تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆنگرەی ئەپڵ:دوو ئایپاد و دووماکینتۆش وەشێنرا

لاوەند

لاوەند

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

دوێنێ ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ، لەمیانەی کۆنگرەیەکی نوێی کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ دا پەردە لەسەر چەند ئامێرێکی نوێدرا لەوانە:
ئایپادی Air وە ئایپاد مینی بەتایبەتمەندی Retina Display
هەروەها لە لیستی ماکینتۆشەکان هەریەکە لە ماکبووک پڕۆ بەتایبەتمەندی ڕێتینا دیسپلای بەڵام بە چەند گۆڕانکارییەکەوە. نرخی ماکپڕۆش دیاریی کرا کە بە ٢٩٩٩ دۆلار دیاریکرا کەلەکۆنگرەکانی پێشتر تایبەتمەندییەکانی ئاشکراکرابوون. هەروەها سیستەمی کارگێڕی ئۆ ئێس ئێکی ماڤەریکس هاتە بڵاوکردنەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕانکاریی جیای بۆ کراوە لەچاو وەشانی پێشوو (شێری کێوی).
لەم وەشانەی ئۆ ئێس ئێکس دا ئەوەی بەرچاوە دەبینرێت نرخەکەیەتی کە ئەمجارەیان ئەپڵ بە خۆڕایی (بێ بەرامبەر) بڵاوی کردەوە، هاوکات ئاپەکانی ئەپڵ لەوێنەی iWork و iLife نوێکرانەوە لە فرۆشگای نەرمەکاڵای ئەپڵ، وە ئامێری Apple TV یش سیستەمەکەی نوێکرایەوە.
ئەپڵ ئەم جارەیان وادیارە دەستكاری كیبۆردی كوردی كردبوو كە لەوەشانی پێشوەوە لەسەر بنەمای کیبۆڕدی کوردئیاتییگرووپی دایان نابوو! لە وەشانە نوێییەکەی ئۆ ئێس ئێکس وەک لەوێنەکەی خوارەوە دەرکەوتووە دیارە كە بەداخەوە لە ژێر شیفت جیاوازی هەیە لەگەڵ كیبۆردی کوردئیاتییگرووپ بەڵام هەر هەنگاوێكی باشە.

پاشکۆقەبارە
Image icon kurdiShift.png49.25 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاکە لاوەند.
ئەمەش چەند تایبەتمەندییەکی ماک پڕۆیە:
پڕۆسیسەر:intel xenon E5 لەگەڵ 4و6و8و12 core،بە خێرایی 3.7 گ.ھـ.ز
بیرگە:١٢ گ.ب DRAM
HDD:١ت.ب
نرخ :لە٢٩٩٩$ـەوە دەست پێدەکات

بۆ زانیاری زیاتر، upgrade بەرزکردنەوەکە گرنگەیەکی هەیە کە ئەوانەی هێشتا 10.6 بەکار ئەهێنن ئەتوانن یەکسەر بەرزی بکەنەوە بۆ ۱٠.۹. کێشەی پیتی ێی ناوەڕاستی کوردیش چارەسەرکراوە.

خۆ وەشانى

هەواڵێکی گرنگە،
کاک هیوا سوپاس بۆ نامەکانت و دیارە ئەمجارە تۆزیک بە گوێی تۆیان کردووە. وێنەی تەختەکلیلەکانتان لایە لە هەموو شێوەکان standard, shift, Alt؟

بژین

سلاو ھاوری یان

پرسیارێک بۆ دروست بوو ئەوەیش بۆ بەرزکردنەوەی وەشاندی ١٠.٧.٥ بۆ OS X Mavericks ئەپگرێدەکەم داگرتووە لە ماک ئەپ ستۆر کەوا خۆرایە

بەڵام ھێشتا دامنەمەزراندووە لەبەر چەند شتێک
١. ماکەکەم بەرمانەی زۆر دامەزراوە ئایە دوای دامەزراندن رەش دەبێتەوە ؟
٢. لە پارتیشنی جودا دا لەسەر ماکەکە ویندۆز ٧ بە جودا دامەناوە ئایە لەدەست دەمەم ئەگەر بەلی ھەتا باک ئەپی وەربگرم ئەوجا بەرزی بکەمەوە
٣.ئەگەر ھیچ لەم کێشانەم تووش نابێ تەنھا سیستەمەکە بەرز دەبێتەوە ئەوە راستەو خۆ بیکەم بێکشە

زۆر سوپاستان دەکەم بۆ وەلام دانەوەی دروست

تاقیم كردەوە بى كێشە بوو

کاک زانا هەر کاتێک ئاپت کڕیبێت لە ئاپ ستۆری ماک دەتوانیت لەناو ئاپ ستۆر لە purchased دا بە Apple ID ئایدیەی کە ئاپەکەت پێکڕیوە بەخۆرایی بیهێنیتەوە

سوپاس کاک لاوەند گیان بۆ وەڵامەکەت ئەوە دەزانم کەوا دەتوانم دوبارە دایان بگرەمەوە بەڵام کێشەى نێت لێرە هەیە مالیم ئاوا کرد ئەپلی هەموو بەرهەمان بۆى لە قەبارە زۆر قورسن دوبارە داگرتنیان کەمێک کات و کەمێک نێتى خێرای پێویستە

ئێستا کێشەم نیە لە نوێ کردنەوەکەیدا ئەوەی ویستم بێ کێشە بوو