کۆمپانیای ئیندرا و دەنگدان لە ئێراق
ماوەیەکە هەموو ساردین لە هەواڵ نوسین بەڵام ئەمە شتێک نیە لێی بێ دەنگ بم.
۱۳٠ ملیۆن یۆرۆ چی پێ ناکرێت؟
نازانم!
ئێمە لێرە هیچ کاتێک وا خۆمان نە ناساندوە کە بتوانین ئەم جۆرە پرۆژانە بگرینە ئەستۆ بەڵام چاکیش ئەزانین دەنگدان بریتیە لەمە:
۱. تۆماری دەنگدەران: بنکە دراوەیەک و ڕایەڵەیەک بۆ دەستگەشتن پێی (گوگڵ دەستت ماچ ئەکات)
۲. ناسینەوەی دەنگدەر: خاڵی یەک + پاراستنی خاڵی یەک.
۳. کۆکردنەوە و لێ دەرکردننی دەنگ بەرامبەر لیستی پاڵێوراوان (لیستی پاڵێوراو ئەسڵەن شایانی باس نیە)
٤. وەک هەموو سیستمێکی تر کۆمەڵێک هاردوێر.
ئاخر دروستکردنی کارتت بۆچیە؟ کابرا دێتە لات + کارتی دەنگدانی پێیە بە بارکۆدەکەی چی ترت ئەوێ؟ قسەکەی پرۆگرامەری هۆڵەندی دایکسترایە: "تەکنۆلۆجیا کێشەیەک چارەسەر ناکات ئەگەر دەی دیکە دروست نەکات"
پرۆژەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە ئێراق بدرێ بە تۆ ناتوانی بە کەمتر جێ بەجێی بکەیت؟
نازانم!
وڵات ئاوادانە.
گوگڵ:
http://www.wired.com/threatlevel/2009/10/open-source/
سەرچاوە:
http://www.iraqhurr.org/content/article/25166980.html
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون