کازاخستان بەهێزترین وڵاتی جیهانە
هەفتەی ڕابردوو، ماریا دیمیتریێنکۆ، ئەندامی تیمی نیشانەگرتنەوەی کازاخستان، مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانییەتییەکانی کوەیتدا بەدەستهێنا. لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکان سروودی نیشتمانی وڵاتی کازاخ لێدرا. بەڵام ئەم سروودە، ئەو سروودە بوو کە "بۆرات" لە فیلمە بەناوبانگەکەی خۆی دەقەکەی نووسیوە، کە تیایدا دەڵێت:
- لەشفرۆشانی کازاخستان خاوێنترینن لە ناوچە
- ئەگەر ئەوانەی تورکمانستانییان لێدەرچێت
دیارە بەڕێوەبەرە کوەیتییەکان لە گووگڵ بەدوا سروودی نیشتمانی کازاخستان گەڕاون و ئەوەی بۆراتییان دۆزیوەتەوە و بێ یەکودوو دایانگرتووە.
شەرمەزاری ...

بۆچوونەکان
ههههههههه ماشەڵا لەو عەقڵە .
بەس کاک سەفیین لە کوێ تۆ ئاگات لە مەدالیای کازاخ بوو لە کویت؟ ڕوحی ریازیت فڕیووە.
بژین،
کۆمێنتی زۆرنوسراوه له سه ر بۆرات ...له یوتوب کوێتیه کان داوای لێبوردن ئه که ن.کاک به رده سه یری لیرکی سرووده که م کرد..
شتی سه یر نووسراوه .!! کازاخستان یه که م وڵاته له پۆتاسێۆما ...هههه
دەشتخۆش كاك بەردەی بەرێز،
بەڵام كاك حەمید گلەییم هەیە !
١- جارێك هەر دیار نیت ، بۆ ؟ نازانم ، تاكوو وێنەی ئەم كچە سەرنجتی راكێشاوە شتێكت نووسی ! :)
٢ - خەریكم بەم كوردیە لارو لەوێرەم شت دەنووسم بەهێز نین تەنانەت ئەم نووسراوەی كاك بەردەی بەرێز : وەڵا سەیرە.
٣ - كەوای لێهات
ئەمنیش كاتێك هەواڵێك بنووسم بەجێگای وێنەی بابەتەكەو رەقەواڵە و نەرمە واڵە وێنەی [url=https://www.google.com/search?um=1&hl=en&biw=930&bih=593&tbm=isch&q=jennifer+lopez&revid=391757843&sa=X&ei=0zlyT7v2AcyXOoLF-cUO&ved=0CE0QgxY]jennifer lopez[/url] لێدادەنم،
هەر بژین
هەر ئەوەی کازاخستانیان بەهەڵە لێنەداوە، هی کرواتیاشیان هەر بەهەڵە لێداوە ئەو داماوانە، ههههه
سڵاو لە هەـووی بەڕێزان
سەرەڕای ئەوەی که له ڕازانەوەیدائەم ماڵپەڕەدا بەشداریم نەبوو، بەڵام دڵم بەم ماڵپەڕه زۆر خۆشه. لەماوەی ڕۆژدا لەسەر کار سێ جار پشوودانم هەیه که هەڕ سێ جارەکەی سەردانی ئەم ماڵپەڕەدەکەم. دمارگرژی و توندوتیژی تێدانییه و ڕەوشتی باش لێرەدا پەیڕەو دەکرێ. جارێکیان نەبێ که خۆشەویستان بە هۆی بابەتێکی نەتەاویەتییەوه هەندێ تووڕه بوون، ئەگینا من تووندوتیژیم لێرەدا هەست پێنەکردووه. که دیاره هەر بەم مەبەستەشەوه گۆرانییەکی خۆشم له یووتووبەوه دانابوو که هیچ پەیوەندیشی به ئایتییەوه نەبوو.
بەڵام برای خۆشەویستم کاک [b]حەمید[/b]: ئەمنیش هەوەک کاک [b]قەزوان[/b] هەستم به جێگای بەتاڵی تۆی بەڕێز کردووه. زۆرجار دۆستەکانی کوردی بەشی ئێراق پێیان گوتوومه که کوردە ئێرانییەکان نازانن دڵخۆش بن! وابزانم کاک [b]قەزوانیش[/b] وەک من به تاسەی قسە خۆشەکانی جەنابتانن. وێڕای ئەوەی که ئەندامێکی چالاک بوویه، بڕوا بکه بە تامەزرۆیەوه نووسینەکانت دەخوێنمەوه، چونکه هەمیشه شێوازێکی شیرن بەکار دەهێنی.
ئاغا حەمید خۆشمان دەوێ
من لە گۆڤاری دێر شپیگل ی ئەڵمانی خوێندمەوە (سەرهێڵ)
شەرمەزارییە بۆ کوەیت.