گوگڵ لە هەڵکشاندایە
لەچارەکی دووەمی ئەمساڵدا گوگڵ بەرێژەی ٢١% رێژەی فرۆشی بەرزبۆتەوە بە بەراورد لەگەڵ چارەکی دوومی پارساڵ، لە ماوەی ئەم چارەکەدا ڕیژەی فرۆشتنی ١٢،٢١ ملیاردۆلاربووە و بڕی قازانجی ٢،٩٨ ملیاردۆلاربووە، ئەم ڕێژەیەش ١١% بەرزترە لەو قازانجەی پارساڵ لەهەمان چارەکدا بەدەستیان هێنابوو.
گوگڵ لەمانگی ئایاردا کۆمپانیای تەلەفۆنی دەستی مۆتۆرۆڵای کڕی بۆ ئەوەی جێگەی خۆیبکاتەوە لە ڕکابەری سامسۆنگ و ئەپڵ، رێژەی فرۆشی مۆتۆرۆلا لە چارەکی دووەمدا ١،٢٥ ملیاردۆلاربووە.
جیگەی باسە گوگڵ لەگەڕۆکێکەوە دەستیپیکرد، بەڵام ئێستا ریژەی کارمەندانی ٥٥ هەزار کارمەندە و ئەم ئەنجامەش بەریژەی ٣% پشکی گوگڵی لەبازاڕی بۆرسەدا بەرزکردەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون