تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کورتە هەواڵ

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیای (ئەپڵ Apple) لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا (ئۆکتۆبەری ٢٠١٤)، [url=http://appleinsider.com/articles/14/09/17/apples-next-product-splash-slated-for-second-half-of-october]نەوەی نوێی (ئایپاد iPad)[/url] ئاشکرا دەکات.
وەشانی[url=http://www.minix3.org/330.html] (Minix 3.3.0) سیستەمی کارپێکەری[/url] خۆڕایی بڵاوکرایەوە.

پاش دە ساڵ لە کارکردنی بێ وچان، زانیانی بواری ئەستێرەناسی و ئاسمانی، [url=http://www.ras.org.uk/news-and-press/2507-219-million-stars]توانیان ڕێبەرێک بۆ ٢١٩ ملیۆن ئەستێرە لە (هێڵی کاکێشان[/url])دا دروست بکەن، کە یەکەم نەخسەی درێژ دەنوێنێت.
بازاڕی دەستی دووی نەرمەواڵە پەرە دەستێنێ و [url=http://www.heise.de/newsticker/meldung/Handel-mit-Gebrauchtsoftware-nimmt-zu-2396498.html]فرۆشی بەرنامە بەکارهێنراوەکانیش[/url] بەرز دەبنەوە.
سیستەمی کارپێکردنی[url=http://googleappsupdates.blogspot.de/2014/09/google-chrome-64-bit-for-mac-and-windows.html] (گووگل کرۆم Google Chrome) لە مانگی ١١ەوە[/url] وەشانی نوێی تەنیا بۆ ٦٤-بیت دەبێت.
سیستەمی ئامێری هەرزان بە (ئەندرۆید Android) کە[url=http://www.heise.de/newsticker/meldung/Android-One-Nexus-aehnliche-Smartphones-fuer-unter-100-US-Dollar-2238477.html] گووگل بەناوی (ئەندرۆید وەن Android One)[/url] دەستی پێ کرد، یەکەم نەوەی تەلەفۆنی هۆشمەند پێی لە هیندستان بەرهەمهێنرا، نرخەکەی ٦٣٠٠ ڕوپیەی هیندیە کە بە دراوی دۆلار نزیکەی ١١٥ دۆلارێکە.
شەپۆلێکی هاککردن لە باشووری کوردستان دەستی پێ کردوە، خۆیان[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D9%86%DB%86%D9%86%DB%8C%D9%85%DB%86%D8%B3] بە تیمی (ئەنۆنیموس anonymous)ی کوردستان[/url] و کوڕانی سلێمانی ناساندووە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە بەس من باوەڕم بە هاککەری کورد نیە ئەوانە هاککەر نین لەگەل ڕێزم .

دەستخۆش کاک ئاراس، هەواڵەکەی Google OS بۆ من گرنگ بوو، کرۆم ٦٤ بیتێکمان کڕیوە، هیوادارم گۆڕانکاریەکی گرنگ لەم OS دا ئەنجام بدەن، بەڵام من واینابینم ئەمە ببێتە OS، چونکە ٥ ساڵە ئەم سیستەمە هەروەکو خۆیەتی و بریتییە لە وێبگەڕی کرۆم.