گوگڵ خەزمەتگوزاری نوێی بۆ موسیقا دامەرزاند
لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو هەواڵمان لە بڕێك ماڵپەڕ دەبیست كە ئەپڵ خەریكە خزمەتگوزاری سەرهێڵی موسیقا دادەمەزرێنێت. بەڵام ئێستا ئەم چیرۆكە بۆ گوگڵ دووپات دەبێتەوە.ئەم هەواڵە لە لایەن Financial Times بڵاو كراوەتەوە كە بەرێوبەرانی گووگڵ هەوڵ ئەدەن بە خێرایی خزمەتگوزاری بۆ گوێ گرتن لە موسیقا دروستبكەن.لەم ڕاپۆرتە ئەوە دەردەكەوێت كە گوگڵ خەریكی گفتوگۆ لە گەڵ كۆمپانیا هەرە گەورەكانی بڵاوكەری موسیقا دەكات تا مەرجەكانی بۆ گوێگرتنی بەكارهێنەر رێك بخات.گوێ گرتن لە پەرگەكانی موسیقا لەم خزمەتگوزاریەی گوگڵ بە خۆرایی وە گوگڵیش وەكوو هەمیشە خەریكی نیشاندانی رێكلامەكانیەتی .خزمەتگوزاری Spotify و Songza لە ئێستا بە ملیۆن بەكارهێنەریان هەیە كە بەم جۆرە كە گووگڵ گەرەكیەتی ئیش دەكەن.هێشتا گوگڵ بە فەرمەی ئەم هەواڵەی بڵاو نەكردووە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بەخێر بێیتەوە :)
ئەی چۆن، من دایم پێم ئەڵێن بەخێربێتەوە!!
کەواتە، ێژم دیمانەت وەخێر
ئەو یاپراغەی ئاخی بۆ هەڵدەکێشی لێرە نەبێت نایدۆزییەوە.
دەستخۆش بۆ هەواڵەکەت
ئەی دیمانەتان بەخێر کاک قەزوان ، دەستەکانتان خۆش بۆ ئەم هەواڵە ، جاوەرێی بابەت و هەوال و زانیاری زیاترتان لی دەکەین.
دەستەکانت خۆش بێت کاک قەزوانی ئازیز، هەر بەخێر بێیتەوە :)
باش بزربوویت برام ئەوە بۆ ؟
دوبارە بەخێر بێیتەوە:)
سەرەتا بەخێربێیتەوە کاک قەزوان!
ئەم کارەی گووگڵ سەرناگرێت چوونکی ناتوانێت وەک ئایتیوبز بێت
کارێک لەسەر بنەمایی لاسایی بێ ئەوا مەحاڵە سەر بگرێ!