تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

داکەوتنی سكایپ (Skype) بۆ زۆر لە بەکارهێنەران

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

دوێنێ بەیانی ژمارەیەکی زۆر ئەو ملیۆنان کەسەی کە پشت بە سكایپ دەبەستن، کێشەیان لەگەڵ دەستڕاگەیشتن بە ڕاژەکەیدا هەبوو.
لە هەژماری تویتەرەکەیدا، بەشگەی سکایپ ئەوەی پشتڕاست کردەوە و نووسی: "ڕەنگە هەندێكتان کێشەی چوونەژوورەوەی سکایپتان هەبێت -ئێمە خەریکی لێكۆڵینەوەین و داوای لێبوردمان دەکەین بۆ پچڕانی گفتوگۆکانتان."
هەندێك لە کارمەندان دەیانتوانی بچنە ژوورەوە، بەڵام هیچكام لە پێوەندییەكانیان نەدەبینی. هاوكات بەکاربەران پەیتاپەیتا و بروسکەئاسا دەیانجریواند سەبارەت بەم داکەوتنەی سکایپ.
پاشتر (كاتژمێر ٣ و ٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵات) سكایپ لەسەر بلۆگــەکەی ئاگادارییەکی نووسی تێیدا بەکاربەران دڵنیا دەكاتەوە کە خزمەتگوزارییەكە دەبێت تا چەند کاژێرێکی دیکە بگەڕێتەوە.

بۆچوونەکان

[نوێكردنەوە update] بەپێی ماڵپەڕی (Computerworld) و ئەویش لە زاری سكایپەوە: هێشتا دووسێیەك (٢/٣)ی بەكارهێنەران ناتوانن بچنە ژوورەوە بەهۆی هەندێ کێشە لە سیستەمی هاوتا-بە-هاوتا (P2P)ی پێوەندییەكانی ژێركارەوە، ئەمەیش لە ئاگادارییەکی بگۆگیـدا لە دەوروبەری نیوەڕۆی پێنجشەممە بە کاتی ئەورووپادا ڕاگەیاند.

سکایپ لە دوایین ئاگاداریـشدا دەڵێت لە دوایین کاژێردا، زیادبوونێكی بەرچاوی خەڵکی سەرهێڵی تێبینی کردووە و بەبیریشیان دێنێتەوە کە هێشتا ڕەنگە هەندێك کرداری سکایپ وەکوو چاوەڕوانکراو کار نەکات -سەرهێڵبوونی خەڵك تۆزێك بەدرەنگ دەکەوێت و پەیامەهەنووکەیییەكان پێدەچێت وەکوو باری ئاسایی وا بەخێرایی نەگەنە جێ-. گفتوگۆی ڤیدیۆییی بەکۆمەڵیش ماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت تا بگەڕێتەوە باری ئاسایی.