تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆتایی هاتنی تەمەنی MSN Messenger

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2014/08/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

مایکرۆسۆفت به فەرمی کۆتایی به تەمەتی پانزه ساڵەی بەرنامەی ئاڵووگۆڕی پەیامی دەستبەجێ (instant messaging) دەهێنێ! بیستنی ئەم هەواڵه به دڵنیاییەوه هەستی پیریت پێد‌دات!
ویندۆز لایڤ مەسەنجێر(Windows Live Messenger)ـ واته ئێم‌ئێس‌ئێن مەسەنجەری (MSN Messenger) پێشووـ بەم زووانه به دەردی فرێندستێر (Friendster) و گووگل ریدێر (Google Reader) هەروەها فەیسبووک پۆک ( Facebook Poke) دەچێ.
لەسەرەتادا مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندبوو که ویندۆز لایڤ دادەخا و بەکارهێنەرانی ئەم بەشه پاڵ دەنێ بۆ ئەوەی له ساڵی ۲۰۰۱۲دا بۆ سکایپ ڕابگوازن، بەڵام خزمەتگوزارییەکه تاوەکو ئێستا له چین گیری خواربوو.
ڕۆژی سێ‌شەممه مایکرۆسۆفت بەکارهێنەرانی له وڵاتی چین ئاگاداری کردۆتەوه که ویندۆز لایڤ دادەخا و پێی وتوون که ئەوان دەبێ تا ۳۱ی ئۆکتۆبەر ڕوو له سکایپ بکەن. به گوێرەی بی‌بی‌سی ئەم زلهێزەی تێکنۆلۆژی بەڵێنی داوه سکاپیان به خۆڕایی بۆ بکاتەوه.
له ساڵی 1999 دا مایکرۆسۆفت له وەڵامی بەرنامەی بەناوبانگی پەیامی دەستبەجێ ئەی‌ئۆ‌ئێڵ (AOL Instant Messenger) دائێم‌ئێس‌ئێن مەسەنجەری هێنایه ئاراوه. هەروەک زۆربەی بەرنامەکانی پەیام نووسین (یان پەیام بردن) پێشتر و دواتریش، له ڕووکارێکی ساکار شێوەی پەیامی دەستبەجێی (واته پەیامنووسینی ڕاستەخۆی، IM) سەرەتاییەوه دەستی پێکرا. بەڵام زۆری پێنەچوو که توانایی فراوانتری وەکو، پەیامی وێنەیی و گفتوگۆی ڤیدیۆیی و یارییەکان و زۆر ئیمۆجی (وێنەی کەسایەتی، Emoji) لەبەر دڵان‌ی پێوه زیاد کرا.