گۆڕانی ڕووکاری گوگڵ پڵەس
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Google%2B1.jpg[/img]
٤رۆژ لەمەو بەر لە کۆنفرانسی گوگڵ بۆمان دەر کەوت کە گووگڵ خەریکە رووکارەکەی بەتەواوی دەگۆڕێت. باشە چی دەکات ؟
گووگڵ دیسان بەشەکانی تێکڵاوی کرد . بەواتەیێک روومێزیێکی چەند ستوونە! کە بریتیە لە چات+ hangout ،ستریمێکی دوو ستوونە کە بەکارهینەر بە سادەیی دەتوانێت دەستی بە گشتی مێنیۆکانی +G بگەیێنێت .گەر ستوونێکی راستی (چات+ hangout) حەسێبی بکەین دەبێتە سێ ستوون .ئەمەش زۆر کاری بۆ بەکارهێنەران خۆش کردوە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Google%2B2.jpg[/img]
شێوازێکی تر کە دەبێت سەرنجمان رابکێشێت ، هەڵبژاردنی بەکار هێنەر بۆ جۆری نیشاندانی ستریمە بە واتەیێک لە دوو ستوونە بە یەک ستوونە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Google%2B3_0.jpg[/img]
لە بەشی هاوبەشی ستریم جوانترین کاری کردوە بە واتەیێک بەشی نوێکردنەوەی زانیاریەکانی ستریم کە بریتییە لە :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Google%2B4.jpg[/img]
گووگڵ هەنگئاوت : بریتیە لە تێکڵاو بوونی : Google+ Messenger, Google Talk/Chat and the old Hangouts feature بە پێچەوانەی وشانی کۆنر ئەتوانی وێنەو ڤیدیۆ هاوکات هاوبەش بکەیت لە چات !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Google%2B5.jpg[/img]
کوردئاتیگرووپ :
- پەڕەی ستریم زۆر شێوازی تایم لاینی فەیسبووک ئەدات بەڵام بەهێزتر و خێراتر.
- زۆرتر بە نیشاندانی وێنە و ڤیدیۆ گرنگی دراوەبە ستریم کاتی وا هەیە کە پەرگەی وێنەیێک بۆ خۆی ستریمێک دەخایێننێت.
- هاورێکانی هەشتەکەکانی ئێوە، باشتر ئەتوانن شوێنی نووسراوەکانتان بکەون وە رەنگی هەشتەکان جیاواز دەبێت.
- وێنەکانی دیاری ،پەنۆرما وکلاژ جیاوازن بۆ نیشاندان !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Circles---Google%2B1.jpg[/img]
- وشەی بازنەش بووە بە people وە بۆ جیاوازی رەنگی تایبەتی هەیە !
- گەڕان زۆر خێراتر بووە بە واتەیێک هاورێکەت لە گەڵ پەرگەکانی لە ئامانجی گەڕان دەر دەکەون !

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 28.31 ک.ب. |
![]() | 41.16 ک.ب. |
![]() | 19.26 ک.ب. |
![]() | 27.03 ک.ب. |
![]() | 47.4 ک.ب. |
![]() | 24.02 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، بەڵام چی بکەین، ئەو خەڵکە بە FB وە گرتویەتی، ئەگەرنا بەڕای من +G لەهەموو ڕویەکەوە لە FB خاسترە.
دەستەکانت خۆش بێت کاک قەزوانی ئازیز،
کاک زاندی وازیان لێ بێنە با ئەو خەڵکانە هەر لە فەیسبووک بن، گووگڵ+ بەوە جیا بکەینەوە کە بەکارهێنەرەکانی (كوردەکان) کەمێک بیر کراوەن و حەزیان لە خوێندنەوە و نووسینە، نەک وەکو شێخم نەمایە و عەیب نەبێی فەیسبووک :)
بژین.
ڕاستی من لەگەڵ قسەکەتانم بۆ ئەوەی بڵێین گووگڵ+ باشترە بەڵام بە بۆچوونی من ئەو ڕووکارە و ئەو ئامرازانەی گووگڵ+ بەکاری دەهێنێت دووبارە + زۆر زۆرن و ئاڵۆزن
ئەمڕۆ خەڵکی بەدوای شتی سادە دەگەڕێت و کاتی ئەوەنە نییە بۆ ئاڵۆز یەکێک خۆمم بەهیچ شێوەیەک کار لەسەر شتێکی ئاڵۆز ناکەم ئەوەی گووگڵ کردوویەتی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتێکەی ئاڵۆزە بەڕاستی هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر ڕووی تێناکەن تەنها هەژمارێک درووست دەکەن کە دەبینن بەو شێوەیە یە تەرکی ئەکەن یان بەکەمی لەسەری ئەبن ئەمە ڕاستێکەیە...
ئەوە ئێستا ئەم ڕووکارە نوێیە ببینم بەڕاستی کارێکی باشی کردووە زیاتر ڕێگای سادەیی گرتووەتە بەر لەم ڕووکارەدا ئەوەش بەرەو سەرکەوتنی دەبات بە دڵنیاییەوە