تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگل پلاس ڕووكاری گوڕا

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

لە كاتێك كە گوگڵ پلاس دامەزراوە چەندین بار رووكاری خۆی گوڕاوە بەتایبەت هەر بار لە گوڕانكاریەكانی بەرهەمێكی نوێی پێ لكاندوە.چەند كاتژمێر لەمەوبەر لە وێبلاگی فەرمی گوگڵ پلاس باس لە گۆرانكارییێكی زۆر لەم تۆرەكۆمەڵایەتیە كراوە كە بە وێنەو ڤیدیۆ خراوەتە بەرچاوی بەكارهێنەران.

ڕووكاری نوێی گوگل پلاس لە هەڵسەنگاندنی لە رووكاری پێشتر دەستپێگەیشتنی ئاسان بە ئایكۆنەكانی گوگل پلاس تێدایە بە واتەیێكی تر شریتێكی تری ئەستونی بنەرەتی ئەسلی رووكار نوێ لەخۆی گرتوە كە لەم رێگا دەتوانن بە زیادكردن و سڕینەوەی ئەپەكان ورێزبەندی بابەتەكان كردار بكەن.

دوو پەڕەی نوێ بە ئەم شریتە ئەستونیە زیاد كراوە بە ناوی Hangouts وە Explore كە لە
Hangouts : بانگهێشتی ئەو بەكارهێنەرانە كە خستوتانەتە نێو بازنەكانتان چاو لێبكەن.
Explore : رووداوەكانی خۆتان وهاورێكانتان لە رابردوو چاو لێبكەن


بەشی پەڕەی پرۆفایل (كورتەژیاننامە) بەكارهێنەرانی گوگل پلاسیش گوڕانكاری باشی تێدا دراوە . دەتوانێت وێنە گەورەكان لە خۆی جێگە بدات.گوگل + تا ئێستا ١٧٠ ملیۆن بەكارهێنەری هەیە كە ٩٠ ملیۆن لە ٢ مانگی رابردوو خۆیان تۆمار كردوە. دەتوانی خۆت گوگل + ەكەت نوێ بكەی یان تا ٣-٤ رۆژ داهاتوو خۆكارانە دەگەۆرێت.

زانیاری زۆرتر لە سەر گۆرانكاریەكان لە نووسراوەی بەرێز Steven Streight

پاشکۆقەبارە
Image icon 456456456456.jpg32.18 ک.ب.
Image icon 235234234.jpg6.08 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش کاک قەزوان بارزانی!

دەست خۆش کاک قەزوان
وادەزانم گووگڵ لەم نزیکانەدا گۆڕانکاریەکی گەورەتر لە +G دەکا ، وەک یەکێک لە بەرێوبەرانی ئەندازیاری گووگڵ ئاماژەی بۆدەکات، نیازیان وایە کرداری وتووێژی hangouts لە 10 کەسەوە بگۆڕن بۆ ناکۆتا لە بینەر ،ئەم کردارەشیان ناو ناوە Hangouts On Air.
وەک لەم سەرچاوەیە دەردەکەوێت:

http://gigaom.com/video/google-hangouts-live-streaming/?utm_source=social&utm_medium=twitter&utm_campaign=gigaom

كاك زەندی وڵا هەر كارێكم كرد نەمتوانی ڤیدیۆكەی دابنێم كودەكانم نەزانی (رێنمایی) .جا ئەوە من نوێنەری بارزانیەكانم ئەوە وێنەیێكی كاك حامید بوو لە فیس بووك ،كچێك بوو كە جامانەكەم تەپاندە سەری خۆم.بەشكەم خودا دریای شانسی بكاتەوە لێمان.
دەستخۆش كاك Kurdstudent بەڵێ بە دڵنیایەوە وایە باشتر خێراتر وبەهێزتر دەبێت.

کاک قەزوان، مالپەڕە ڤیدیۆییەکان وەکو یەک نین، کامیانت ئەوێ تا هاوکاریت بکەم؟
دوای هاوکاری لەگوگڵیش بکەیت، سەدقات لەمن باشترە.