تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ڤیدیۆڕێکلام لە فەیسبووک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

لە مانگی ڕابردوودا پڕوپاگەندەیەک بڵاوبۆەوە کە گوایە فەیسبووک بەنیازە پشتگیری ڕیکلامی ڤیدیۆی بکات، بەڵام هەنووکە ئەم هەواڵە پشتڕاستکرایەوە.
مالپەڕی [url=http://www.ft.com/cms/s/d64419a6-b30b-11e2-95b3-00144feabdc0,Authorised=false.html?_i_location=http%3A%2F%2Fwww.ft.com%2Fcms%2Fs%2F0%2Fd64419a6-b30b-11e2-95b3-00144feabdc0.html&_i_referer=http%3A%2F%2Fwww.teknofil.no%2Fartikler%2Fna-kommer-videoreklame-pa-din-facebook%2F133338#axzz2T1UUyHgr]Financial Times[/url] ئەم هەواڵــەی پشتڕاستکردۆتەوە و نووسیویەتی کە فەیسبووک لەمانگی پووشپەڕەوە هەڵدەسێت بە پشتگیریکردنی ڕێکلامی ڤیدیۆیی.
بەپێی سەرچاوەکە ئەو ملیارە بەکارهێنەرەی فەیسبووک لەکاتی کردنەوەی فەیسبووک، ڕێکلامێکی ڤیدیۆیان خۆکارانە بۆ دەکرێتەوە بەبێ دەنگ بۆ ماوەی ١٥ چرکە، ئەگەر بەکارهێنەر بخوازێت ئەتوانێت دەنگەگەشی بکاتەوە.
هەروەها فاینانشاڵ تایمز نووسیویەتی، ڤیدیۆڕیکلام بەدووەم گەورەترین ڕێکلام هەژماردەکریت لە ئەمەریکا و پێدەچێت ئەمساڵ بەڕیژەی ٤٠% بەرزتربێتەوە لەچاو ساڵی ٢٠١٢.
بەپێی ڕۆژنامەکە فەیسبووک دەیەوێت چمکێک لەو داهاتانە ببچڕێت کە تەلەفزیۆنەکان لەڕێگەی ڕێکلامەوە بەدەستیدەهێنن.
[b]بریان ویسەر[/b]ی شرۆڤەکار لەڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز دەڵێت، فەیسبووک زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕێکلامەدەکات و هەوڵدەدات نەبێتەهۆی لەدەستدانی بەکارهێنەرانی.
پێشبینی دەکرێت فەیسبووک قازانجێکی باش بەدەستبهێنێت لەڕێگەی ئەم جۆرە ڕێکلامەوە، پێدەچێت فەیسبووک چاو لە گوگڵ بکات کە چۆن بەم دواییانە رێکلامێکی نەخوازراوی لەسەرەتای گرتەڤیدیۆییەکانی یوتوب زیادکرد، بەمەش قازانجێکی زۆر دەکات.

بۆچوونەکان

دەستخۆس بۆ هەواڵەکە. ئیتر بۆ قازانج ناکەن کاکە. رۆژی ملیارێک سەردانکەر واتە ملیارێک گرتەی ڤیدیۆیی، کاک هیوا لێرەبا ئەیتوانی ژمارەکان کۆ بکاتەوە و بزانین چەند بیت و بایت لە کاش و هارد و ئەوانەدا بەڕێوە دەبوون بۆ ئەو مەبەستە.

ئێمە خەریکین ئەوەی لەژێر زەوی هەمانە خێرا دەریبهێنین و بیدزین، ئەوانیش هەر رۆژەی ڕێگەیەکی نوێ دەدۆزنەوە بۆ پارە پەیاکردن.
لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست تازە [b]سواڵی ئەلکترۆنی[/b] پەیدابووە، بەبێ ئەوەی هەموو کەس هەستی پێ بکات.