تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ و بەردەوام لەگەشەدایە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

بەپێی ئەنجامە ژمێریاریەکانی چارەکی یەکەمی ٢٠١٣ گوگڵ ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوە کە بەڕێوەبەرانی ڕازین بەئەنجامەکان.
ڕیژەی فرۆشی کارە بنچینەییەکانی ١٢،٩٥ ملیار دۆلاربووە، ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ هەمان چارەکی یەکەمی پار ساڵ، ئەوا بەرێژەی ٢٢% بەرزبۆتەوە.
کۆمپانیای ڕەقەکاڵاکان ئەنجامەکانی ١٣،٩٧ ملیاری بەدەستهێناوە ئەمەش بەڕێژەی ٣١% فرۆشی گەشەی کردووە بە بەراورد لەگەڵ پارساڵ.، بەڵام لەئەنجامەکانی فرۆشی تەلەفۆنی مۆتۆرۆلا گوگڵ لەماوەی ئەم سێ مانگەی چارەکی یەکەمدا ٢٧١ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، پار گوگڵ بەبەهای ١،٥١ ملیار دۆلار فرۆشی هەبووە، بەڵام ئەم ساڵ نیوملیار کەمی کردووە.
ئەنجامەکانی ماتۆڕی گەڕان زۆر لە پێشبینی چاوەڕوانکراوی شرۆڤەکەران کەمتر بووە و ڕێژەی ٣،٩٥ ملیار دۆلاربووە، ئەمەش ڕێژەی گەشەکردنی بە بەراورد لەگەڵ پارساڵ ١٥،٩٢% گەشەی کردووە.
هەروەها رێژەی ئەو قازانجەی کە گوگڵ بەدەستی دەهێنێت لە ئەنجامی کرتەی بەکارهێنەران بەرداوام لەدابەزیندایە و لە ٦% دابەزیوە بۆ ٤% لەکاتێکدا ١٢% بووە پێش یەک ساڵ لەمەوبەر.
بەڕێوەبەری گوگڵ[b] لاری پەیج[/b] لە[url=http://investor.google.com/earnings/2013/Q1_google_earnings.html] لێدوانێکی د[/url]ادەڵێت زۆر ڕازیم بەم ئەنجامانە، چونکە پار لەم کاتەدا ڕیژەی داهاتی گوگڵ بەگشتی ٤٩ ملیار دۆلاربووە، بەڵام ئەمساڵ بەرزبۆتەوە بۆ ٥٠ ملیار دۆلار، هەرچەندە لەدوای ئەم ئەنجامانە ڕیژەی پشکەکانی گوگڵ ٢% دابەزیوە لەم دواییانەدا، بەڵام لەسەرەتای ساڵی نوێیەوە بەڕیژەی ٨% بەرزبۆتەوە کە لەم ساتەدا نرخی هەر پشکێکی گوگڵ ٧٦٥،٩١ دۆلارە.