تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

‌HTC One پێنج ملیۆنی فرۆشتووە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

لەو کاتەی کەوا کۆمپانیای HTC تەلەفۆنی HTC One ناردەبازاڕەوە لەمانگی ئازەرەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن تەلەفۆنی فرۆشتووە لەهەمان کاتتدا سامسۆنگ، ١٠ میلۆن تەلەفۆنی Galaxy S4 ی فرۆشتوە لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا، بەڵام HTC One لە هەندێک ناوچەکانی ئەمەریکای باکوور و ئاسیا لەمانگی گوڵاندا گەیشتە بازاڕەکان.
[img]http://www.htc.com/managed-assets/shared/desktop/smartphones/htc-one/overview/HTC-ProductDetail-Overview-Container4-02-bg.png[/img]
هەرچەندە ئەم ئەنجامە نیوەی رێژەی فرۆشی سامسۆنگە، بەڵام رێژەیەکی خراپیش نییە، میدیاکانیش هۆکاری ئەم جیاوازییەیان بۆ دوو خاڵ گەڕاندۆتەوە.
یەکەمیان لەبەرئەوەی تەلەفۆنی سامسۆنگی جۆری S مارکەیەکی ناسراوترە و دووهەمیش، لەبەر ئەوەیە کە HTC نەیتوانیوە ڕێژەی پێوست لەکاتی خۆیدا بەرهەم بهێنێت، بۆیە HTC لە کێشەی بەرهەمهێنانی ڕیژەی پیوستن بە بپێی خواستی بازاڕ.
[img]http://www.htc.com/managed-assets/shared/desktop/smartphones/htc-one/overview/HTC-ProductDetail-Overview-Container1-02-bg.png[/img]
بە پێی[b] واڵ ستریت جۆرنال[/b] وتەبێژێک کەنەیوسیتووە ناوی ئاشکرابکرێت، هەواڵی ئەوەی پشتڕاسکردۆتەوە کە HTC توانای بەرهەمهێنانی ڕیژەی پێوستی تەلەفۆنی HTC One نییە، هەربۆیە ڕێژەی فرۆشی زۆر لە سامسۆنگ کەمترە، هەروەها کۆمپانیاکە پێشوەخت پێشبینی ئەو داخوازییە زۆرەیان نەکردووە.
[img]http://www.htc.com/managed-assets/shared/desktop/smartphones/htc-one/overview/HTC-ProductDetail-Overview-Container2-01-bg.png[/img]

بۆچوونەکان

مۆبایلێکى خێرایە و لە ڕووى دیزاینەوە جوانە و وەزنیشى سوکە خۆم ئەم جۆرەم هەیە زۆر لێی ڕازیم