کۆمپانیای گیکس فۆن دوو مۆبایلی بۆ فایەرفۆکس ئۆ ئێس بەرهەمهێنا
وەک پێشتر کاک زەندی ئاماژەی پێدا[url=http://www.kurditgroup.org/n/%D9%81%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%B1%D9%81%DB%86%DA%A9%D8%B3-%D8%B3%DB%8C%D8%B3%D8%AA%DB%95%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%AF%DB%8E%DA%95%DB%8C-%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%DA%A9%D8%B1%D8%AF] فایەرفۆکس سیستەمی کارگێڕی دروستکرد[/url]. کۆمپانیایەکی بچووکی ئیسپانی بە ناوی[b] (Geeksphone)[/b] دوو جۆر مۆبایلی هۆشمەندی بۆ سیستەمی نوێی [b]Firefox OS[/b] بەرهەمهێنا، ئێستا ئەم دوو بەرهەمە بەردەستە بۆ پێشخەران بە مەبەستی چاکسازی تێداکردن چارەسەرکردنی کێشە سەرەتاییەکان پێش دەرچوونی وەشانی گشتی کە بڕیارە مانگی داهاتوو بێت. ئەم پلاتفۆرمە لەسەر بنچینەی زمانی پرۆگرامینی[b] HTML5[/b] و ئازادی زیاتر دراوە بە دروستکەرانی نەرمەکاڵاکان.
ئەم دوو دەستیە لەژێر کۆدناوی کیۆن [b](Keon)[/b] و پیک [b](Peak)[/b] بەم[url=https://hacks.mozilla.org/2013/01/announcing-the-firefox-os-developer-preview-phone/] تایبەتمەندییانەوە[/url].
هەرچەندە تا ئێستا نرخ دیاری نەکراوە بەڵام کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە نرخەکەی بەگشتی هەرزان دەبێت بۆ دەست گەیشتنیان بە بازاڕەکان بەشێوەیەکی سەرەتایی.وەک ئاشکرایە ساڵی 2012 یەکێک بوو لە پڕ فرۆشترین بازاڕەکانی مۆبایل و تاتە هۆشمەندەکان .وە پێدەچێت ئەم ساڵیش بازاڕەکان گەرمتربن لە پارساڵ بەوەی کە هەنووکە ئەندرۆید ، ئای ئۆئێس ، ویندۆزفۆن ، بلاکبێری لەگەڵ سیمبیان لە پێشبرکێدان جگە لە فایەرفۆکس ئۆ ئێس وا چاوەڕوان دەکرێت [b]Blackberry 10, Ubuntu, Tizen and Sailfish[/b] بەر لە کۆتای 2013 بێنە مەیدان.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون