تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

10.5 مليار خولەک بەکارهێنەران بە فەیس بووکەوە بەسەری ئەبەن

dilangilli

Dilangilli

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئاماژەى بەوە کردووە بەکارهێنەران لە ڕێگەی کۆمپیوتەری تایبەتی خۆیانەوە ڕۆژانە کاتی بەکارهێنانیان گەیشتووەتە تەنها 10.5ملیار خولەک لەگەر ڕۆژێکدا.
بەکارهێنەرە چالاکەکانی فەیس بووک بەپێی دواترین ئاماری ساڵی ڕابردوو 845 ملیۆن بەکارهێنەرە، واتا هەر بەکارهێنەرێک ڕۆژانە 12 خولەک و 26 چرکە لەسەر ماڵپەڕن.
لەدوای دروست بوونی فەیس بووک، مۆبایل بەکارهێنەران لەڕێگەی مۆبایلەوە گەیشتووەتە 435 ملیۆن بەکارهێنەر، زۆربەی بەکارهێنەران ئێستا لەکاتی دوورکەوتنەوەیان لە کۆمپیوتەرەکانیان لەڕێگەی مۆبایلەوە دەڕۆنە سەر فەیس بووک.

بۆچوونەکان

كاك دیلان دەستخۆش بۆ هەواڵەكەت تێبینیێكم لە سەر هەڵەیێك بوو : سەردێری هەواڵەكە بۆ ئاماری فیسبووك لە سەر چاوە ئاماژەی پێكراوە بیلیۆنە نە ملیار .هیوادارم ئەگەر كاتتان بوو چاكی بكەن . لەگەڵ رێزمدا

سڵاو كاك قەزوان كاكە ملیار ڕاستە چونكە سەرچاوەی هەواڵەكە ئەمریكیە، لە ئینگلیزی ئەمریكیدا ملیاری كە لە ‌كوردیدا ١٠٠٠ ملیۆنە بە بیللیۆن ناوی دەبەن، بەڵام لە ئینگلیزی بەریتانیدا ١ بیللیۆن یەك ملیۆن ملیۆنە كە دەكاتە ١٠٠٠ ملیاری كوردی. كەواتە ئەگەر سەرچاوەكە بەریتانی بوایە قسەكەی جەنابت بوو، بەڵام لێرەدا سەرچاوەكە ئەمریكی یە.
سەركەوتووبن.

كاك حەمید سلاو بەڵێ ڕاستە بەڵام لە سیستەمی ئەروپاو ئەنگلیسی كۆنە وایە لە سیستەمی ئەمریكی و ئەنگلیسی نوێ هەر بیلیۆنە، جا هیوادارم كاك دیلان بمبورێت

کاک حمیدی بەڕێز : لە زمانی ئینگلیزی بەریتانی دا 1 بلیەن = 1000 ملیۆن نەک یەك ملیۆن ملیۆنە . ڕێخستنی سفرەکانی بەردەم ژمارە 1 لە ئینگلیزی بەریتانی و ئەمریکی وەک یەکن هیوادارم بەهەڵەدا نەچووبم.
ئەمەش سەرچاوەیەک : [url=http://www.jimloy.com/math/billion.htm]http://www.jimloy.com/math/billion.htm[/url]

Student گیان جیاوازی یەکە لێرەدا ئەوەیە کە بەریتانی سیستەمی کۆن و نوێ ی هەیە، ڕاستە من لە کۆمێنتەکەی پێشتردا دەبوایە ڕوونم بکردایەتەوە کە من مەبەستم سیستەمی بەریتانی کۆنە نەک نوێ. کاکە ئەم بەریتانیایە هەردەم لەسەر پەتێک یاری دەکات دەمێک دەیەوێت دڵی فەرەنسا و وڵاتە ئەوروپیەکانی تر لە خۆی ڕاززی بکات دەمێکیش پشە پشە بۆ ئەمریکا دەکات. سەری لێشێواوە خۆشی نازانێت چی بکات.
سەرچاوەکەی کە داتناوە لەگەڵ جەندین سەرچاوەی تریش وەک [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Names_of_large_numbers]ویکیپێدیا[/url] ڕوونیان کردۆتەوە کە billion لە سیستەمی ئەمریکی و زانستی و بەریتانی مۆدرێندا 10 توان 9 یە واتە هەزار ملیۆن کە بەکوردی پێی دەوترێت ملیار، وشەی ملیار لە ئینگلیزی ئەمریکی و بەریتانی سەردەمیدا بوونی هەر نی یە و وشەکە ئەسڵەکەی فەڕەنسی یە. فەڕەنسا و وڵاتە ئەوروپیەکانی تر بە 10 توان 9 واتە هەزار ملیۆن دەڵێن ملیار و بە 10 توان 12 ش واتە ملیۆن ملیۆن دەڵێن billion.