تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆرسی گۆگڵ Making Sense of Data

haval.abdulkarim

Haval.abdulkarim

بڵاوکراوەتەوە

2014/03/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

Making Sense of Data: کۆڕسێکی سەرهێڵی کۆمپانیای گۆگڵە بەخۆڕایی، کەتێیدا چەند شتێک فێردەبیت:
- فێربوونی بنچینەکانی داتا لەگەڵ پێکهاتە و ڕێکخستنی داتا.
- فیربوونی هەنگاوەکانی چاککردنی داتا.
- دروستکردن و بەکارهێنانی خشتەی بەیەکداچووی گۆگڵ.
- رێکخستن و پوختکردن و دروستکردنی هێلکاری بۆ داتا.
- فێربوونی تەکنیکی جیاوازی شیکردنەوەی داتا و لە چ کاتێک بەکاریان بێنیت.
ئەم کۆڕسە بە پاڵپشتی شارەزایانی گۆگڵ بەڕێوەدەبرێت لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٤ تا ٤ / ٤ / ٢٠١٤. دەتوانیت لەو ماوەیەدا بە ئارەزووی خۆت تەواوی بکەیت. کۆڕسەکە دەقی وانەکان و ڤیدیۆ و چالاکی و پڕۆژە لەخۆ دەگرێت.
پێداویستییەکانی کۆڕس:
- هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.
- هەبوونی هەژمارێکی گۆگڵ.
- هەبوونی زانیاری دەبارەی زانستی ئامار (ئامارزانی) پێویست نییە.

[url=https://datasense.withgoogle.com/course]ماڵپەڕی کۆڕس[/url]

بۆچوونەکان

مەرجێکی دیکەی خولەکە ئەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبیت:

We're sorry, but this service is not available in your country

بەڕێز [url=http://kurditgroup.org/u/umedkurd]Umedkurd[/url]: من ئەو حاڵەتەم تووش بووە لە هەندێک ماڵپەڕ، بەڵام بۆ گۆگڵ نا. ئەویش دەتوانیت چارەسەر بکەیت بە بەکارهێنانی [url=http://www.cyberghostvpn.com/en_us]CyberGhost[/url]. هەژمارێک دروست بکە و پڕۆگرامەکە ئیش پێبکە وەک ئەوەیە لە ئەوروپا یان شوێنێکی تر بیت. ئینجا خەریکی خوێندنی کۆڕسەکە بە.

سپاس کاک هەڤال. ماڵپەڕی CyberGhost و زۆر ماڵپەڕی دیکە لەم شێوەیە لێرە بەستراون (فیلتێرن).