی خێرای ئه‌نته‌رنێت
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سه‌وز بوو ئه‌وا کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بێ کێشه‌یه ئه‌گه‌ر نارنجی بوو ده‌بێت یان سکانی پێ بکه‌یت یان ئه‌پده‌یت ئه‌گه‌ر سوربوو ئه‌وه ڤایرۆس هه‌یه و سکانی ده‌که‌یت و ڕیموڤی ده‌کات
ئەی ئەنتی ڤایرۆس ئیشی ئەوەیە کە نەهێڵێت و بەرگریت لێبکات؟
تێناگەم ئەمە پێت دەڵێت ئەوەتا نارنجیە، بمپشکنە؟ یان سورە بیانسڕەوە؟ ئەی ئەم ئیشی چییە؟ ڤایرۆس و ترۆجان ..هتد هەیە کارەکانی بەچرکە/کەمتر دەکات، جائیتر ئەمە ڕێگەی بۆ دەدات دوایی دەڵێت وەرە سوورە بابیسڕمەوە؟