تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیس‌بووك تەوژمەهەواڵپاڵێو (News Feed Filter)ی نوێ دادەنێت

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

فەیس‌بووك دەستی کردووە بە دانانی تەوژمەهەواڵپاڵێوی نوێ کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران بەخێرایی هاتوچۆ بکەن بەنێو بابەتە پێوەندیدارەکان لەگەڵ یاری، نوێكردنەوەی دۆخ، وێنە، پێبەست و لاپەڕەكاندا. بەکارهێنەران هەروەها دەتوانن بەپێی دەستە بابەتەكان بپاڵێون و بڕی ئەو تەوژمەهەواڵانەی لە هەریەك لە هاوڕێیانیانەوە پێیاندەگات هەموار بکەن.

بۆچوونەکان

کاک ڕێباز بۆ جەنابیشت، ئەوە زمانی کوردی تێکدەدات کە جێگرەوەی نییە. گەلانی ئەسکەندەنافیا، کە زمانەکەیان و مرۆڤەکانی ئەوەندە خەمی بەرنامەی ئەمریکی، زاراوەی ئەمریکی، وشەی ئەمریکیانە نەک ئینگلیزی دروستیش، بەو ڕتمە بڕۆن چەند سەد ساڵیکی تر دەبێت فووی لێبکەن. جا کوردێک! هێشتا قەوارە و (کیان)ـی نییە، چیبکەین باشە نەفەوتێین؟
زمانیار ئەم وشەیەی کردووە بەکوردی News Feed Filters کە هیج وشەیەکی تێدا نییە خۆی کردبێتی. بە حوکمی ئەوەی وشەی کوردی س خاوەنێتی و دەمی تێکەڵبونیان بڕگەبرگە نین و بەم شێوە نوسینەش. هاتووە:
هەواڵ بۆ News
تەوژم بۆ Feed
پاڵێو بۆ Filter
وەکو چۆن هەواڵەکە مەبەستی بووە ئەم کردوییەتی، ناکرێت بڵێین هەواڵپاڵێوی تەوژمی، یان تەوژمی پاڵێوی هەواڵ. وەکو خۆی لە مانا ئینگلیزیەکەوە هێناویەتی.

هیوادارم لە داهاتوودا ڕەخنە لە کەسێک دەگیرێت، نەخرێتە بواری ڕەش و سپیەوە. کە تێکدەرە یان ...هتد.

کاتێکی خۆش

فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد، فەرمی کوڕی فەرمییە بۆ زانیاریت هەوڵیش مەدە پێش زانیاری و زانین بکەویتە تانەدان و تاوانبارکردنی خەڵک گوایە گێژاوە، هەمان کات بێجگە لەوەی ئیشی چەندین ساڵە(یەک وشەش لەسەر زەوق و گیرفانی خەڵک دەرنەهێنراوە، هەموو کات چاو لە دوو سەرچاوە کراوە هەرهیچ نەبێت هەمبانە بۆرینە، کەمالنامە) بەچەندین مانگیش خەڵک گەڕاوەتەوە کوردستان و لەسەر گیرفانی خۆی و خستویەتە بەردەست شارەزایانی ئەو بوارە و ڕەزامەندی وەرگرتووە و چاپیش کراوە.
جائیتر جەنابت پێتوایە دەبێت ئەم خەڵکە بێن پرس بە ڕای جەنابت بکەن، دەتوانیت لە مەکۆی زانستپەروەران، کۆبوونەوەی فەرهەنگ، فەیسبووک ،،هتد بەشداردبیت. شایەت تۆ داهێنانت پێیە.
بەڵێ مەخسەدم ئەسکەندەنافیایە، ئەگەر کوردیش وەکو ئەوان بکات. جارێ سفر و هیچ بەدەست! من لە مەکۆ و شتی زانستیا وەکو دیوەخان بیرناکەمەوە، یەک و یەک دەکاتە دوو.

