گوگڵ یاسای مافی کەسیی پێشێلدەکات
گوگڵ لە مارسی ٢٠١٢ دا گۆڕانکاری لەبڕگەی یاسایی پاراستنی مافی کەسییدا کردووە، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی هەندێک لە وڵاتە ئەوروپاییەکان.
فەرمانگەی ئایتی هۆڵەندا CBP یەک لەو وڵاتانەیە کەدژایەتی ئەم گۆڕانکارییانە دەکات بەپێشیلکردنی یاسای وڵاتەکەی هەژماریکردووە، هەر لەبەر ئەوە بانگێشتی بەرپرسانی " گوگڵ" یان کردووە بۆ ڕوونکردنەوە.
ئەم بڕگە نوێییە بوار دەدات بە گوگڵ کە داتاکانی بەکارهێنەران کۆبکاتەوە لە نێوان خزمەتگوزارییە جیاوازەکانیدا و لە گەڵ خزمەتگوزارییە نوییەکانی وەکو یوتوب و Google Now و Google+ .
[b]یاقوب کۆنستامم[/b] بەرپرسیCBP لە [url=http://www.dutchdpa.nl/Pages/pb_20131128-google-privacypolicy.aspx]لێدوانێکیدا وتی[/url]، کۆکردنەوەی داتاکانی بەکارهێنەران لەنێوان ئەم خزمەتگوزارییانەدا بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەکارهێنەران کارێکی نایاساییە و تەواو پێچەوانەی یاساکانی مافیی کەسیی هۆڵەندایە.
CBP نووسیویەتی، گوگڵ بەگشتی زانیاری سێ جۆر لەبەکارهێنەران کۆدەکاتەوە، ئەوانەی کە دەچنە ژوورە لەڕێگەیG-mail وە ئەوانەی هەژماریان نییە و خزمەتگوزاریەکانی وەکو نەخشە و گەڕان بەکاردەهێنن، وە ئەوانەی بەهیچ شێوەیەک نە هەژماری G-mail یا خزمەتگوزاریەکان هەیە و گەڕان لە گوگڵ ئەنجامدەدەن.
شیاوی باسە لە دوای ڕوونکردنەوە و وەڵامی گوگڵ بۆ ئەم ناڕەزاییانە CBP بەنیازە ڕێگەی یاسایی بگرێتەبەر.
هەروەها جگە لە هۆڵەندا، وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا و بەریتانیا بڕیاریاندا، دەبێت لێکۆڵینەوە لە بڕگەکانی پاراستنی مافی کەسییدا بکرێت کە گوگڵ گۆڕانکاری تێداکردووە، ئەبێت لەگەڵ یاسا جیهانیەکاندا بگونجێت پێشیلی ئەو یاسایانە نەکات.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون