تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ : خزمەتگوزاری بۆ پەیداکردنی تەلەفۆنی ئندرۆید

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/08/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

زۆر جا پێش دێت کە تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت بزر(وەن) دەکەیت . ئەڵبەت گەر تەلەفۆنەکەت ئەندرۆیدی لە سەرە ، ئەم هەواڵە کە چەند خولەک لەمەوبەر لە لایەن گوگڵ دەرچوو شادمانت دەکات. گووگڵ بەڵینی داوە تا لە کۆتایی ئەم مانگە خزمەتگوزاری خۆی بە ناوی "Android Device Manager" بە فەرمی بناسێنێت تا گەر کاربەرێک تەلەفۆنە ئەندرۆیدەکەی بزر کرد بتوانێت بە چەند رێگا پەیدای بکات.
سوودی ئەم خزمەتگوزاریە چیە ؟
١ )دەتوانی زەنگی مۆبایلەکەت بە بەرزترین حاڵەتی دەربێنیت ، تەنانەت گەر لە سەر لەرزە بێت.
٢ ) شوێنی تەلەفۆنە بزر بووەکەت لە سەر نەخشەی گوگل بە شێوازی زیندوو پیشان بدات.
٣ ) لە کاتی ناچاری و بێ هیوایی لە پەیدا بوون ، تەواوی زانیاریکانی نێو تەلەفۆنەکەت لە رێگای دوور بسڕیتەوە.
٤ ) بۆ وشانی ٢ بەرەو سەرەوەی ئەندرۆیدە.