دوا پەیامتم سڕیەوە، چونکە وتمان فەرهەنگی زانسپەروەران فەرمییە و کۆتایی. ئەگەر ڕەخنەت لە وشەکانی ناو فەرهەنگەکە هەیە بڕۆ لە کوردستان، لە فەیسبووک، لە کاک دیاکۆ، ئاراس ...زکرد بەگشتی، هەر ئەوەشت بەدڵ نییە بڕۆ فەرهەنگێک چێبکە دژی ئەوە و لەجیاتی وشە ئینگیلیزیەکان ئەوە بنوسە کەخۆت دەتەوێت. دوایی فەرهەنگەکەش لەسەر فەرهەنگی تری وەکو کەمالنامە و هەمبانەبۆرینە بنەچەی گرتووە، ئیتر ئەویش وشەکانیان مانای نییە و زمان نابێت وابێت، تۆ شتێکی ترت لایە، فەرموو بابزانین لەفەرهەنگی جەنابتا چی هەیە. ئەگەر ئەوانەش هەر فەرهەنگەکانیان هەر نامۆیە و تێیناگەیت، جا ئیتر نازانم چیترمان هەیە!؟
دواهەمین لێکدانەوەشت هەر هەڵەیە لەسەرەوە نوسیومە:
News Feed Filters بۆ کوردی دەکاتە لێکدراو، دەتوانیت ئەگەر ئینگلزی بزانیت، ئەو S کۆتایی دەکاتە تێهەڵکێشەی ناوەکە، بەڵام لەکوردیدا تێکەڵەدەبن بۆ مانا.
کەسیش باسی کوردی ئەسکەندەنافیای نەکردووە هەرلەخۆتەوە، باسی زمانی ئینگلیزی و هەیمەنەتی دەکەم لەسەر گەلی ئەسکەندەنافیا ئەگەر تۆ ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەت هەیە وادەزانی باسی تۆیە. ئیتر دوای لێبوردن دەکەین!
کابرای کورد لە دیواری کاک ئاراس لە فەیسبووک، دەیوت زۆر دەستخۆش بۆ ئەم فەرهەنگە بەهیوای بەردەوامی بەڵام تکایە وشەکان وەرمەگێڕن، بەڵکو بەکوردی بنوسنەوە:
فلتەر، داتابەیس، کێرنەڵ، هۆمپەیج، کۆنڤێرت، ئینکلود ...هتد
ئەگەر ئەمە فەرهەنگ بێت دەبێت فەرهەنگ نەبوون چیبێت.

کاتێکی خۆش

ئێمە لێرە ئەرکمانە وەکو هاوڕێی چەند ساڵە و بەشداری لەخەوی زکورد و کوردئایتیدا، مافی ئەو خەڵکەیان کە بەدرێژایی ۱٠ ساڵ سەدەها وتار و بە هەزاران وشەیان بۆ کوردیبوونی ئایتی نوسیوە بپارێزین. جەنابت شتەکان هەمووی بەتاکەکەسی وەردەگریت و پێتوایە ئیتر مادام تۆ شتێکت لەلا نامۆیە دەبێت ئەو ناوەی لێبنێی کە خۆت مەبەستە، بێئەوەی بزانیت کە زمانیار، زەندی، سیا ..هتد ئەو وشانە لەبەر خاتری زەوقی تاکەکەسی و ڕای تایبەت بەکار نابەن. ئێمە لەبەر خۆشەویستیمان و دڵسۆزیمانە بۆ زمانەکە، ئەگینا ئەگەر پەڕەیەکی تایبەتیش بێت، هەر ئەسڵەن پێویستمان بەوە نییە گوێ لەکەس بگرین.
فەرهەنگی کوردیمان بۆ ئایتی هەیە(فەرمییە)، ڕاستە بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام بەبێ بنەچە و بێمانا و گێژاو ..هتد نییە. شتێک نییە ناوی منەت بێت من دێمە ئێرە! بەقەت تووکی سەرم ڕەخنەم لەسەر چالاکی خەڵکێک لێرە و چاوگ و زکورد هەیە، بەڵام لە سەر یەک ڕاکۆکین و هیج ناکاتە ئەوەی سەردان و بەشداریم و نوسینەکانمانی پێبفرۆشمەوە. ئەگەر دەتەوێت بزانیت نێوان چەلەحانێ و وتوێژ چییە؟
پێشئەوەی ڕەخنەبگریت و بەگێژاو بیدەیت لەقەڵەم، بتپرسیبا ئەم فەرهەنگە چییە؟ وشەکان لە کام فەرهەنگەوە وەرگیراوە؟ کێن و چۆن ئەم پرۆسەی وەرگێڕانە بەڕێوەچووە؟ ئەوکات وتوێژمان دەکرد.

