تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گفتوگۆی ڤیدیۆییی سكایپ بۆ مۆبایل

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/26

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

مانگێك پاش چاوڕاوی دەمەتەقێی ڤیدیۆیی سكایپ بۆ فەیس‌بووك، بەپێی بەڵگەنامەیەك سكایپ لە ئامادەکاریدایە بۆ وەشاندنی كردارەكانی وتووێژی ڤیدیۆیی بۆ تەلەفۆنی دەستیی (iPhone 4) و بەپەرۆشی هەمان پشتگیری بۆ سیستەمە کارگێڕییەکانی تریشن كە هاوكات یان كەمێك پاشتر ئامادە بکرێت.

لەكاتیکدا سكایپ یەکەم بەرنامەی خۆی بۆ (ئایفۆن iPhone) لە نیسانی ٢٠٠٩دا بڵاو کردەوە، كەچی تا دوو-سێ مانگ لەمەوبەری خایاند تاوەکوو ئامادە بوو بۆ گشت ئەو ئامێرانەی سیستەمی كارگێڕیی ئەندرۆیدیان لەسەرە.

شیمانەی زۆرە کە لەماوەی پیشانگای نێونەتەوەییی ئەلەکترۆنی بۆ بەكارهێنەر (International CES)دا گوێبیستی شتی زیاتر بین لەلایەن سکایپەوە.

داکەوتنە درێژخایەنەکەی سکایپ لەم چەند ڕۆژەی دواییدا زیزبوونی بەکارهێنەرێکی زۆری لێكەوتەوە؛ گفتوگۆی ڤیدیۆیی لە مۆبایل-بۆ-مۆبایل و لە مۆبایل-بۆ-ژمێرەك دیارییەكی خراپ نییە لەم پشووەی سەرساڵدا و لەوانەیە ناوبانگە زڕاوەکەشی بۆ بگەڕێنێتەوە.