تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ خزمەتگوزاری تری داخست

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

هەروا كە دەزانن گووگڵ برنامەی كەم كردنەوەی سەرچاوەكانی لە پێش گرتوە بە تایبەت كە زۆرتر پێی باشترە كە كات وسەرمایە بۆ ئەو سیستەمانە دابنێت كە زۆرتر لە ژیانی رۆژانەی بەكارهێنەران كەڵكیان هەیە .گەر لە بیرتان مابێت پاییزی ڕابردوو گووگڵ گوتی كە ئێمە ئەشێ لەگەڵ تەكنۆلۆژی هاوئاهەنگ بین و سیستەمە كۆنەكانمان یان نوێی بكەین یان یەكسەر دایبخەین. لە پێرستی داخستنی ئیمساڵ ئەتوانین ئەم سیستەمانە ببینین :
AdSense for Feeds، Classic Plus، Spreadsheet Gadgets، Place لە ئەندرۆید و گوزارشەكانی +1 لە Webmaster Tools
هەر چەند زۆر یەك لە سیستەمەكانی سەرەوە ئیشێكی وای نیە بەڵام كاتێك AdSense for Feeds دەكەوێتە بەرچاو كەمێ بەكارهێنەرانی وێبلاگ نووس زیز دەكات.تێكڵاو بوونی ئەم سیستەمە لەگەڵ فیدبەنێر لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو بە بەدەست هێنانی سەرمایە لە رێگای rssەكانی ماڵپەڕەكان ووێبلاگەكان كە تا مانگێكی تر دادەخرێت.
هەر وەها ئەندامانی گووگڵ + چووە نێوان ٤٠٠ ملیۆن كە ١٠٠ ملیۆنیان رۆژانە چالاكن .سیستەمی وێنەی پیكاساش نامێنێت ولەگەڵ گووگڵ درایڤ تێكڵاو دەكرێت.