دواهەمین نوسینیت لەسەر ئەوە لانەبرا تۆ ڕای جیاوازت هەیە یان باسی فەرهەنگ و زمانی کوردی دەکەیت، جارێ هاتبویت کەتوبەیتە قسەهۆنینەوە کوردەکانی ئەسکەندەنافیا چییان لێتکردووە و ...هتد کردبووت بە هەڵایەک کەس باسی نەکردبێت. ئەوەندە نوسینەکە بەپەلە بێتێگەشتن خوێنیبۆوە، نەتزانیبوو من باسی زمانی ئینگلیزی و شێوەی ئەمریکی و وشەکوشتنی خۆیانەوە دەکەم بۆ شتێک کە ناوی کلتور و شتێکی ترە. تایبەت بە گەلانی سویدی، نەرویژی ..هتد نەک کوردێکی ئاوارە کە هیچ پەیوەندی بەباسەکەوە هەرنەبوو.

لەکوێ زیاتر خزمەت بەزمانی کوردی و نوسینی کوردی دەکرێت و ئێرە وانیە، تەواو ئازادیت هەرکات هەرچۆن دێیت و دەڕۆیت.

سوپاس بۆ لیکتێگەشتنمان

کاکی ڕێباز کام وشەیە هەڵەیە با چاکی بکەین ؟ بڵێ کە وا نییە بەم بەڵگەیە !

هیچت نەنوسیبوو بۆ ڕاستکردنەوە، لەخۆتەوە بەربوبویتە گیانی کوردی ئەسکەندەنافیا و هەر لەخۆتەوە کەوتوبیەتە گاڵتەکردن و هات و هاوار گوایە ئەمانە زمانی کوردیان تێکداوە گێژاون و سەرتێکدانە، نەک تۆ هەرکەس ئەوە بنوسێت لادەبرێت. جاری یەکەم نەتدەزانی کە لەکوێوە هێناویەتیان و پرسیان بەکەس نەکردووە:
پاشان وتمان ئەوە فڵانە فەرهەنگ وەریانگرتووە و چاپککراوە بەفەرمی. ئەوانە سەرچاوەکانە و ئەوەش ناوی فەرهەنگەکانە.
// ئەنجا ئەمە هیچ مانای نییە. هەر سووربویت. زمان دەبێت ئاوها بێت کە تۆ تێیبگەیت، ئیتر ئەوەی تۆ لات وانییە، هیچ مانای نییە.
ئەنجا کوردی ئەسکەندەنافیا و نازانم چی و چیت دابوو بەملی یەکدا! نەشتدەزانی کەمن خۆشم لەو وڵاتانە دەژێم! هیچ کەس باسی کوردی پەنابەر و خاوەن ڕەگەزنامەی هەرنەکردبوو.
هیچت ڕاستنەکردۆتەوە لەم پەیامە! گوایە بەئینگلیزیەکەی جەنابت دەبێت بنوسن یان نیوس فێد فلتەر یان ئەگەر کردیانە کوردیش بەش بەش بینوسن. کەهەردووکی لە پەیامی تریشدا نوسراوە هەڵەیە!
http://zkurd.org/?Besh=babet&babet=8
بۆ ڕای گشتی و بۆ زانیاریت: شتێک نییە ناوی وشەی گیرفانی کەس بێت، فەرهەنگی زانستپەروەران فەرمییە و باوەڕپێکراوە و چاپککراوە. ڕەخنەت لەسەری هەیە؟ باوەڕت پێی نییە؟ زۆر ئاساییە بیگوازنەوە بۆ مەکۆی زکورد، مەکۆی زمانی کوردی ئێرە، فەیسبووکی کاک دیاکۆ، بەرنامەی زمانی کوردی لە ئاسۆ سات، وەزارەتی ڕۆشنبیری....هتد. منیش ڕەخنەم هەبێت/هەبووە وامکردووە. فەرموون ئەوە سەکۆکان هەموو کات کراوەیە بۆ باسێک کە زیاتر پەیوەندی بەهەواڵەکەوە نەبێت.

کاتێکی خۆش