تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گەڕۆکی گەڕانی فەیسبووک

dilangilli

Dilangilli

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

بەڕێوبەری کارڕاپەڕاندنەکانی فەیسبووک "[url=https://www.facebook.com/pages/Mark-Zuckerberg/112845672063384?fref=ts]Mark Zuckerberg[/url]" ئاماژەی بە گەڕۆکی گەڕانێکی تایبەت بە فەیسبووک دا وە ناوی [url=https://www.facebook.com/about/graphsearch]Graph Search[/url] لێنا
مارک وتی گەڕۆکی گەڕانی گراف تایبەتە بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک, بەکارهێنەران ئەتوانن بەشێوەیەکی ئاسان گەڕان بکەن لەو شتانەی پەیوەستە بە هاوڕێکانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە
گەڕانەکە بەشێوازێک دەبێت کە لەو هاوڕێ چالاکانەتەوە دەست پێدەکات بەپیشاندانی وێنە و زانیارێکانی تر ئەوەى جێگای باسە فەیسبووک لەماوەی ڕابردوودا گۆڕانکاری زۆری کردووە لە ڕووی دیزاینەوە پێ ئەچێ ئەم گۆڕانکارییە دیزاینی نوێ لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بەپێی ئەو کۆنفرانسەی بەڕێوبەری فەیسبووک ئەنجامی داوە گۆڕانکارێکان تۆڵباری فەیسبووک دەگرێتەوە و شوێنی گەڕانی ئێستاش گۆڕانکاری بەسەردادێت و شێوازی ڵۆگۆش بەشێوەیەک دەگۆڕدرێت لە رووی شوێنیەوە
هەروەها بەشی نامەی ڕاستەوخۆ و بەشی هاوڕێیان و ئامرازەکانی تریش گۆڕانکاری بەسەردادێت
شایانی باسە ئەم خزمەتگوزارییە شوێنە گشتییەکانی پەراوێز نەکردووە و ئەوەى باسکراوە زانیاری ورد دەدرێت لەسەر شوێنە گشتییەکان وەکو چێشتخانە و شوێنە گرنگەکان بەدەر لەو ناوچانەی بەدوای دەگەڕێیت.مارک ئاماژە بەوەدا کە پەرەپێدەران کاردەکەن بۆ زیادکردنی زانینی کەش و هەوا لە گەڕۆکەکەدا.