گۆگڵ و تایبەتمەندی تازەی رێکلام کردن لەڕێگەی مۆبایل
لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەڕێگەی مۆبایلەوەو بەهەڵە کرتە کردنی ڕێکلامەکان Advertise هۆکاری سەرەکیە کە رێکلامکردن لەڕێگای مۆبایلەوە داهاتێکی کەمتری هەیە بەبەراورد لەگەڵ ڕێکلامکردن لەڕێگای کۆمپیوتەر و لاپتۆپ
گۆگڵ، یەکێکە لە گەورەترین ئەو کۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری ڕێکلامکردن پێشکەش دەکات لەڕێگەی مۆبایلەوە کە لە ڕێکەوتی پێنجشەمە ١٣ـێ دیسێمبەر ٢٠١٢ تایبەتمەندیێکی نوێی ناساند بۆ کەمکردنەوەی بەهەڵە کرتەکردنی رێکلامەکانی مۆبایل لەلایەن بەکارهێنەرانەوە، کە بریتیە لە دووبارە دڵنیاکردنەوەی بەکارهێنەر کە ئایا دەیەوێ سەردانی وێبسایتەکە بکات یان نا ؟ ئەمەش وەک هەوڵێک کە ئەگەر بێت و ئەو کەسە بەهەڵە یان بەهۆی بچووکی شاشەی مۆبایلەکەیەوە کرتەی سەر رێکلامەکەی کردبێ پاشگەزبێتەوە لەچونی بۆ ئەوشوێنەی کە رێکلامەکەی بۆ کراوە.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریان خستووە کەبەهۆی ئەم تایبەمەندیەوە کرتەکردنی بەهەڵە کەمی کردووە بەڵام ژمارەی کڕیاران زیادی کردووە، چوونکە ئەو کەسەی کە کرتە دەکات و دوبارە سەردانی کردنی پشتراست دەکاتەوە دیارە کە نیازی کڕینی ئەو شتەی هەیە کە رێکلام (advertise ) ی بۆ کراوە.
(Allen Huang) ی بەڕێوەبەری بەشی رێکلام کردنی مۆبایل لە بڵۆگی کۆمپانیای گۆگڵ نوسیویەتی : پشتراستکردنەوەی کرتەی سەر رێکلامەکان هەنگاوێکی گرنگە و ئێمە بڕوامان وایە کە ئەم تایبەتمەندیە سوودبەخشە بۆ بەکارهێنەران و ڕێکلامکەران.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 32.47 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون