تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یارمەتی FreeBSD

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔21۔ )

 

یەکێک لە هیواکانی FreeBSD ئەوەبوو، بۆ ساڵی 2012 نیو ملیۆن دۆلار یارمەتی کۆبکاتەوە بۆ پەرەپێدانی سیستمەکەیان. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا، دوو هەفتە پێش تەواوبوونی ساڵ تەنها نیوەی ئەو پارەیەیان کۆکردۆتەوە.
لەگەڵ ئەوەش بەڕێوەبەران هێشتا ڕەشبین نین و ورەیان بەرزە کە لە چەند سەعاتێک پێش کۆتایی ساڵ ئەو بڕە پارەیە کۆبکەنەوە.
ئەگەر تۆش 5 دۆلارێکی زیادە لە شوێنێک شک دەبەیت تکایە دەستی یارمەتی درێژبکە.

بۆچوونەکان

10 سانیەی نەبرد.
دەستی تۆش خۆش. بەو هیوایەی ئەمجۆرە جوڵانەش لە ناو ئێمە دروست بن.

دەستخۆش بۆ ئەم بەبیرهێنانەوەیە، من زۆربەی ئاگادارم وە چەند دانەیەک ساڵانە بەشدارم. بەڵام بۆ ئەم بە تایبەت زۆر زۆر گرنگە!
@هیوا، هەق بوو ئەپڵ دووجار پارەکەی بدایە، بەس چی ئەڵێی دنیا بێ وەفایە :)

کاک سیا: ێ ناڵێ مزگەوت دروست ناکەن لە پیشاوەر :)
ئەوەندەی پارە بە "هاردوێر"ی ئەپڵ ئەدەم ئەوەنە بە "سۆفتوێر"ەکەی نادەم، ئێ بازاڕی ئەوەنیش هەر ئەوەیە.(ئەوەش کوردیە ئایتیەکەی من)
زۆر لەگەڵ ئەم پیاوە [url=http://www.theregister.co.uk/2012/07/27/meteor_open_source_community/]هاوڕام[/url]. لە جێگایەکی تریش باسی ئەوەی کردوە کە ئەپڵ کۆدێکی زۆری داوەتەوە کۆمەڵگاکەو لەڕاستیشدا پارەیەکی وا لە سۆفتوێرەکانی پەیدا ناکات.
هەرچەن ئەزانم کەسانی تر هەن، کە دڵنیام ئەم پرۆژەی FreeBSDیش یەکێکە لەوان، پارەیان پێویستە، بەڵام ڕاستە زۆرێک لە پرۆژە سەرکەوتوەکان یەک فلسی نەویستوە و ئەم دروپاڵەش یەکێ لەوانە.
ڕێزم

سڵاو کاکە هیوا،
پڕۆژەی FreeBSD دایکی دۆخی پاراستن و پتەوی ماکە، هەمان کات لینوکسچییەکان گەر تۆزێک لوتیان بەرز بێتەوە دەیگوازنەوە لای ئەم. دابەشکردنی لینوکس هەیە وەکو Gentoo کە شانازیان و ناوبانگیان ئەوەیە لە FreeBSD سرووشیان وەرگرتووە. پڕۆژەیەک وەکو دروپاڵ نەرمەواڵایەکی بەڕێوەبردنە، هەرچەندە ئاگادارم ئەوانیش پارەیان دەوێت بۆ بەستنی کۆڕ، پەرەپێدەران، ڕاژە ..هتد. بەڵام
سیستەمێکی کارگێڕی وەکو FreeBSD هەمیشە لە بوارەکەدا پێویستییەک بووە، بۆیە با لە گەڵیا بین.

کاتێکی خۆش

خۆزگە بمتوانیایە پارەیان بۆ بنێرم.

بژین،

خۆزگە بمتوانیایە پارەیان بۆ بنێرم.

