تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گارتنەر ئاگاداری دەدات دژی ویندۆز٨

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی دەنگوباسی[url=http://www.pcworld.com/article/258921/windows_8_upgrade_deals_may_be_doubleedged_sword_for_microsoft.html] PC World[/url] شرۆڤەکەر مایکڵ سلڤەر لە گرووپی گارتنەر پێی وایە هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕیی ئەوەن کە ویندۆزەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز٨ لەسەر کۆمپیوتەرە کۆنەکانیان پەشیمان دەبنەوە، بەوتەی ناوبراو تا ئێستا نازانرێت ویندۆز٨ کام جۆر ڕەقەواڵەی پێوستە، بە بۆچونی مایکڵ ویندۆز٨ زیاتر بۆ ئەو کۆمپیوتەرانە دەگونجێت کە پشتگیری تەچ ئەکەن.
شایانی باسە مایکرۆسۆفت لەدوای وەشانی تاقیگاری ویندۆز٨ نرخێکی کەمی بۆ بەرزکردنەوەی ویندۆز داناوە بۆ نمونە، بەکارهێنەرانی ویندۆز٧ لە ١٣١ وڵات ئەتوانن لە ٢/٦/٢٠١٢ وە تاکو ٣١/١/٢٠١٣ وینددۆزەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ Windows8 Pro بەنرخی ١٤،٩٩ دۆلار.
وە داشکانی دووەم بۆ هەموو ئەو کەسانەی پێش ٢/٦/٢٠١٢ کۆمپیوتەریان کڕیوە و هەر جۆرە ویندۆزێکی لەسەربێت ئەتوانن بەرزیبکەنەوە بۆ ویندۆز٨ بەبڕی ٤٠ دۆلار بەشێوەی داگرتن و ئەگەر ویندۆز بکڕن لەسەر DVD ئەوا نرخی ٧٠ دۆلاری بۆ دەستنیشانکراوە.
بێگومان ئەم داشکانەی مایکرۆسۆفت کارێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی کۆمپیوتەری کۆنیان هەیە، بەڵام گرووپی گارتنەر پێییان وایە پەشیمانی لەدوا دەبێت و دووچاری زۆر کێشەو گرفت ئەبن.

بۆچوونەکان

سڵاو.
کاک زەندی ئەوە سیاسەتی داگیر کردنی بازاڕ و دروست کردنی ڕەواجە بۆ بەرهەمەکەی، ساڵی ١٩٩٩ مایکرۆسۆفت هات بە زانکۆکاندا لایسنزی ڤیژواڵ بەیسکی (VB6.0)بەخشییەوە لە ئەڵمانیا، ئینجا لە زانکۆکانی چەند شارێکی گەورە ڕاهێنانی پێشکەش کرد بە خۆڕایی (کە وەک ئەوەی فەرمانگەی ئایتی, پێشتر ٣ ڕۆژی بە هەزار دۆلار ئەدا)، بەو شێوەیە ڤیژواڵ بەیسک بڵاوبووەوە. ئەمەیش هەمان ستراتیجییە.