تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ :پرۆژەی چاویلكە (ئینفۆگرافیك)

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

 

زۆر كەس بەم پرۆژە گەش بینەو داهاتوێكی زۆر باشی بۆ دابین كردوە بەڵام زۆر كەسیش بە ڕەش بیننی چاوی لێدەكات .بەڵام ماڵپەری seetio ئینفۆگرافێكی جوانی لە تایبەتمەندیەكانی ئەم ئامێرە دەرخستوە كە شایانی چاو لێكردن هیوادارم بە سود بێت.


بۆ زانیاری زۆرتر برۆن بۆ سەرچاوە

بۆچوونەکان

دەست و چاوت خۆش کاک قەزوان بۆ بابەتەکانت ، هیودارم ماندوو نەبیت.

هەر ڕاوەستاو بیت کاکە قەزوان :)

دەستت خۆش کاکە.ووشەی لۆ سەرنجی ڕاکێشام

دەستەکانت خۆش کاک قەزوان زانیاری بەسوودت وروژاندووە بژیت.

کاک هیوا منیش تێبینم لەسەر ووشەی تۆ هەیە :) ،کاکە لە زمانی کوردیدا هیچ وشەیەکمان نییە بە دوو و "وو" دەست پێبکات، بە خودی "وشە" خۆشییەوە.

بژین،

سپاس بۆ ئێوەی ئازیزیش كاك زەندی ،كاك هەڵۆ،كاك هیوا و كاك دیلان
كاك هیوای خۆشەویست لە فەرهەنگەكەم وای نوسیبوو :لایه(فارسی) :تۆ،توی،لۆ(شیشەی دولایه) جا ئەمنیش لە سەر خوا نوسیم ئیتر نازانم چەنێك هەڵە یان ڕاستە !

دەست خۆش ، کاک قەزوان هەستەکەم هەواڵەکان زۆر درەنگ بە تۆ ئەگات .
ئەم پرۆژەیە بە ناوی Project Glass لە 4-4 -2012 بڵاوکراوەتەوە و کاری لەسەر ئەکرێت بە ئاشکرا بەڵام پێشتر هەر قسەو باس بوو ، لێرەش چەند جارێ شتی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
ئەم ڤیدیۆیەش ببینە بۆ بەرچاو ڕوونی.

بژین،

کاکە هەڵۆ بە شیفتەوە بوو ببوورە :) یان ببورە :)
کاکە جوتیار وابزانم ئیشەکەی کاکە قەزوان گرافیکەکەی گرنگە نەک گەرم و نەرمیەکەی :)

ههههه ، وەڵا وایە شتێ جوانە .

بژین،

كاك جوتیاری بەرێز سڵاو
ئەرێ كاكە تۆ خۆ فەرمانبەری ئیدارەی ستاندارد نیە كاروو بە ئەمن چ داوە ! هان ،گوتم ئەم ئینفۆیە نیە لەم ماڵپەڕە با بیكەم بە كوردی و بڵاوی بكەین هەڵبەت دەمێكەیە بەڵام بوو (دامگرتبو) خۆ بەردم بە ماڵی خودا نەداوە ! ئەمن ئەڵێم كاكە تۆ بۆ ئەوەندە خەریكی لینۆكسو دۆلفینی! هان ! لە دیواری منی داماو كورتترو گیر نەهاوردە بچیتە سەری !

کاکە من مەبەستم ئەوە نیە کە تۆ داماوی یان نا هەزار جار دەستت خۆش بێ بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە ،کاکە خۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەوەدایە کە گەرما و گەرم بێت نەک هی مانگێ پێش ئێستا بێت ، بۆ نموونە تاقەتت هەیە سەیری هەواڵی تەلەڤزیۆنێک بکەی دووای دوو سەعات لە هەواڵەکەی یەکەمجار؟ دڵنیابە نەخێر وە بۆیە هەواڵی کۆن بێ ئیسفادە ئەبێ ، ئەوە گرنگ نیە هەواڵ زۆر بێ لێرە گرنگ ئەوەیە هەواڵەکە خێرا بێ ، کاکە هەرچی ئەو ماڵپەڕە هەواڵیانە هەیە تەنها بۆ یەک کۆنگرە بچووک چەند پەیامنێرێک ئەنێرن بۆ ئەو وڵاتەی کۆنگرەکەی تیایە بەس بۆ ئەوەی زوو پێیان بگا ، کە درەنگ گەشت ئیسفادەی چەس؟ تۆ ئەگەر هەنێ ماڵپەڕی هەواڵی دڵخواز بکەی ئاوا درەنگ ناکەوی لە بڵاکوردنەوەی هەواڵ.\
لەگەڵ ڕیزم
بژین،

كاك جوتیاری خۆشەویست رێزداری لای مە ! شۆخیم كرد بەڵام به بۆچونم ئینفۆگرافێر كاری بە كات نەداوە زۆرتر ئامار و كاریگەری دۆخی ناوەرۆكی بابەت ڕایدەكێشێ بۆ كار، ئەگینا فەرمایشی جەنابتان ڕاستە ١٠٠٪ بەڵام هەموو شتێك نوێی باشە بێجگە لە هاورێكانی كوردئایتیگرووپ. سەركەوتوبیت .

هەربژی...بیرۆکەیەکی جوانە ئەگەر کرداری بێت.

هەر بژی کاک قەزوان چاومانی وە موعەدەلی ،کاک سەفیین گیان خۆیان بەکاری دێنن لە کرداری تێپەڕیووە .

بژین،