Touch بە دەستکێشەوە.
[B]پیشــاندەری سـاوپەردەی چینی ســـێهــەم بــەڕێوەیـە.[/b]
یەکێک لە کێشەکانی پیشانگەری ساوپەردە ، ئەوەیە کە گەر دەستکێش یاخودهەر ڕێگرێکی تر لەنێوان پەنجەو پیشانگەرەکەدابێت ئەوا ناتوانرێت بەکاربهێنرێت، ئەمەش لە زستاندا بەتایبەتی بۆ وڵاتە ساردەکان ئاڵۆزییەکە بۆ بەکارهێنەران کە لەدەرەوە لە کەشێکی زۆر سارددا مۆبایلەکەیان دەربهێنن و بەکاریبهێنن، چونکە ئیمرۆ جگە لەتێلکردن ، بەکارهێنەران کاتێکی زۆر لەگەڵ ئینتەرنێت بەسەردەبەن، ئەمەش ئاسان نییە لەو رۆژانەی پلەی سەرما دەچیتە ژێر سفرەوە ، دەستکێشەکانمان دابکەنین بۆ ماوەیەکی زۆر بۆیە کۆمپانیای [url=http://www.hitachi.com/]Hitachi[/url] ژاپۆنی کەبەرهەمهێنەری هەموو پیشانگەرەکانی ئایفۆن و زۆربەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای “Apple “ ە، جۆرە پیشانگەرێکی ساوپەردەی “ تەچ” ی دروستکردووە کە دەتوانرێت بە دەستکێشەوەبەکاربهێنرێت.
هاندەرێکی تر بۆ بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئەم جۆرە پیشانگەرە لایەنی تەندروستی بەکارهینەرانە، چونکە ئەم جۆرە ئامێرانە لانەیەکی باشی هەڵگرتنی میکرۆبن، بەتایبەتی ئەو پیشانگەرانەی کەژمارەیەک خەڵک بەکاریدەهێنن [url=http://www.sacbee.com/2010/10/14/3103164/talk-about-going-viral-touch-screen.html] لەم بەستەرەدا ئاماژەی پیکراوە کە ئایپاد چ جۆرە بۆمبایەکی میکرۆباویە.[/url]
ئەم مۆنیتۆرانەجۆرە سانسۆرێکی هەیە کەدەتوانێت لەسەر مادەی پلاستیکی و کوتاڵ و لاستیکەوە بەکاربهێنەرێت، بەمەش دەتوانرێت بە دەستکێشی لاستیکی وەکو لە نەخۆشخانەکاندا بەکاردەهێنرێت کاری پێبکرێت و چیتر ئەم جۆرە مۆنیتۆرانە نەبنە مەترسی بۆ گواستنەوەی میکرۆب.
