ڤایرۆس
[b]ڤایرۆسی کۆمپیوتەر[/b]
پرۆگرامێکی دەرەکی یە زیان بەخشە ،کە کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و
گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات ھەر پرۆگرامیکی ڤایرۆسیش لە پێناو
مەبەست و ئامانجیک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە بۆ لەناوبردنی داتا
و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و دزینی زانیاری.
[b]تایبەتمەندیەکانی ڤایرۆس[/b]
[b]پێکھاتەی ڤایرۆس[/b]
ڤایرۆس بەشێوەیەکی سەرەکی لە چوار “میکانیزم”بەش پێک دیت
١- The Replication Mechanism.
توانای لە بەر خۆ گرتنەوە،ھەر ئەم میکانیزمەیە کە وای لێ دەکات زۆر بڵاوببێتەوە.
٢- The Protection Mechanism.
میکانیزمی خۆشاردنەوەو پارێزگاریکردن لە خۆ
٣- The trigger Mechanism
خۆچالاککردن ، وا لە ڤایرۆس دەکا کە خۆی بڵاو بکاتەوە پێش ئەوەی ھەستی پێ بکرێت.
٤- The Payload Mechanism.
میکانیزمی بەجیگەیاندن،کە ڤایرۆس دەست بە جێبەجێکاری کارەکانی دەکا پاش چالاک بوونی.
[b]مێژووی ڤایرۆس [/b]
یەکەم ڤایرۆس بەناوی “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە لە لایەن دوو برای پاکستانی بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق دروستکرا، کە ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت ، بەلام کاری نادکردە سەر ھارد درایڤەکان ،ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە ناسرابوو بە ( لاھوری ، پاکستانی ، براینی پاکستانی ، ئەی براین ) . وە لە مارچی ١٩٨٨ دا یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھێنرا بۆ لەناوبردن و سرینەوەی ڤایرۆسی براین.
[b]زمانەکانی کە ڤایرۆسی پێ دادەرێژرێت[/b]
زمانەکانی ڤیژوال بەیسک و ڤیژوال سی پلاس پلاس و سی…
[b]گوێزرانەوە[/b]
دوژمنکاری راستەوخۆ
دوژمنکاری ناراستەوخۆ
[b]جۆری ئەو فایلانەی کە توشی ڤایرۆس دەبن[/b]
بەشێوەیەکی گشتی پرۆگرامە جی بەجێکاریەکان و فایلە کۆدکراوەکان توشی ڤایرۆس دەبن:
١- پرۆگرامە جی بەجی کاریەکانی کە پاشگری “exe , bat, cmd” ھەیە
٢- VOLUME BOOT RECORD ،MASTER BOOT.
٣- فایلاتی باچ و سکریپتەکان لە ویندۆز و فایلەکان لە یونیکس.
٤- فایلە بەکاربراوەکانی ئۆفیسی ئەکسس ،ئەکسل ،وۆرد
٥- داتا بەیس و فایلات کە لە رێگەی ئاوتلوکەوە و ئیمێلەوە
٦- فایلاتی ئەکرۆبات پی دی ئێف و بەشاراوەیی لە نێو ئێچ تی ئێم ئێل
٧- لە فایلە ھەڵگیراوەکانی رار ، زیپ.
[b]نیشانەکانی توش بوون بە ڤایرۆس[/b]
١. نیشان دانی پەیامی ھەڵە لە پرۆگرامەکان
٢. دەرکەوتنی پەیام کە نوسراوە توانای ھەڵگرتن نیە بە ھۆی کەمی شوینی تیا ھەلگرتن
٣. دیار نەمانی فایلی جیبەجێکاریەکان
٤. سستی لە بەجی گەیاندنی کارەکان
٥. گۆرین و ھەمووارکردنی داتا و زانیاری.
[b]جۆرەکانی ڤایرۆس[/b]
ڤایرۆس - کرم - ترۆجان
ڤایرۆس
ئەم جۆرە لەناو ھۆست کارەکانی دەکا ،واتە بەشێوەی ئەپلیکەیشن کە دەتوانرێ
ناوببرێت بە پرۆگرامێکی جێبەجێ کاری لەناو فایلە جیبەجێکاریەکانی کە
پاشگرەکانی ..scr,.pif,.bat,.exe ,.com کە جۆرێکی ترسناکە توانای لە
بەرخۆگرتنەوەی ھەیە وە گواستنەوەی خۆیی لە کۆمپیوتەری توش بوو بۆ
کۆمپیوتەری توش نەبوو ئەمەش لە رێگەی سی دی و فلاش.
کرمەکان
ئەمە لە رێگەی ھێڵەکانی ئینتەرنێتەوە دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە بە
ھێلەکان دا لە رێگەی ئیمێلی ئەلیکترۆنی وە بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەم جۆرە
ھەیە ھەندێک لە شارەزایان بە ڤایرۆسی دادەنێن ھەندێکیش تەنھا بە پرۆگرامی
شاراوە و لەناوبەری دادەنێن. کرمەکان ھیچ کردەیەک ناکەن کە زیان بگەیەنێت
تەنھا دوای بڵاوبونەوەیان و زۆربونی ژمارەیان بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠٠ ئەوا دەبنە
کێشە بۆسیستەمی ئامێرەکان، کرمەکان بەشێکی تایبەتن لە ڤایرۆس . بەشێوەیەکی
سەرەکی کار دەکەنە سەر نێتوۆرک بەشێوەی خۆحەشاردەر لە ناو فایلی تر . وەکو
مایکرۆسۆفت وۆرد.
ئەسپی ترۆجان
ئەم جۆرەیان ناو نراوە بە ئەسپی تروادە “ترۆجان” کە دەگەرێتەوە بۆ ئەو
ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆن کە لە ناو ئەسپی تروادە دا سوپای یۆنان خۆیان
حەشاردابوو ، کە دواتر لەم رێگەیەوە توانیان دەست بەسەر شاری تروادە بگرن و
سوپاکە لە ناو ببەن ، بەھەمان شێوە ئەم ڤایرۆسە وەکو بەشێک لەگەل
پرۆگرامەکە خۆی حەشارئەدات بێ ئەوەی بەکاربەر ھەست بکا. ترۆجان خۆی خۆی
بەکار دەخات ئەبێتە ھۆی لەدەست دانی داتا و زانیاری ھەروەھا دزینی زانیاری
گرنگ کە لە ھارد درایڤ دا سەیڤکراون و ھەڵگیراون .
[b]خێرایی[/b]
ڤایرۆسەکان دەکرین بەچەند بەشێکەوە؛ ڤایرۆس ھەیە خیرایە لە بڵاوبوونەوە ھەیە زۆر سستە لە بڵاوبوونەوە لە رووی چالاک بوونەوەش ھەیانە لە کاتی دیارکراو چالاک دەبن.
نمونەی ڤایرۆس
File virus
.Boot sector virus
Macro Virus
Virus Hoax
Brontok
ئەم ڤایرۆسە ھەڵبژاردنەکانی فایلەکان دەشارێتەوە لە ریجستری کە وای لێ دێت لە ژێر کۆنترۆلی کۆمپیوتەرەکە دەردەچێت وە دەبێتە ھۆی دوبارە بوونەوەی فایلەکان ” واتە لەبەرگرتنەوەی فایلەکان”کە وادەکات نەزانرێت کامیان فایلە سەرەکیەکەیە ھەروەھا پەنجەرەی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکاتەوە وە ھەڵدەستێت بە کردنەوەی پەنجەرەیەکی سەوز بەشێوەیەکی بەردەوام و دەبێتە ھۆی سستی سیستەمی کارکردنی کۆمپیوتەرەکە.
autorun
ئەم جۆرە وا دەکات کە نەتوانی درایڤەکان بکەیتەوە بە کرتە کردن لەسەری بۆ کردنەوەی پێویستە ریگەی تر بگریتە بەر وەک کردنەوە لەگەڵ گەران.
Trivial
ئەم جۆرە ھیچ کاریگەری و زیانێکی نیە بۆ زانیاریەکان وەکو ڤایرۆسی رێپلیکەیشن تەنھا زۆرکردن نەبێتreplication.
Minor کاریگەری نیە بەسەر زانیاریەکان تەنھا دووچاری فایلە جیبەجێ کاریەکان دەکات
Moderate
ئەم جۆرە ھەموو فایلەکانی سەر دیسک تێک ئەدا و لەناو ئەبات بە ئالوگۆرکردنی زانیاریەکان Disk killer چارەسەری ئەمەش دیسک کیلەرە.
Unlimited
ئامانجی پێکانی ھێلەکان ،تۆرەکان فایلە ھاوبەشەکانە ، بە ڤایرۆسی بێ سنوور ناسراوە ،شارەزایانی بواری کۆمپیوتەر ھەڵسەنگاندنیان بۆ ژمارەی کۆمپیوتەرەکان کە بەم کرمە توش بوون چارەگە ملێونێک بوو تەنھا لە یەک رۆژ دا ، کە مای دۆم بوو لە ساڵی ٢٠٠٤.
[b]بۆچی بەکاربردنی ڤایرۆس؟[/b]
پرۆگرامسازەکان ھەڵدەستن بە دروستکردنی ئەم پرۆگرامە بەتوانایانە کە توانای کۆنترۆلکردن ودزەپێ کردنی زانیارییەکانی ھەیە یان لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە دێتە بەرھەم ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆر ھۆ لەوانە: بازرگانی ،تەکنەلۆژی ،سەربازی ،…….. و ھەندێک لە پرۆگرامسازەکانی ئەم بوارە تەنھا وەکو ھونەر خوو بەکارەکەوە دەگرن یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس بۆ ئامانجی بازرگانییە ئەمەش بە دروستکردنی ڤایرۆس ولەناوبەری ڤایرۆسیش چونکە دوای ئەوەی کە ڤایرۆسەکە بڵاویەبێتەوە ئەو کات بەکار بەر پێویستی بە بەرنامەی دژە ڤایرۆس دەبێت بۆ لەناودان و خۆ رزگارکردن لە ڤایرۆس.
[b]بوارەکانی بەکاربردن:[/b]
سەربازی
ھەوڵ دانە بۆ چونە ناو سیستەمی بەرامبەر و دەستگرتن بەسەر ئامێرەکانی دوژمن ، بەدەستھێنانی زانیاری و پلانەکان. وە سیخوریکردن بەسەر بەرامبەرەوە.
تاوانکردن
بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری و ژمارەی نھێنی کارتی و ژمارەی بانکیەکان چوونە ناو کۆمپیوتەرەکان و ژمارە بانکیەکان .
لە ڕووی یاساییەوە
ھەر کەسێک کە ڤایرۆس دروست دەکات و بڵاوی دەکاتەوە بۆ ھەر مەبەستێک بێت لە رووی یاساییەوە ئەو کەسە تاوانبارە وە دروستکردنی ڤایرۆس تاوانە بە پێی ئەو یاسایانەی کە ھەیە.
مارک گایسۆن مامۆستای زانکۆی ردینگ یەکەم مرۆڤە کە توشی ڤایرۆسی کۆمپیوتەری بوو ئەمەش بە چاندنی پارچەیەکی ئەلیکترۆنی بچوک لە ناو دەستی دا وە دەتوانرا لە رێگەی سیستەمی کۆمپیوتەری دەرەکی کار بکریتە سەری.
[b]لیستی نوێترین ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر[/b]
OPRAH WINFREY VIRUS
AT&T VIRUS
PAUL REVERE VIRUS
JIMMY HOFFA VIRUS
PAUL REVERE VIRUS
POLITICALLY CORRECT VIRUS
RIGHT TO LIFE VIRUS
ROSS PEROT VIRUS
MARIO CUOMO VIRUS
TED TURNER VIRUS
ARNOLD SCHWARZENEGGER VIRUS
DAN QUAYLE VIRUS
GOVERNMENT ECONOMIST VIRUS
NEW WORLD ORDER VIRUS
FEDERAL BUREAUCRAT VIRUS
GALLUP VIRUS
TERRY RANDALL VIRUS
TEXAS VIRUS
ADAM AND EVE VIRUS
CONGRESSIONAL VIRUS
AIRLINE VIRUS.
FREUDIAN VIRUS
ELVIS VIRUS
OLLIE NORTH VIRUS
NIKE VIRUS
SEARS VIRUS
CONGRESSIONAL VIRUS
KEVORKIAN VIRUS
IMELDA MARCOS VIRUS
STAR TREK VIRUS
HEALTH CARE VIRUS
GEORGE BUSH VIRUS
CLEVELAND INDIANS VIRUS
LAPD VIRUS
CHICAGO CUBS VIRUS
ORAL ROBERTS VIRUS
PBS VIRUS
[b]ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر[/b]
Jerusalem
یەکێکە لە یەکەم ڤایرۆسەکانی مایکرۆسۆفت_دۆsس لە مێژوو دا کە کاریگەری ھەبوو لە زۆربەی وڵاتان و زانکۆ و کۆمپانیاکان لە سەرتاپای جیھان لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٨ ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە دەرکەوت لە ئەوروپا و ئەمریکا،رۆژھەلاتی ناوین ، ناوەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، بۆ یەکەم جار کە لە زانکۆی جێروسلم دەرکەوت .
Morris a.k.a. Internet Worm
ئەم جۆرە کاریکردە سەر نزیکەی ٦٠٠٠ سیستەمی کۆمپیوتەر لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکو کرم کە توانای خۆ بلاو کردنەوەی ھەیە ، توانی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ماوەیەکی کەم دا. ھەروەھا ]ەیتوانی ژمارەی نھینی بەکاربەر ببات.
Solar Sunrise
لە ساڵی ١٩٩٨ دا جۆرە ڤایرۆسیک سەری ھەڵدا ، کە توانی بچێتە نێو سیستەمی کۆمپیوتەری زیاتر لە ٥٠٠ بەکارهێنەر و کۆنترۆلی بکات کە ئەم کۆمپیوتەرانەش کۆمپیوتەری سوپا بوون ، بەشێکی تایبەت و پاریزراوی حکومەت ،لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم جۆرەش بە سەن سۆلاریس ناسرا .
CIH
لە سالێ ١٩٩٨ لە وڵاتی تایوان دەرکەوت ، بە یەکێ لە ڤایرۆسە ترسناکەکان دانراو کە کاری دەکردە سەر ویندۆزی ٩٥ و ٩٨ و ویندۆز می ،وە فایلە جێبەجێ کارییەکان .چوونە ناو میمۆری و دەسکاریکردنی بایۆس.
Melissa
لە ٢٦ مارچی سالێ ١٩٩٩ ڤایرۆسی مێلیسسا دەرکەوت ، کە توانای لە کارخستنی سیستەمی مەیلی ئینتەرنێتی ھەبوو ، کە بەشێوەی کرمی کاری دەکرە سەرئیمێل و بلۆکی دەکرد ، مێلیسا لەلایەن داڤید ئێل.سمیس ھاتە کایەوە ،لە نیو جێرسی . دوای بڵاوبونەوەی میلیسسا لە لایەن تیمی ئێف بی ئای دروستکەرەکەی گیرا و ٢٠ مانگ زیندانی کرا لە زیندانی فیدرالی ، وە بە سزادانی بری ٥٠٠٠$ ، میلیسا توانای خۆر زۆرکردنی ھەبوو لەسەر مایکرۆسۆفت وۆرد ٩٧ و٢٠٠٠ھەروەھا ئەکسلی ٩٧،٢٠٠٠ ،٢٠٠٣ دا . میلیسسا بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو فایلێ بوو بەناوی .List.Doc
I Love You
لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ڤایرۆسی خۆشم دەوێی “ئای لۆڤ یوو” دەرکەوت . ھاوشێوەی میلیسا ئەم ڤایرۆسە کاریگەری ھەبوو بە ملیۆنان کۆمپیوتەرلەسەرتاپای جیھان وەکومیلیسا بەناردنی وشەی نھێنی و ناوی بەکاربەر ، دواتر دەرکەوت کە خویندکاریکی گەنجی فلیپینی لە پشت ئەم ھێرشەوە بووە.
The Code Red worm
لە جولای ساڵی ٢٠٠١ دا کۆد رێد بووە ھۆی زیان گەیاندن بەبری خەملێنرا کە گەیشتە دوو بلیۆن دۆلار، لەسەر کۆمپیوتەرەکانی کە بە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٠ کاری دەکرد. کۆد رێد بەمەبەستی بەکارھینانی ھێزی ھەموو کۆمپیوتەرە توشبووەکان لە دژی نوسینگەی کۆشکی سپی بنیات نرابوو.
Nimda
لە دوای ١١ی سێپتەمبەری سالی ٢٠٠١ ەوە ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە کاری کردە سەر ھەزاران کۆمپیوتەری جیھان نیمدا وادانرابوو ببێتە یەکێک لە ھەرە ڤایرۆسە زیانبەخشەکان ، کە پێنج رێگەی ھەبوو بۆ کارکردنە سەر کۆمپیوتەر و توشبوونی سیستەمی کۆمپیوتەر بەم جۆرە،و توانای خۆ دروستکردنەوە و کۆپی کردنەوە .
Downadup
دوا دانە و مەترسیدارترین ڤایرۆس کرمی داونئەدئەپ بوو ، کە بە کۆنفیکەریش ناو ئەبرا. کە بووە ھۆی زیانگەیاندن بە ٣.٥ ملیون کۆمپیوتەر لە سەرتا سەری جیھان. ئەم پرۆگرامە زیانبەخشە توانی بە خێرای خۆی بڵاو بکاتەوە لە رێگەی تۆرەکانی نێت ، کۆمپانیای ئێف_سیکویرتی بواری پاریزگاری و سیکویرتی وڵاتەکانی چین و بەرازیل و رووسیایی بە زۆرترین بەرکەوتوو لە ریژەی تووشبوون لەقەڵەم دا.
[b]چۆنیەتی پاراستنی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆس[/b]
١- داگیرساندنی فایەروۆڵ لەسەر کۆمپیوتەر.
٢- ئۆپەرەیتنگ سیستەمی کۆمپیوتەر پێویستە بەسەر چوو نەبێت.
٣- داگرتنی دژە ڤایرۆسێکی بەھێز لە سەر کۆمپیوتەر
٤- بەکارھێنانی دژە ڤایرۆسی بەسەر نەچوو.
٥- بەکاربردنی دژە سپای وێری بەسەر نەچوو.
٦- بە وریایی مامەلە کردن لەگەل ئیمێل و ئەتاچمێنتەکان
[img]http://geeksrussite.com/wp-content/uploads/2011/09/virus-removal.gif[/img]