بژین،

حکومەتەکانی ئەم دنیایە بەکاریدێنن لەبەر دڵنیایی و ئەولەکاری. یەک لەوانەش زۆر لە پڕۆژەکانی پۆلیسی نهێنی میرنشینی هۆڵەندا.

جا ئەوە کەی ڕەوایە حکومەتەکان بەکاری بهێنن و من تۆ بودجەکەی بۆ دابین بکەین؟ ئەمە ناحەقیە وەڵا یەک فلس نایەم!

هونەری فەلسەفەی لینوکس/یونیکس و خۆبەخشی و بەخشینی ئەو پڕۆژانە لەوەدایە، هەمیشە لەسەر قاچی خۆت و نیازی خۆت پێ بگریت! ئەوەتا ئەپڵ لە دوای گەورە کۆمپانیای نەوتەوە دووەم کۆمپانیای جیهانە، لێ لە ڕووی ڕاژەوە نە گەشتووە بە FreeBSD.
چونکە لای کارمەندانی ئەپڵ، کار و کۆد هەمووی دادەنرێ و دەسەپێنرێ، ئەگینا کارمەندەکە جێگای نابێتەوە. بەڵام لەو پڕۆژانەدا کاتێک شتێک دەوەشێنرێت، ئەوەیە کە دروست و پتەو بێ، گرنگی کات، لاوەکییە.

بژین

تەنها 39 ملیۆنیان ماوە ، ئەم هەفتەیە یارمەتی باشێان بۆ هاتووە
http://www.freebsdfoundation.org/donate/

بژین،

بەزیادیشەوە :)
هیچیشمان نەبەخشیووە، سوپاسیشمان دەکەن!
http://www.freebsdfoundation.org/donate/sponsors.shtml

چۆن هیچت نەبەخشیوە؟

بژین،

چونکە هیچ نەبوو، بەس ماڵیان ئاوابێت. گرنگ ئەوەیە گەشتن بە ئامانجەکە!
بەهیوای سەرکەوتنیان وەک هەمیشە!

ماڵتان ئاوا، کوردئایتیگرووپیش شتێکی زەکات کردووە.

دەست خۆش ، من بەس ناو کاک سیا م بینی بۆیە وتم لەوەیە هەر کەس باسی کردبێ کراوە بە دۆنەر.

بژین.

کاک هیواش لەسەرەوئ منەوەیە، بەڵام گرنگە ئەوەیە:
کە وەکو بەردە و پێشبینیکەران بۆی چوون، ئەوها دەرچوو!

بەردە گیان سڵاون،
بەو بۆنەوەیە، دووگمەی "پشتگیری" بۆ زۆر ناکەی بۆ سووچێکی ئێرە؟ هەرکەس بە گوێرەی گیرفانی.

هەموومانی تیاین کاک جوتیار :)
کاکە سیا، زۆر نایابە، دەتوانین بۆ بەشی پڕۆەکانی زیادبکەین. ئەو ڕۆژە کوڕێکی زۆر ئازا پەیوەدی پێوەکردووین بۆ دروستکردنی وەرگێڕی دەقی کوردی، بەڵام پێویستی بە سەرمایە هەیە. زۆر شارەزا دیارە و دەزانێت باس لە چی دەکات.

kak bardaqany agar waya awkasa aykat brwam waya lawachet hkumatish yarmaty bdat wa esta zhernosy kurdy zor haya atwanret sudy lewarbgeret ,

کاکە دانیال، کام حکومەتە؟ نەک تەنها یارمەتی نادەن، لەوانەشە ڕێگاشی لێبگرن.

HHH,wala kak barda rast akayt daxy awash agar bkret la flan kanal alet dast xoshyt leakayn ..axr dast xoshy chy ta estash aw kanalanay xoman zorbayan har ba Ali yaka anosn ,hhhhhh ja wara daway daq lawan bkayt abet 15 sal bas font warbgeret. Dwayn nukta:la fb bataman zmany kurdy bo google translate zyad bkan..