تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یوتوب لەژێر فشاری موسوڵماناندایە

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/19

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

هەروەك زۆربەمان ئاگادارین چەند ڕۆژێك لەمەوبەر گرتە ڤیدیۆییەکی ناشرین بڵاوکرایەوە لەسەر کەسایەتی پێخەمبەر د.خ ئەمەش هەرایەکی زۆر گەورەی نایەوە لە هەموو وڵاتانی جیهان و بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە دانیشتووی موسوڵمانی زۆرترە وە بووە هۆی کوشتنی چەندەها هاوڵاتی بێ تاوان. هەرچەندە لەلایەن کۆشکی سپیەوە و چەند وڵاتێکەوە داواکراوە کە ئەم فیلمە لاببرێت بەڵام گووگڵی خاوەنی یوتوب بەرپەرچی ئەم داوایەی دایەوەو ڕەتیکردەوە. هەر بۆیە زۆر لە وڵاتە موسوڵمان نشینەکان هەستان بە [b](Block)[/b] بەربەستکردنی وێبگەی یوتوب لەوانە سعودیە ، لیبیا ، ئندۆنیسیا ، میسر هندستان.

شا عبدوڵای سەرۆکی سعودیە لە داواکراوێکی ڕەسمیدا داوای لە گووگڵ کردوە ئەگەر بێتو ئەم گرتە ڤیدیۆییە لا نەبات ئەوا لە داهاتوودا ناچار دەبن کە وێبگەی گووگڵیش بەربەست بکەن. هەروەها کۆمیسۆنی تەکنۆلۆجیای زانیاری داوای لە هاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتی کرد کە ئاگادار بکرێنەوە لە هەر بەستەرێک کە پەیوەندی بەم بابەتەوە هەبێت.

نوێنەری یوتوب بۆ بی بی سی" ئێمە بە باشی کاردەکەین بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەک کە تاکەکان چێژی لێ وەرگرن بە ڕونی دەرکەوتنی بیر و ڕا جیاوازەکان"

خوێنەرانی ئازیز ئەمە هەواڵیکی ئایینی و ئایتی و سیاسیە لە [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19648808]BBC Technology[/url] وە وەرگیراوە بۆیە بەڕێوبەران ئازادن لە لابردنی ئەم بابەتە.

ببورن بەستەری گرتە ڤیدیۆییەکە شایانی دانان نەبوو.