تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گۆگڵ ماپ بۆ iOS 6 کەوتە بەردەست بەکارهێنەران

Seever

Seever

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

ئەپڵ بەشێوەیەکی فەرمی گۆگڵ ماپی خستە سەر app store بۆ iOS 6 و ئێستا بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپیۆد دەتوانن لەڕێی app sotre گۆگڵ ماپ دابەزێنن،
دوای ئەوەی لە ڤیرژنی نوێ iOS ئەپڵ ماپی خۆی لەشوێن گۆگڵ ماپ داناو ئەوە بوو دوای ماوەیەکی کورت لەبەکارهێنانی لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەپڵ ئەوەبوو تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بونەوە بەوەی کە ئەپڵ ماپ بەو جۆرە نیە کە چاوەڕێ دەکرا وهەڵە و نادرووستی زۆری تیابوو و ئەمەش وای لە تیم کۆکی سەرۆکی ئەپڵ کرد کە لەسەر وێبسایتی ئەپڵ داوای لێبوردنی لەبەکارهێنەرانی ئەپڵ کرد لەڕێی نامەیەکەوە. ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرانیش ڤێرژنی پێشوتری iOS ـیش تاوەکو گۆگڵ ماپیان لەدەست نەچێ ڤێرژنی کۆنی iOSـیان نوێ نەکردەوە بۆ ڤێرژنە نوێیەکە، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی گۆگڵ ماپ بۆ iOS 6 کەوتە سەر app store ، شایانی وتنە کە گۆگڵ ماوەیەک بەر لەئێستا ڤێرژنی تاقیکاری ئەم ئەپەی ناردبوو بۆ هەندێ کەسی دەرەوەی گۆگڵ تاوەکوو پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندی بۆ بکرێ پێش ئەوەی بینێری بۆئەپڵ .

وەک هەمیشە تایبەتمەندیەکانی بریتین لە :

- گەڕان بەدوای شوێن و ناونیشانەکان لەهەر شوێنیکی جیهان بێت
- نیشاندانی شوێنەکانی تایبەت بە خواردن و خواردنەوە و لەگەڵ نیشاندانی هەڵسەنگاندی ئەو شوێنانە
- ئاراستەکردنی دەنگی و تایبەتمەندی turn-by-turn
- هەلبژاردنی چۆنیەتی گەیشتن بە شوێنی دڵخواز لەڕێی Metro/bus/walking
- زانیاری دەربارەی ترافیک و جوڵەی هاتوچۆ
- نیشاندنانی لەڕێی سەتەلایت بە کواڵێتی بەرز

چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە گۆگڵ ماپ بۆ ئایپادیش بکەوێتە بەردەستی بەکارهێنەران.

بۆچوونەکان

من لە پیاوەتی گووگڵ ماپ دەرناچم!
هەفتەی ڕابردوو، مە مارسیدیسی برادەرێک، کە ئیتر ئەوەی مێشک خەیاڵی دەکا لە تەکنیک تێدا بوو، نەمانتوانی ناونیشانی شەقامێک بدۆزینەوە کە هیچ نەبێت شەقامەکە ٤٠ ساڵە هەر هەبووە لە وێدا. کەچی بە ماپێک لەسەر ئەندرۆیدی ٢.٣.٤ توانیمان بە دیداری شاد ببینەوە و وە زۆر زۆر گرنگ بوو!
کاک هیوا هەردووکتان با بمێننەوە، قیروسیا لە چەند دەقێکە لە بنکەی دراوەی درووپاڵ.

دەستخۆش کاک سیڤەری بەرێز بۆ ئەم بابەتە.
کاک هیوا@ ئەم بابەتە کا سیڤەر نامەیەکی بۆ ناردم کە لایبەرم، بەڵام بە تێروتەسەلی نوسیویەتی بۆیە پێم باش بوو بمێنێت.

ئەستەمە ئەپڵ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕێنیشاندەری/ ماپ و نەخشە بتوانێ بگا بە گۆگڵ، سەدان کارمەندی گۆگڵ چەندین ساڵە خەریی چاککردنەوەی ئەو هەڵە و کێشانەن کە رۆژانە بەکارهێنەران ڕیپۆرتی دەکەن کە لەم ڤێرژنە نوێیەی گۆگڵ ماپ بۆ ئای ئۆ ئێس بە هەژاندنی/ڕاوەشاندنی مۆبایلەکە بەخێرایی دەتوانی بوونی هەڵە لە شوێن یان هەر کێشەیەک بۆ گۆگڵ ڕیپۆرت بکەییت و لە ساڵی ٢٠٠٦ـەوە ئۆتۆمبێەکانی Google street view سێ هەزار شار گەڕاون بۆ ڕاستاندن و پشتڕاستکردنەوەی پێنج ملیۆن میل لە ڕێگاو بان و شوێنەکان _

کاک هیوا لە کاتی دانانی ئەم بابەتە هاتم سەرێکم بە کورد ئای تی گرووپا کرد هێشتا بابەتەکەی تۆ بڵاو نەبووبویەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە من بابەتکەم نوسی و ناردم ئینجا کە هاتمەوە پەڕەی سەرەکی و بابەتەکەی تۆم بینی، نامەیەکم بۆ کاک زەندی بەڕێز نارد و داوای ئەوەم لێکرد کە لایبەرێت چونکە بڵاوکراوەتەوە بەڵام وادیار بوو کە بەڕێیان پیان باش بوو بمێنێتەوە

سلاو بەریزان ئەتوانم داواکاریەک بکەم ئەگر بتوانن کە پیم وایە ئەتوانن ئەگر بکریت بە رەسمەوە بیت یان بە ڤیدوی ئەوەس updayt tomtom بویە ئەم داواکاریەم کرد لیرە باسەکە باسی ماپ بو پیم وایە ئەگر جەنابتان ئەم کارە بکەن پیم وایە یەکم ساید ئەبیت سووپاس بو هەموو لایەک