تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ژاپۆن تۆمەتباری چین دەکات بە هێرشی هاکک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

لەهەفتەی ڕابردوودا چەندجارێک هێرشکرایە سەرچەند مالپەرێک لە ژاپۆن، ژاپۆنیش هاککەرە چینییەکان تۆمەتباردەکات بەوەی کە ئەم هێڕشانەیان ئەنجام دابێت.
ئەو هێرشانە ١٩ مالپەرێ گرتەوە لەوانە مالپەڕەکانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
Keyodo News نوسیویەتی، دەزگا بەرپرسەکانی ژاپۆن، شوێن پێی هاککەرە چینیەکانیان دۆزیوەتەوە و گومان دەکەن کەئەوان لەپشت ئەم هێرشانەوەبن.
لەکاتی ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ، کێشە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دروستبووە کەسەردانی ئەم مالپەڕانەیان کردووە و هەروەها کێشە بۆ بانکەکان دروستبووە، هاوڵاتیان نەیانتوانیوە کاروبارەکانیان ئەنجام بدەن.
شایانی باسە ئەم زنجیرە هێرشە لەدوای ئەوەدێت کەوا وڵاتی ژاپۆن هەڵساوە بە خۆماڵیکردنی چەند دورگەیەک کە ناکۆکی لەسەرە و وڵاتی چین و تایوان داوای ئەم دورگانەدەکەن و خۆیان بەخاوەنی دەزانن.