تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆمپیوتەر و وزەو ورزش بەیەکەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/11/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

لەهەمان کاتتدا کۆمپیوتەربەکاردەهێنیت، وەرزش بکە و وزەش بەرهەم بهێنە، [b]ئێندرۆ ویکین[/b] داهێنەری ئەم بیرۆکە جوانەیە.
هەندێک لە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ڕۆژانە چەندین کاژێر بە دیار کۆمپیوتەرەکانیانەوە دادەنیشن، هەندێک بەهۆی کارەکانیانەوە، ئەمەش دەبێتە ڕێگر لەجوڵە و هەڵسوکەت و چالاکی بەکارهێنەر یا نەبوونی کات بۆ وەرزشکردن ، لەبەر ئەوە توشی چەندین نەخۆشی دەبین، بۆیە کڕینی مێزێکی لەم جۆرە دەتوانێت لەو کێشەیە ڕزگارمانبکات.
لەکاتیکدا تۆ بەدەستەکانت کاروبارەکانت بەڕێوەدەبەیت، دەتوانی لەهەمان کاتتدا بە پێییەکانت پایدەرلێبدەیت، پایدەر لێدانەکە خۆی وەرزشێکی باشە، لەهەمانکاتتدا داینەمۆیەک بەم مێزەوە بەستراوە کەدەتوانێت ١٥٠ وات وزەی کارەبا بەرهەم بهێنێت، کەبەشی کۆمپیوتەرەکەت و پڕکردنەوەی مۆبایلەکەت و چەند گڵۆپێک دەکات.
ئەم پرۆژەیە لە ئێستادا تەنیا ڕیژەیەکی کەمی لێ بەرهەم دەهێنن، بەڵام ئەگەر بێتو خواستی زۆر لەسەربێت و پشتگیری دارایی بکرێن یان هەندێک باری دارایان باشبێت پێش سەریساڵ، ئەوە لەپلانیاندایە بەرهەمهێنانەکە فراوانتربکەن وڕێژەی بەرهەمهێنایان زیاتر بکەن.
هەروەها لەپلانیاندا هەیە مێزێک دروستبکەن بەناوی Big Rig کە دوو پۆرتی USB و دوو پلاکی کارەبا و جێگەی ڕاکێشانی ١٢ ڤۆڵتیەک لە خۆ دەگرێت، وە بەنیازن نرخی ٢٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکایی بۆ ئەم مێزە(رحلة) دابنێن.
[b]دەتوانن تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆییە بکەن بۆ بینینی[/b]
[url=http://vimeo.com/77471306]http://vimeo.com/77471306[/url]

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی, بە هیوای پەرەپێدانی ئەم مێزە بۆ ئەوەی هەر نەبێت کەمێک لەو پەستانەی مرۆڤ دروستی کردوە بۆ سەر ژینگە کەم بکرێتەوە.

دەستخۆش کاک ئەبو نالی بۆ ئامەژەکردنت بە ژینگە، بێگومان ژینگەش بەشێوەیەکی سەرەکی ڕەچاوکراوە.