کێ لەپشت ئەم دۆمەینەیە؟
سوید و نەڕویج دەرگایان کردەوە لە یەکی مانگی شەشی ئەم ساڵ (١٣)، دەتوانن دۆمەینی پاشگرەکانی se. و no. لەلایەن خەڵکی ئاسایی تۆماربکرێت, بەڵام بۆ پاشگری no. خۆکارانە وشەی priv دەکەوێتە پێشی no. بەڵام بۆ ئی se. بێ پێشگر دەتوانی تۆماری بکەی، وە دۆمەینی پاشگری se. دەتوانرێت تۆمار بکرێت بێ ئەوەی زانیاری و خاوەنی دۆمەینەکە دەربکەوێت بۆ گشتی.
پێشتر خەڵکی ئاسایی نەیان دەتوانی دۆمەین تۆماربکەن، تەنها کۆمپانیاکان و دامودەزگاکان دەیانتووانی ئەم پاشگرانە تۆماربکەن، بەڵام لە مانگی شەشەوە هاوڵاتی ئاسای دەتوانێت ئەم پاشگرانە بۆخۆی تۆماربکات، بێ ئەوەی خاوەن کۆمپانیا بیت یان ڕێکخراو بیت یان هەر شتێک لەم بابەتە.
هەرچەندە زۆر وڵات تاکوو ئێستاش، ئەم کێشەیەی هەیە لە ئاڵۆزی تۆماکردنی پاشگری دۆمەین وە گرانی نرخەکەی، بۆ نموونە iq. هەر زۆر گرانە، وە داواکاریشی مەرجی تۆمارکردنی قورسە، بەڵام ووردە ووردە وڵاتەکان ئەم دەرگایە دەکەنەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی ئاسایی بتوانێت ئەم پاشگرانە بە نرخێکی گوونجاو بە کرتەیەک تۆماربکرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک هۆژان
حەقی وایە ئەوەی ڕەگەزنامەی هەبێت دۆمێنێکی بەلاشی بدرێتێ!
باشە دەربارەی ئێران چی خۆ من چی دومەینی ئێران ئەبینم .ir ــە
هەر بەو گرانییەیە لای ئەوانیش ؟
دەستخۆش کاکە هۆژە بۆ ئەو هەواڵە.
ئەوەی iq سیاسەتێکی سەقەتیان هەیە، چونکە تەنیا DNSی خۆیان قبوڵ دەکەن، سەیریش ئەوەیە حکومەتی ئیراق بۆ وەزارەتەکانی خۆی بە پارە دەیکڕێت لێیان! زانکۆی هەولێریش وابزانم سەروو ٥٠٠دۆلاریان پێداوە..
کاک لاوەند لە سعودیە لام وابێت بۆ هاووڵاتیان بەخۆڕاییە و بۆ کۆمپانیاکان بە پارەیە. زۆر وڵات وەکو توڤالا کە دۆمەینی .tv هەیە، بازرگانی باشی پێ دەکەن و ساڵانە زۆرتر لە ١٠٠دۆلار وەردەگرن بۆ دۆمەینێک..
ئەمەش ببینە
[url=http://www.dotku.org/Ku/?p=351]ناوی وێبگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان[/url]
دەست خۆش کاکە هۆزە