تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ بەرەو ڕکابەری ئەپڵ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر گوگڵ کۆمپانیای تەلەفۆنی مۆتۆڕۆلای کڕی و هەنوکە یەکەم بەرهەمیان خەریکە لەدایک دەبێت. گوگڵ پێشتریش هەندێک بەرهەمی تەلەفۆنی و تاتەبژمێری جۆری Nexus بەرهەمهێناوە، بەڵام لەو بەرهەماندا زیاتر گرنگی بەلایەنی تەکنەلۆجی درابوو نەک ڕکابەری کۆمپانیاکان.

ئەم بەرهەمە نوێیە ناوی Moto X ی وەرگرتووە و گوگڵ بەم بەرهەمەی دەیەوێت گۆشەیەکی بازاڕ بۆخۆی دەستەبەربکات و ببێتەڕکابەری هاوپەیمانەکانی HTC ، LG, Samsung وەSony.

بەڕێوەبەری مۆتۆرۆلا [b]دێنیس ودساید[/b] بۆ [url=http://news.cnet.com/8301-1035_3-57586772-94/moto-x-smartphone-is-real-and-will-be-launched-by-october/?part=rss&subj=news&tag=title]Cnet News[/url] دەڵێت، ئێمە ئەمساڵ ژمارەیەک سمارت تەلەفۆن بەرهەم دەهێنین، ئەمە دوا بەرهەمی ئێمە نییە، بەڵام دەمانەوێت پێشانتان بدەین کە بەرەو کام ئاراستە هەنگاو دەنێین.

[img]http://androidspin.com/wp-content/uploads/2013/05/moto-x-phone.png[/img]

ئەم تەلەفۆنە هەندێک کرداری جیاوازتری لە تەلەفۆنەکانی سەردەم لەخۆدەگرێت، لەوانە کاتێک ئەم تەلەفۆنە لە گیرفاندابێت یا لەناو ئۆتۆمبیل یا کاتێک لەگیرفانت دەریدەهێنیت، کامیرەکەی چالاک دەبێت بۆ وێنەگرتن بەشێوەی خۆکار و کاتی دانانەوەی لە ناو گیرفان ناچالاک دەبێتەوە.

هەروەها مۆتۆرۆلا دوو جۆر چارەسەرکەر (پرۆسێسەر) ی تایبەت بەخۆی بەرهەمهێناوە کە هەندێک لە سانسۆرەکان چالاک دەکات بۆ ئەوەی پاتریەکەی بەخێرایی بەتاڵ نەبێتەوە، جگە لەوانەش بەڕێوەبەری مۆتۆرۆلا دەڵێت، ئێمە بە پێچەوانەی ئەپڵ، تەلەفۆنەکانمان هەر لەئەمریکا دەبەستین، لەهەمانکاتتدا ئەپڵ لە هەندێک وڵاتانی ئاسیا تەلەفۆنەکانی دەبەسترێن.
پێکهاتەی تەواوی ئەم تەلەفۆنە و نرخەکەی بە وردی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە پاییزی ئەم ساڵدا بنێردرێیتە بازاڕەکانەوە.