تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆنفڕانسی گەشەپێدەرانی ئەپڵ..

daniel

Daniel

بڵاوکراوەتەوە

2014/06/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان بەرانبەری ٢ی حوزەیران بەرامبەر کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی سانفڕانسیسکۆ و کاتکژمێر ٨ی شەو بەکاتی کوردستان ئەپڵ کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی خۆی بەست کە ماوەی یەک کاژێری خایاند، تیایدا چەندین نوێکاری و بەرهەمی نوێی خۆیان نمایش کرد، کە زۆربەیان بابەتی نەرمەکاڵا(سۆفتوێر) بوون، کە بریتیبوون لە:
- ئای ئۆ ئێسی ٨، بۆ ئامێرەکانی:(ئایفۆن٤،٥) لەگەڵ ئایپاد(٢، ئێر، مینی..).
- ئۆ ئێس ئێکس(Yosemite).
* بڕیارە ئای ئۆ ئێس و ئۆ ئێس ئێکسە نوێیەکان پاییزی ئەمساڵ بەردەست بن
- ئەپی (فۆتۆس)، کە تایبەتە بە دەستکاری کردنی وێنە.
- زیادکردنی قەبارەی ئای کڵۆود بۆ زیادتر لە ١ تێرا بایت.
- (هێلث کیت)، کە ئەپڵ چاوەڕوانیی ئەوەی لێ ئەکات کە ببێتە یارمەتیدەرێکی باشی بنکە تەندروستییەکان.
- پەرەپێدانی پەنجەمۆری ئایفۆن(فینگەر پرنت).
- وەرگرتنی ڕەزامەندی بەخێوکاری منداڵەکان بۆ کڕینی ئەپ لە (ئەپستۆر).
- نوێکردنەوەی وێبگەڕی(Safari).
لەگەڵ چەندین بەرهەم و نوێکردنەوەی دیکە...
[b]-- سویفت
[/b]بەرچاوترین بەرهەمی ئەپڵ بوو کە نمایشی کرد و بووە جێگای دڵخۆشی ئامادەبوان و سەرسامکردنیان!
ئەپڵ، ئەمڕۆ زمانێکی نوێی بەرنامە داڕشتنی ڕاگەیاند کە بە (سویفت) ناساندیان، کە هیوادارن بتوانێت شوێنی (ئۆبجێکتیف- سی) بگرێتەوە وەک زمانێک بۆ گەشەپێدانی ئەپەکانی ئای ئۆ ئێس...، شایەنی باسە، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم زمانە نوێیەدا، فێدریگ وتی: "ئێمە[color=#000000](ئۆبجێکتیف- سی)ـمان خۆش ئەوێت، وە[/color] بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەکارمان هێناوە."
لە درێژەی قسەکانیدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەتوانرێت کۆدی سی و سویفت لە ئەپێکدا بەکار بهێندرێت و بەیەکەوە جێیان دەبێتەوە، وە گەشەپێدەران ئەتوانن هەردوکیان بەکار بهێنن.

جێی ئاماژەیە کە چەندین جیاوازی لە نێوان ئۆبجێکتیف- سی و سویفت هەیە! وەک ئەوەی لە وێنەکەی سەرەوەشدا ئاماژەی پێ کراوە(خێرا، نوێ، پارێزراو، کارلێکەر و جیاواز!)، وە ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەپەکانی سویفت زیادتر لە ٩٣ جار لە ئەپەکانی ئۆبجێکتیف- سی خێراترن!
وە ئەپڵ هانی گەشەپێدەرانی دا تا ئەم زمانە نوێیە بەکار بهێنن و هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە دەتوانن ئەپەکانیان لە ئەپستۆر بڵاو بکەنەوە.[b]
ئەم بەرهەمە لە هەموو بەرهەم و نوێکاریەکانی تری ئەپڵ، زیادتر سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا و بووە هۆی ڕازیکردنیان! [/b]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک Daniel بۆ بابەتەکانت